کۆڵن لایف په‌نجه‌ره‌یه‌کی کراوه به‌ره‌و رووی کورده‌کان
Sep 2nd, 2009 | By colognelife | Category: Allgemein, بیر و روانگهColognelife(کۆڵن لایف) ماڵپه‌ڕێکی نوێی شاری کۆڵنه به زمانی کوردی. کورده‌کانی نیشته‌جێ له کۆڵن له‌م رۆ به‌دواوه زانیاری گرنگ و پێویست بۆ ژیان و کار و رابواردن به زمانی دایکی خۆیان وه‌رده‌گرن. کۆلۆن لایف نه ته‌نیا ده‌بێته زمانحاڵی هه‌ر کوردێک، به‌ڵکو ده‌بێته ماڵێک بۆ نزیکبوونه‌وه‌ی کورده‌کان له یه‌کتر و له کۆمه‌ڵگای شاری کۆڵن. کوردی باکور و باشور و رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا به زمانی دایکی و به زاراوه سه‌ره‌کییه‌کانی خۆیان به هه‌ردوو ئه‌لف و بێی کوردی ده‌توانن زانیاری وه‌رگرن و بڵاوبکه‌نه‌وه. هه‌ر که‌س و هه‌ر شه‌ریکه و ده‌زگا و ناوه‌ندێکی کولتوری، هونه‌ری، زانستی و کۆمه‌ڵایه‌تی و بازرگانی و گشتی ده‌توانێ رێکلامی خۆی له‌و رێگایه‌وه به سێ زمانی کوردی، فارسی و ئالمانی له سایتی کۆڵن لایف دا بڵاو بکاته‌وه. کۆڵن لایف پشتگیری ته‌واوی هونه‌رمه‌ندان، نووسه‌ران و فه‌رهه‌نگسازانی کورد ده‌کات بۆ کاری راگه‌یاندن و رێکخستن. کۆلن لایف زانیاری پێویستی ئیداری و ده‌وڵه‌تی به زمانێکی ساکار ده‌گه‌ێنێته هاووڵاتیانی کوردی دانیشتووی شاری کۆڵن و وڵاتی ئاڵمان. ئێوه‌ش ده‌توانن ویست و داخوازی خۆتان بنووسن و بۆ ماڵپه‌ڕه‌که‌ی بنێرن. گرفته‌کانی خۆتان له پێوه‌ندی له گه‌ڵ کار و ژیان و خوێندنگه و زانستگا و هه‌ر شوینێکی دیکه بۆ کۆڵن لایف باس بکه‌ن هه‌تا یارمه‌تی و رێنومایی پێویست وه‌ربگرن، هه‌ر وه‌ها کۆڵن لایف ژیانێکی پر له له‌ش ساخی هاوولاتیانی خۆی مه‌به‌سته، له‌و پێوه‌ندیشه‌دا کۆڵن لایف زانیاری پیویست به هاووڵاتیان ده‌به‌خشی، سه‌ره‌ئه‌نجام ژیانی پڕ له ئاسایش و هێمنی مه‌به‌ستی هه‌ر تاکێکه، کۆڵن لایف به ناساندنی که‌سانی شاره‌زا بۆ له ناوبردنی گرفت و کێشه‌ی قانونی یارمه‌تی هاووڵاتیان ده‌دا. کۆڵن لایف پاڵپشتی ژیانێکی پڕ له ساخی و خۆشی و ئازادی ئێوه‌یه له شاری کۆڵن له قه‌راخ چۆمی دڵرفێنی راین. له گه‌ل کۆڵن لایف یه‌که‌م مالپه‌ڕی کوردی فرمی له کۆڵن و ئاڵمان، ژیانی خۆتان پر له زانیاری و ئاسایش بکه‌ن. به‌خێر بین بۆ ژیان له کۆڵن.


