به کاڵه و کڵاشه‌وه له شاری کۆڵن
Mar 20th, 2010 | By colognelife | Category: له کوردستانهوهڕهنگه لاتان سه‌یر بێ ئه‌گه‌ر بڵێین له سه‌ده‌ی ناوه‌ڕاستدا چه‌رچی کورد ئاڵه‌ت و کل و که‌لتوری له بازاڕی کۆڵن فرۆشتووه، ڕه‌نگه پێشتان سه‌یر بێ ئه‌گه‌ر بێژین نه‌وای موسیقی کوردی هه‌ر له‌و سه‌رده‌مانه‌دا له لایه‌ن گۆرانی بێژ و موسیقاژه‌نی گه‌ڕۆکی ئاڵمانییه‌وه هێنراوه‌ته شاری کۆڵن و له بازاڕی کۆنی شاره‌که مێلۆدی کوردیان ژه‌ندووه، ئێستاش پێتان سه‌یر نه‌بێ ئه‌گه‌ر له رۆژانی نه‌ورۆزدا کیژ و کوڕی جوانی کورد به جل و به‌رگی کوردی ژنانه و رانک و چۆخه و کاڵه و کڵاشه‌وه له ناو بازاری شاری کۆڵن یان له قه‌راخ چۆمی دڵرفێنی راین پیاسه بکه‌ن. هێمن جه‌میل رۆژنامه‌نووس له نووسراوه‌یه‌کدا که بۆ کۆڵن لایف له کوردستانه‌وه ناردویه‌تی ده‌نووسێ:” به‌هۆى هاتنى وه‌رزى به‌هار و ده‌ستپيَكى سالَى نويَى كوردى، هاولاَتيانى كوردستان به‌گشتى و چينى گه‌نجان به‌تايبه‌ت، له‌گه‌لَ ئه‌و كوردانه‌ى له هه‌نده‌ران ده‌ژين و بۆ به‌سه‌ر بردنى ئه‌م به‌هاره له‌گه‌لَ كه‌سه نزيكه‌كانيان گه‌راونه‌ته‌وه كوردستان، خواستيان له‌سه‌ر كرِينى جلوبه‌رگى كوردى به‌تايبه‌ت شالَ و كلاَش زۆر بووه كه هه‌ردوكيان دوو ميراتى كه‌له‌پورى كوردين و تايبه‌تن به كورد و تايبه‌ت تر به ناوچه‌ى هه‌روامان، له‌ئيَستاشدا كه‌به‌ره‌و وه‌رزى به‌هار ده‌چين زۆريَك له كوردانى ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ى وولاَت سه‌رقالَى كرِينى شالَ و كلاَشن و خۆيان ئاماده ده‌كه‌ن بۆ به‌سه‌ر بردنى به‌هاريَكى كوردانه.”
جه‌ژن و نه‌ورۆزی کوردانه به جل و به‌رگی ڕازاوه و به ده‌یان جار په‌سند کراوی فستیواڵه‌کانی جیهانی، ده‌بێ تابڵۆیه‌کی جوان له ژیانی مرۆڤی کورد له به‌هار و نه‌ورزدا نیشان بدات.
کوردانی کۆڵنیش له‌و نه‌ورۆزده‌ا به‌و جل وبه‌رگه‌وه ، به‌هاری جوانی شاری کۆڵن ڕه‌نگین تر ده‌که‌ن.



