کلیسای دۆم
کلسیای دۆم له ناوه‌ندی شاری کۆڵن و له قه‌راخ چۆمی ڕاین، به ته‌نیا کلیسه‌یه‌ک نییه بۆ عیباده‌ت کردن، به‌ڵکوو بینایه‌کی مێژوویی و هونه‌ری و فه‌رهه‌نگیه.
دۆم Der Dom
گه‌ڕانه‌وه بۆ وڵات و زێد و نیشتمان هه‌ستێکی تایبه‌ت له مرۆڤدا پێك ده‌هێنێ، نزیک بوونه‌وه له شار و بینینی کلیسای دۆم ئه‌و هه‌سته له لای کۆڵنییه‌کان پێک ده‌هێنێ. ئه‌وه‌ش نه‌ک ئه‌مڕۆ به‌ڵکو به سه‌دان ساڵه دۆم ئه‌و هه‌سته‌ی نه ته‌نیا له مناڵانی له دایکبووی شاره‌که پێک هێناوه به‌ڵکوو، هه‌ستێکه که له هه‌ر دانشتوویه‌کی شاره‌که به‌دی ده‌کرێ. Der Dom ist das Wahrzeichen Kölns(دۆم شێمای راسته‌قینه‌ی کۆڵنه). دۆم به قیمه‌تترین په‌یکه‌ر و بینای ژماره یه‌که له هه‌موو ئاڵمان که ساڵانه زیاتر له 6 ملیۆن که‌س بۆ بینینی دێنه شاری کۆڵن. کلیسای دۆم به به‌رزایی 157,38 مه‌تر دووهه‌مین کلیسای به‌رزی ئوروپایه. چوونه سه‌ر لوتکه‌ی کلیسای دۆم 2،50 ئۆیرۆی خه‌رجه. چاوه‌ڕوانی زانیاری زۆرتر ده‌ر باره‌ی کلیسای دۆم بن.


