کۆڵن بناسه
کۆڵن بناسه
کۆڵن متروپۆلی قه‌راخ راین به پێی سه‌رژمێری ساڵی 2006، یه‌ک ملیۆن و بیست وچوار هه‌زار و سێسه‌د و چل وشه‌ش( 1.024.346) که‌س دانیشتووی هه‌یه و یه‌ک له چوار شاری گه‌وره‌ی ئاڵمانه. گه‌وره‌ترین شاری قه‌راخ راین شارێکی کراوه‌ی فره کولتورییه و 17،2 له سه‌دی خه‌ڵکه‌که‌ی واته 176.534 که‌س ناسنامه‌یه‌کی جگه له ئاڵمانیان هه‌یه. 36,6 له سه‌دی ئه‌و ئه‌و خه‌ڵکانه ناسنامه‌ی ترکیان هه‌یه و ژماره‌یان 64.592 که‌سه. خه‌ڵکی کۆڵن له لایه‌نی ئایینیشه‌وه زۆربه‌یان کاتۆلێک نییه که زۆرکه‌س پێوایه، ته‌نیا 40,52 له سه‌دی خه‌ڵک کاتۆلیکن و به‌شی هه‌ر زۆری خه‌ڵک یانی په‌یره‌وی ئایینێکی دیکه‌ن یان باوه‌ڕی ئایینی‌یان نییه.
جوغرافیا کۆڵن ته‌نیا له لایه‌ن ژماره‌ی دانیشتوانه‌وه یه‌کیک له گه‌وره‌ترین شاره‌کانی ئاڵمان نییه، به‌ڵکوو له لایه‌نی رووبه‌ری خاکیشه‌وه یه‌کێک له شاره گه‌وره‌کانه. رووبه‌ری شاری کۆڵن405,15 km² کیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌یه(به‌ری چه‌پی راین 230.25 km² کیلۆمه‌تری چوارگۆشه و به‌شی راستی راین174,87 km² کیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌یه). سنووری شاری کۆڵن 130 kmی چوارگۆشه‌یه. ماوه‌ی درێژایی باکور و باشوری کۆڵن 28,1 km کیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌یه.(ئاماری ساڵی 2005). شاری کۆڵن که‌وتۆته پا‌نایی50° ده‌ره‌جه، 56′ 33,2607″ پا‌نایی باکور و 06° ده‌ره‌جه درێژایی 57′ 32,3136″ درێژایی رۆژهه‌ڵاته‌وه. به‌رزترین پله ده‌گاته 118.04مه‌تر سه‌روی NN (Königsforst) نزمترین پله ده‌گاته37,5 مه‌تر سه‌رووی NN (Bereich Worringer Hafen)..
رووبه‌ر سه‌رجه‌م به‌رایی شاری کۆڵن 405,15 km² کیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌یه، رێژه‌ی دانیشتووان له یه‌ک کیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌دا ده‌گاته2524 که‌س. له سه‌رجه‌م رووبه‌ری کۆڵن 138,86 km² کیلۆمه‌تری چوارگۆشه بیناسازی کراوه. رووبه‌ری پارک و سه‌وزایی شاره‌که ده‌گاته 41,91 km² جگه له‌وه 74,94 km² کیلۆمه‌تری چوارگۆشه تایبه‌ته به زه‌مینی کشت وکاڵ و باخ و باخات. سه‌رجه‌م رووبه‌ری لێره‌وار(جه‌نگه‌ڵ)ی شاری کۆڵن ده‌گاته 57,63 km² کیلۆمه‌تری چوارگۆشه. شاری کۆڵن دابه‌ش ده‌کرێ به 9 شارداری که هه‌ر کام شارداری خۆی هه‌یه که بریتین له ناوه‌ندی شار، رۆدن کیرشه، لیندن تاڵ، ئێرن فێلد، نیپێس، کۆروایلێر، پۆرتس، کاڵک و مولهایم. هه‌ر کام له‌و شارداریانه‌ش خۆیان دابه‌ش ده‌بن به چه‌ند ناوچه‌ی گچکه‌تر.
هات وچۆ به پێی ئاماری ساڵی 2005 هه‌ر سێ یه‌کی خه‌ڵکی شاری کۆڵن ماشێن(ترومبیلی) تایبه‌تی خۆیان هه‌یه. له شاری کۆڵن 409.360 ماشێنی شه‌خسی هه‌یه، جگه له‌وه 56.457 ماشینی سه‌ر به شیرکه‌ت و ده‌زگای تیجاری و کار هه‌یه. جگه له‌وه زیاتر له 20 خه‌تی میترۆی ناو شار و ده‌یان خه‌تی بوس و هه‌زاران تاکسی بۆ هات و چۆهه‌یه که به پێی ده‌قیقه خه‌ڵک ده‌گوێزێته‌وه.
ماڵ و خانوبه‌ره به پێی ئاماری ساڵی 2006 له شاری کۆڵن 530.961ماڵ هه‌یه. زیاتر له نیوه‌ی ئه‌و ماڵانه له نێوان ساڵانی1949و 1975 دروست کراون. به پێی ئامار وپێوانه‌ی مام ناوندی هه‌ر که‌سێکی خه‌ڵکی کۆڵن 36,89 m² کیلۆمه‌تری چۆرگۆشه‌ی بۆ ژیان وه‌به‌ر ده‌که‌وێ. له‌وه ده‌چێ خه‌ڵکی کۆڵن رازی بن له شوێنی ژیانیان له به‌ر ئه‌وه‌ی 56 له سه‌دی خه‌ڵک زیاتر له 5 ساڵه له هه‌مان ماڵدا ده‌ژین.
بینا و عیماره‌ت به پێی ئاماری ساڵی 2006 ژماره‌ی بیناکانی جێگای ژیان له کۆڵن 129.491 ده‌زگایه. به‌رزترین بینای شاری کۆڵن ناوی کۆلۆنیوسه که بورجی ته‌له‌وزیۆنه و 266 مه‌تر و له ساڵی 1981ه‌وه وه‌ک شێمایه‌کی شاره‌که به حیساب ده‌هێندرێ. شێمایه‌کی نوێی شاره‌که کۆڵنتورم له مێدیاپارکه که به‌رزاییه‌که‌ی 148،5 مه‌تره و به‌رزترین شوینی ئیداریی شاره‌که‌یه. به‌رزترین عیماره‌ت که خه‌ڵک تێیدا ده‌ژی ناوی کۆلۆنیا هاوسه که به‌رزاییه‌که‌ی 155 مه‌تره. گرنگترین عیماره‌تی شاری کۆڵن که شیمای راسته‌قینه و بێ ئه‌ملاو ئه‌ولایه عیماره‌تی کلیسای دۆمی کۆڵنه که 157،4 مه‌تره که دوای برجی ته‌له‌وزیۆن به‌رزترین بینای شاری کۆڵنه. قسه‌یه‌کی سه‌ر زاری خه‌ڵک له‌و باره‌وه ده‌ڵێ:” کۆلۆنیۆس دڕێژترینه، به‌ڵام دۆم Dom گه‌وره‌ترینه”. کۆنترین به‌ردی عیماره‌ت که تا ئێستا هه‌ر ماوه مێژووه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 4 یا پێنجی پاش زایین واته به‌ردی ماڵێک که 2004 ساڵ ته‌مه‌نی هه‌یه.
توریسم توریسم له شاری کۆڵن رۆژ له گه‌ڵ رۆژ له زیادبوونه. له شاری کۆڵن 248 شوینی حاوانه‌وه(هۆتیل) هه‌یه که سه‌رجه‌م 25.189 جێ وبانی خه‌وتنیان هه‌یه.له ساڵی 2006 ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی سه‌ردانی کۆڵنیان کردووه 2.423.256 که‌س بوون که ئه‌وه‌نده شه‌و 4.382.428 له کۆڵن ماونه‌ته‌وه که ده‌کرێ بگوترێ هه‌ر که‌سێک 1,8 شه‌و ورۆژ له کۆڵن میوان بووه. [ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سانه له ماوه‌ی مانه‌وه‌یان له کۆڵن ته‌نیا 100 ئۆیرۆیان خه‌رج کردبێ سه‌رجه‌م 438.242.800 ئۆیرۆ ده‌رامه‌دیان بۆ شاره‌که هێناوه.]


