کۆڵن-بازار
کۆڵن زیاتر له یه‌ک ملیۆن که‌س دانیشتووی هه‌یه و ده‌یان میلله‌ت له هه‌موو جیهانه‌وه له‌و شاره ده‌ژین و هه‌ر که‌س نه‌ته‌نیا زمان و کولتوری تایبه‌ت به خۆی له گه‌ڵ خۆی هێناوه ،به‌ڵکو کۆمه‌ڵێک کار و پیشه و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی هه‌ر کام له‌و میلله‌تانه جێگای له بازاری کۆڵندا کردۆته‌وه، هه‌رچه‌ند ڕه‌نگه بۆ زۆر که‌س نه‌ناسرو مابێته‌وه. خواردن یه‌کێک له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی هه‌ر کام له‌و میلله‌تانه‌یه که له رستۆران و کافه و ئیمبیسه‌کان له به‌ر ده‌ست میوانه‌کان داندرێ. زیاد له‌وانه ده‌یان و سه‌دان دووکان و شیرکه‌ت و کارگا و ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری وفێرکردن و بارهێنان هه‌یه. کورده‌کانیش یه‌کێک له‌و میلله‌تانه‌ن که ژماره‌یان له شاره‌که زیاتر له 35000 که‌سه. کؤلن لایف ئیمکان بۆ ناساندنی بازاری کورده‌کان له هه‌ر چه‌شنێک به هه‌موو خه‌ڵکی کۆڵن پێک ده‌هێنێ. هه‌ر خاوه‌ن کار و هه‌ر که‌سێک ده‌توانێ به‌رهه‌می مادی و مه‌عنه‌وێ خۆی به زمانی کوردی و فارسی و ئاڵمانی و یان یه‌کێک له‌و زمانانه بناسێنێ. کۆڵن لایف ڕێکلام و زانیارییه‌کانی ئێوه له گوێره‌ی دڵخوازی خۆتان بڵاو ده‌کاته‌وه. کۆڵن لایف مشته‌رییه‌کانی ئێوه چه‌ند قات ده‌کات و بازاڕی کورده‌کان زۆرتر ده‌ناسێندرێ.
له ڕێگای کۆڵن لایفه‌وه کالا و به‌رهه‌مه‌کانتان به‌ره‌و هه‌ر ماڵێک به‌رن.
کۆڵن لایف پشتیوانێکی باش بۆ بازاڕ و کاری ئابووری کورده‌کان له کۆڵن و باقی جیهان.
له ڕێگای کۆڵن لایفه‌وه ئیمکانی ناساندنی کالای ئێوه بۆ 200 ملیۆن که‌س ده‌ڕه‌خسێ که له هه‌موو جیهان به زمانه‌کانی کوردی و فارسی و ئاڵمانی قسه ده‌که‌ن.
له بیر مه‌که‌ن کڵن لایف


