آیا کلیسا له کۆڵن ده‌وری له ژیانی خه‌ڵکدا نه‌ماوه؟
Apr 4th, 2010 | By colognelife | Category: مرۆڤ و کۆمه‌ڵگابه پێی ئامار ساڵانی ده‌یه‌ی بیستی سه‌ده‌ی بیست 98% له خه‌ڵکی شاری کۆڵن مه‌سیحی بوون. به پێی ئامار ئه‌و ڕێژه‌یه ئه‌مڕۆ گه‌یشتۆته 44%. به پێی ئاماری دادگای ئیداری شاری کۆڵن رۆژ به رۆژ و مانگ به مانگ له ژماره‌ی ئه‌ندامانی دوو کلیسای کاتۆلیک و ئێوانگلیش که‌م ده‌بێته‌وه. به پێی تازه‌ترین ئامار که رۆژی 5 شه‌ممه 12ی خاکه‌لێوه(یه‌کی ئاوریڵ2010) له لایه‌ن به‌شی ئاماری دادگای ئیداری شاری کۆڵنه‌وه بڵاو کراوه‌ته‌وه، له مانگی مارس دا 601 که‌س کۆتای‌یان به ئه‌ندامه‌تی خۆیان له دوو کلیسایه هیناوه.
به تایبه‌ته کلیسای کاتۆلیک له کۆڵن دوچاری که‌سادی هاتووه . له‌و مانگه دا 459 که‌س ئه‌ندامه‌تی خۆیان وه‌رگرتۆته‌وه، ئه‌م رێژه‌ی دووجار له هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که له مانگی ژانویه و فوریه کلیسایان جێ هێشتووه، زۆرتره! کلیسای ئیوانگلیش هه‌ر له‌و مانگه‌دا 140 ئه‌ندامی خۆی له ده‌ست داوه، ئه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ش ده‌بێ بگوترێ که ژماره‌ی باوه‌ڕمه‌ندان به کلیسای ئیوانگلیش له ئاڵمان زۆر که‌متره له کاتۆلیک.
یه‌کێک له‌و هۆیانه‌ی که بۆ دوورکه‌تنه‌وه له کلیسا ده‌گوترێ بێ باوه‌ڕی خه‌ڵکه به کلیسا و باوه‌ڕی ئایینی، به‌ڵام گه‌نده‌ڵکارییه‌کانی ناو کلیسا، به تایبه‌ت ئاشکرابوونی فه‌سادی ئه‌خلاقی و به کار هێنانی منداڵان بۆ مه‌به‌ستی سێکس له مه‌ده‌رسه‌کان، هۆیه‌کی دیکه‌ی دوورکه‌وتنه‌وه‌ی خه‌ڵک له کلیسایه، ڕه‌نگه له لای هێندێک له بنه‌ماڵه‌کان نه‌دانی باج(ماڵیاتی کلیسا) هۆیه‌کی دیکه بێت.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه ئه‌و که‌سانه‌ی که کۆتای‌یان به ئه‌ندامه‌تی خۆیان له کلیسا هێناوه هیچ هۆ و ده‌لیلێک بۆ ده‌رچوونی خۆیان ناهێنه‌وه، ئه‌وه‌ش تێگه‌یشتن له هۆی ده‌رچوونی خه‌ڵک بۆ کلیسا دژوار ده‌کات. چه‌ند ساڵ به‌ر له ئێستا کلیسا توانی یه‌ک ملیون کیژ و کوڕی لاو له هه‌موو جیهانه‌وه بکێشێته شاری کۆڵن بۆ به‌رپا کردنی کۆنگره‌ی جیهانی لاوانی مه‌سیحی Weltjugendtreffen 2005، ته‌نانه‌ت پاپ خۆی له کۆڵن ئاماده بوو و ده‌یان به‌رنامه‌ی هونه‌ری ئه‌مڕۆیی پێشکه‌ش به لاوان کراو و زۆر به‌رنامه‌ی رابواردن له پرۆگرامی چه‌ند رۆژه‌ی فستیواله‌که‌دا بوو. کلیسا بۆ راکێشانی لاوان تا ئه‌و راده‌یه چووه پێش، که مه‌سیح وه‌ک لاوێکی ئه‌وڕۆیی نیشان بدات و ته‌نانه‌ت هێندێک له کلیساکان رواڵه‌تی دیسکۆیان په‌یدا کرد و لاوان له کلیساکان که‌وتنه سه‌ماکردن. هه‌مووی ئه‌و به‌رنامانه و هه‌موو ئه‌و حه‌ول و ته‌قه‌لایه و به ملیۆن خه‌رج له‌وه ده‌چێ کارساز نه‌بێ. ئه‌گه‌ر به‌و پێیه هه‌ر مانگێک 600 که‌س له کلیسا ده‌ربازبن و ئاماده نه‌بن باجی کلیسا(مالیات) بده‌ن، کلیسا هه‌رچه‌ند له ده‌وڵه‌تی ئاڵمان سامانی زۆرتره، به‌و حاڵه داهاتووی نادیار ده‌مێنێته‌وه.
ساڵی 2009 مانگانه له نێوان 266 (سپتامبر)هه‌تا 485 (دیسامبر)که‌س له کلیسا ده‌رچوون، له‌وه ده‌چی ساڵی 2010 ئه‌م رێژه‌یه به‌رزترو به‌رزتر بێته‌وه. ئایا ده‌کرێ بگوترێ سه‌رده‌می ئایین ته‌واو بووه؟


