مێژوو
5000 ساڵ مێژووی کۆڵن له 700 وشه‌دا
له نێوان شاره گه‌وره‌کانی ئاڵمان، کۆڵن کۆنترین شاره. ناوی شاره‌که له سه‌رده‌می رۆمیه‌کان ساڵی 50ی پاش زایین گۆڕدرا بۆ کۆلۆنیا Colonia.
|
رووداو |
کات |
|
5 کایه‌ی گرنگی کێ به‌رکێی تۆپیی پێ(تۆپێن) جیهانی، له ستادیۆمی فوتباڵی شاری کۆڵن به‌ڕێوه چوو. |
2006 |
|
کۆبوونه‌وه‌ی یه‌ک ملیۆن که‌نیشک و کوڕی جیهان به بۆنه‌ی جه‌ژنی لاوانی کاتۆلیک به به‌شداری پاپ بێنێدیکی XVI له شاری کۆڵن. |
2005 |
|
نزیک کردنه‌وه‌ی رێگای دوو شاری کۆڵن و فرانکفۆرت و هه‌ر دوو باڵه‌فرگه‌ی ئه‌و دوو شاره به قه‌تاری ICE له ماوه‌ی 60 خوله‌کدا. |
2003 |
|
به‌ستنی کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رانی 8 وڵاتی گه‌وره‌ی سه‌نعه‌تی جیهان (G8) له شاری کۆڵن. |
1999 |
|
ده‌ست به‌کار بوونی کۆڵن ئارێنا، گه‌وره‌ترین سالۆنی کۆنسێرت که زیاتر له 18000 بینه‌ر له خۆ ده‌گرێ. |
1998 |
|
جێژنی ساڵیادی 750 ساڵه‌ی کلیسای دۆم. |
1998 |
|
ده‌ست به‌کاربوونی ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی قه‌راخ راین و کردنه‌وه‌ی موزه‌ی والراف- ریشارد و موزه‌ی لودویک و فیلارمۆنی شاری کۆڵن. |
1986 |
|
ساڵی کلیسای رۆمی و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی پاش دژوارترین وێرانی. |
1985 |
|
کۆتایی پێهاتنی تۆنێلی راین که جارێکی دیکه گه‌ڕه‌کی کۆنی شار له چۆمی راین نزیک ده‌کاته‌وه. |
1984 |
|
دوای ته‌واوبوونی رفۆرم له گه‌ره‌که‌کانی شار، رێژه‌ی دانیشتوانی کۆڵن ده‌گاته یه‌ک ملیۆن. |
1975 |
|
ساخکردنه‌وه‌ی دوباره‌ی بینای مێژوویی شاره‌وانی کۆڵن کۆتایی پێ دێت. |
24.8.1972 |
|
یه‌که‌مین هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی شاری کۆڵن، دوای کۆتایی پێهاتنی شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی. |
13.10.1946 |
|
له میانه‌ی شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی،90 له سه‌دی ناو شاری کۆڵن، خاپور و وێران کرا. گه‌ڕه‌که‌کانی دوور له ناوه‌ندی شار72 له سه‌د به ته‌واوی خاپور کران. |
1942 -1945 |
|
له‌و ساڵه‌دا کارخانه‌ی ترۆمبیل سازی فۆردی ئامریکا له کۆڵن داده‌مه‌زرێ. ئه‌مرۆ فۆرد گه‌وره‌ترین خاوه‌ن کاری شاری کۆڵنه. |
1925 |
|
پیشانگای کۆڵن داده‌مه‌زرێندرێ |
1922 |
|
روخاندنی دیواری سه‌رده‌می سه‌ده‌ی ناوه‌راست که به ده‌وری کۆڵن دا کێشرابوو، و په‌ره‌سه‌ندنی شاری کۆڵن هه‌تا ساڵی 1914 |
1881 |
|
کاری بیناسازی دۆم کۆتایی پێ دێت. |
1880 |
|
سه‌رله نوێ کاری بیناسازی کۆڵن ده‌ست پێده‌کاته‌وه |
1842 |
|
بۆ یه‌که‌م جار کۆمیته‌یک به ناوی کۆمیته‌ی جه‌ژن یه‌که‌مین کارنه‌واڵی کۆڵن له رۆزمۆنتاگ(روزا دووشه‌ممه) رێک ده‌خات |
1823 |
|
شاری کۆڵن و ناوچه‌ی راین ده‌خرێن ژێر رکێفی ده‌سته‌لاتی پرۆیس |
1815 |
|
هێزی شۆرشگێری فه‌رانسه له میانه‌ی شۆرشی فه‌رانسه‌دا، شاری کۆڵن ده‌کێشنه ژێر رکێفی خۆیان و کۆڵن ده‌خرێته سه‌ر وڵاتی فه‌رانسه |
1794 |
|
به هۆی شه‌ڕ و بڵاوبوونه‌وی نه‌خۆشی کاری بیناسازی کلیسای دۆم راده‌گێرێ |
1560 |
|
دامه‌زراندنی بازاری بورسی شاری کۆڵن که کۆنترین بازاری بورسی جیهان به حیساب ده‌ژمێردرێ |
1553 |
|
له‌و ساڵه‌دا کۆڵن به ڕه‌سمی ده‌بێته شارێکی سه‌ربه‌خۆ(پێشتر له ساڵی 1288ه‌وه به حاڵه‌تی دێ فاکتۆ سه‌ربه‌خۆ بوو) |
1475 |
|
داڕشتنی نوێی قانونی بنه‌ڕه‌تی شاری کۆڵن |
1396 |
|
بنیاتنانی زانستگای شاری کۆڵن که یه‌که‌مین زانستگای ده‌وڵه‌تی له هه‌موو ئوروپا بوو |
1388 |
|
رێکخستنی یه‌که‌مین پیشانگای شاری کۆڵن |
1360 |
|
ئازادکردنی بازرگانی و کڕین و فرۆشتن له لایه‌ن قه‌یسه‌ری 9 کارل. خه‌ڵکی کۆڵن خۆیان کۆنترۆڵی کرین و فرۆشتن له ناوچه‌ی راین به ده‌سته‌وه ده‌گرن |
1355 |
|
له‌و ساڵه‌دا قه‌تڵو عامی ده‌وری وۆرینگن رووی دا‌و پاش ئه‌وه شاری کۆڵن بووه شارێکی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ |
1288 |
|
له‌و ساڵه‌دا ده‌ست کرا به دانانی بینای کلیسای دۆم له لایه‌ن به‌رپرسی مه‌زهه‌بی ده‌وه‌ره‌که Konrad von Hochstaden. |
1248 |
|
له‌و ساڵه‌دا بۆ سێهه‌مین جار ده‌ست ده‌کرێ به به‌رفراوانترکردنه‌وه‌ی شاری کۆڵن، له‌و ساڵه‌دا رێژه‌ی دانشتوانی شاری کۆڵن ده‌گاته 40000که‌س و به‌و جۆره، کۆڵن تا ئه‌و ده‌مه گه‌وره‌ترین شاری میرنشینه‌که بووه. هه‌ر له‌و ساڵه‌دا دیواری نوێی شار بۆ پارێزگاری له شار ده‌ست پێ ده‌کرێ. |
1180 |
|
له‌و ساڵه‌دا به جێ ماوه‌کانی سێ حه‌واریون که به سێ پاشای ئیلاهی ده‌ناسرێن له مایله‌نده‌وه گوێزرانه‌وه بۆ شاری کۆڵن |
1164 |
|
بۆ یه‌که‌م جار شاری کۆڵن به‌ربڵاوتر ده‌کرێته‌وه |
um 950 |
|
نۆرمانه‌کان شاری کۆڵن تاڵان ده‌که‌ن |
881 |
|
کلیسای دۆم کۆن که به‌ر له کلیسای ئه‌مڕۆ ساز کرابوو، له‌و ساڵه‌دا ته‌واو بوو. |
870 |
|
قه‌یسه‌ری مه‌زن کارل به‌رپرسایه‌تی کلیسای کۆڵنی به‌رزتر کرده‌وه بۆ به‌رپرسایه‌تی هه‌موو ده‌وری کۆڵن و ناوچه‌ی راین |
um 800 |
|
تێکه‌ڵ بوونی کۆڵن له گه‌ڵ ده‌سته‌ڵاتی ripuarischen Frankenkönige(فه‌رانسه و رۆژئاوای ئێستای ئاڵمان) |
um 460-510 |
|
قه‌یسه‌ر کۆنستانتین لێگه‌ڕا پردی راین Rheinbrücke هه‌ڵبه‌سترێ. |
um 310 |
|
قه‌یسه‌ر کلادیوس له سه‌ر داوای شازاده Agrippina ناوی »Oppidum Ubiorum« گۆڕی بۆ Colonia Claudia که دواتر فۆرمه‌که‌ی گۆڕا بۆ(Cöllen, Cöln) و دواتر بوو به KÖLN |
50 n. Chr. |
|
بونیاتنانی»Oppidum Ubiorum« پاش راگوێستنی بنه‌چه‌که‌کانی ئاڵمانی له به‌ری راستی جۆمی راینه‌وه بۆ به‌ری چه‌پ له لایه‌ن Marcus Vipsanius Agrippaوه. |
38 v. Chr. |
|
ئاڵمانه‌کان توانیان کێلته‌کان واته مرۆڤه‌کانی که به سه‌رده‌می ئاسن ده‌ناسران له ده‌وری کۆڵن وه‌ده‌ربنێن |
um 300 v. Chr. |
|
خه‌ڵکێک به ناوی باندکرامیکێڕ هاتوون و له کۆڵن و ناوچه‌که نیشته‌جێ بوون |
um 3000 v.Chr. |


