بۆچه کۆڵن لایف”Colognelife” به زمانی کوردی؟
Mar 29th, 2010 | By colognelife | Category: بیر و روانگه, گشتی
Colognelife (کۆلۆن لایف) کوڵن لایف، سایتی تایبه‌ت به شاری کۆڵن هه‌تا نه‌ورۆزی ساڵی 2709 ته‌نیا به زمانی ئاڵمانی زانیاریی بڵاوده‌کرده‌وه، ئه‌وه له کاتێک دایه که شاری کۆڵن شارێکی تاکه زمان و تاکه نه‌ته‌وه نییه. کۆڵن زیاتر له یه‌ک ملیۆن که‌س دانیشتووی هه‌یه و تێکه‌ڵاوییه‌کی جۆراجۆری فه‌رهه‌نگی به روخسارییه‌وه دیاره. به‌شێک له دانیشتووانی شاری کۆڵن له 43 وڵاتی ئوروپایی، 28 وڵاتی ئاسیایی، 25 وڵاتی ئه‌فریقایی، 14 وڵاتی ئه‌مریکایی و یه‌ک ولاتی ئوسترالیایی یه‌وه هاتوون، ژماره‌یه‌ک که‌سیش هه‌ن که وه‌ک بێ وڵات و نادیار ناویان تۆمار کراوه. کۆمه‌لێک له‌و که‌سانه ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی، وه‌رزشی، رابواردن، ئیدئۆلۆژیک و نه‌ته‌وه‌یی، تایبه‌ت به خۆیان پێک پێهێناوه و هێندێک که‌سیش ناوه‌ندی تیجاری و ناوه‌ندی تر به‌ڕێوه ده‌به‌ن. کورده‌کانیش به‌شێک له خه‌ڵکی کۆڵن پێک ده‌هێنن.
رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به تێکڕا 192 ئه‌ندامی هه‌یه، به‌ڵام له کۆڵن وه‌ک تاکه شارێک که‌سانی سه‌ر به 110 وڵاتی جیهان ده‌ژین. کۆڵن شارێکی جیهانییه له ناو دڵی ئوروپا. زمانی ئاڵمانی وه‌ک زمانی ئیداری و که‌ره‌سه‌ی تێگه‌یشتن له یه‌کتر به‌کار ده‌هێندرێ، به‌ڵام گروپگه‌ل مردمی که له کۆڵن ده‌ژین 150 زمانی جیاواز بۆ دانووستاندن له گه‌ڵ یه‌ک به‌کار ده‌هێنن. ته‌نانه‌ت کۆڵنییه‌کانی له کۆنه‌وه نیشته‌جێ به زمانی خۆیان واته کۆڵش له گه‌ڵ یه‌کدا ده‌دوین.
به پێی ئاماری ئیداره‌ی ئاماری شاری کۆڵن له ساڵی 2008، زیاتر له 300 هه‌زار که‌س له ئاڵمانییه‌کانی شاری کۆڵن بنه‌چه‌کی ئاڵمانیان نییه، ئه‌وه‌ش ئه‌و مانایه ده‌دا که له هه‌ر چوار که‌س ئاڵمانی شاری کۆڵن، یه‌کیان پێشینه‌که‌ی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌کی نه ئاڵمانیه.
ژماره‌ی سه‌رجه‌م بێگانه‌کان 170 هه‌زار که‌سه، که ده‌بێته 17%ی سه‌رجه‌م دانیشتووانی كۆڵن. ژماره‌ی دانیشتووانی ترک ده‌گاته 60000 که‌س، کورده‌کانی کۆڵن که زۆربه‌یان کوردی باکوری کوردستانن ژماره‌یان ده‌گاته 40000 که‌س، فارس و به ڕه‌گه‌ز ئیرانییه‌کان ژماره‌یان ده‌گاته 12000 که‌س. ئه‌وه‌ش ڕه‌نگه بۆ هه‌موو لایه‌ک روون بێت که شاری کۆڵن به ده‌ستی رۆمییه‌کان ئاوه‌دان کراوه‌ته‌وه و یه‌که‌مین دانیشتووانی شاری کۆڵن، رۆمییه‌کان بوون. کۆڵن له‌م باره‌وه و له گه‌ڵ هه‌موو شاره‌کانی دیکه‌ی ئاڵمان ته‌وفیری هه‌یه.
کۆڵن شارێکی جیهانییه وهه‌موو خه‌ڵکه‌که‌شی له ئاشتی و هێمینی دا له گه‌ڵ یه‌ک ده‌ژین و کار ده‌که‌ن، به‌ڵام ئایا له ڕێگای زمانی ئاڵمانییه‌وه زانیاریی پێویست به هه‌موو که‌س ده‌به‌خشرێ؟ وڵامی ئه‌م پرسیاره ئه‌رێ نییه. ته‌نانه‌ت ترکه‌کان که له لایه‌ن ده‌وڵه‌ت و ئیداره‌کانه‌وه ئیمکاناتی زۆریان بۆ ته‌رخان کراوه، زۆربه‌یان له ڕیگای زمانی ئاڵمانییه‌وه زانیاریی وه‌رناگرن. کۆمه‌ڵێک له‌و که‌سانه که به ساڵانه له‌و شاره ده‌ژین، به‌ڵام توانایی به کارهێنانی زمانی ئاڵمانی له خۆیانه‌وه له پێوه‌ندی له گه‌ڵ کار و ژیان نیشان ناده‌ن و به که‌می که‌ڵک له رۆژنامه‌کانی ئاڵمانی وه‌رده‌گرن.
ئه‌مه به ته‌نیا وه‌زعی ترک، ئیتالیایی، یۆنانی و کورده‌کان نییه، به‌ڵکوو هه‌موو که‌سانی سه‌ر به فه‌رهه‌نگه‌کانی جیاواز ده‌گرێته‌وه. به پێی لێکدانه‌وه‌ی کۆڵن لایف زۆرێک له کورده‌کانیش زاڵ نیین به سه‌ر زمانی ئاڵمانی دا و پێوه‌ندی رۆژانه‌یان له گه‌ڵ رۆژنامه‌کانی چاپی و ئه‌له‌کترۆنیکی ئاڵمانی زمان دا نییه و هه‌ر به‌و هۆیه‌وه رۆژانه ئاگاداری ده‌نگ و باس و رووداوه‌کانی کۆڵن له بواری سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی،فه‌رهه‌نگی، هونه‌ری و…. نابن، ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که کۆڵن به شاری مێدیا ناسراوه.
کۆڵن ناوه‌ندی گه‌وره‌ترین ئیستگاکانی ته‌له‌وزیۆن و ده‌زگاکانی راگه‌یاندنه و زیاتر له 60000 که‌س له بواری ده‌نگ و ڕه‌نگ و سینه‌مادا کار ده‌که‌ن. WDRکه یه‌کێک له گه‌وره‌ترین ئیستگاکانی رادیۆ و ته‌له‌وزیۆنی ئاڵمانه، له رێگای فونک هاوس ئوروپاه‌وه به زمانه‌کانی جیاواز له‌وانه زمانی کوردی به‌رنامه بڵاوده‌کاته‌وه، به‌و حاڵه‌وه زۆرێک له خه‌ڵکی نه ئاڵمانی به تایبه‌ت کورده‌کان بێ به‌رین له مێدیای رۆژانه به زمانی خۆیان.
کۆڵن لایف و به‌رپرسانی پرۆژه‌ی چه‌ند زمانه‌کردنی کۆڵن لایف به پێی تاقیکردنه‌وه و لێکۆڵینه‌وه‌ی ساڵیانی دوور ودرێژیان له بواره‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی، فه‌رهه‌نگی، فێرکردن و بارهێنان و ژۆرنالیستی به‌م گرفت و نوقسان و پێویستییه ده‌زانن، هه‌ر بۆیه ڕیگایه‌کی تازه بۆ ڕاگه‌یاندن ده‌گرنه پێش.
نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ بۆ به‌رپرسانی به‌شی ئاڵمانی کۆڵن لایف تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی نوێ بوو، یه‌که‌م جار بوو که ئه‌وان له نزیکه‌وه له گه‌ڵ نه‌ورۆز ئاشنا ده‌بوون، یه‌که‌م جار بوو عه‌کاسی کۆڵن لایف به پێی فکر و تێگه‌یشتنی خۆی لۆگۆی نه‌ورۆز و کۆڵنی سازکرد، که له کۆڵن لایف دا بڵاو کرایه‌وه. هه‌روه‌ها یه‌که‌م جار بوو که رداکسیونی به‌شی ئاڵمانی بابه‌تیان له سه‌ر نه‌ورۆز ئاماده ده‌کرد که به سێ زمانی ئاڵمانی، کوردی و فارسی بڵاو کرایه‌وه.
ڕه‌نگدانه‌وه‌ی نه‌ورۆز له رۆژه‌کانی یه‌که‌می نه‌ورۆزه‌وه به زمانی ئاڵمانی تیراژی رۆژانه‌ی کۆڵن لایفی به‌رز کرده‌وه. ده‌نگدانه‌وه‌ی ده‌ست به کار بوونی کۆڵن لایف به زمانی کوردیش سه‌ره‌ڕای بانگه‌وازنه‌کردن، سه‌لماندنی ئه‌و راستییه بوو، که کۆڵن لایف به زمانی کوردی پێداویستییه‌کی سه‌رده‌میانه‌یه.
ئه‌وه روونه که مرۆڤی ئه‌و سه‌رده‌مه زیاتر له هه‌ر کات و زه‌مانێکی دیکه پێویستی به زانیاری و ئینفۆرماسیۆن هه‌یه، زمانی دایک گرنگ ترین و متمانه پێ‌به‌خشترین که‌ره‌سه‌یه بۆ وه‌رگرتنی زانیاری پێویست. وه‌رگرتنی زانیاری ده‌ر باره‌ی بابه‌ته‌کانی گشتی، حقوقی، سیاسی، فه‌رهه‌نگی، فێرکردن و بارهێنان و بهداشتی و ته‌ندروستی به زمانی دایک نه ته‌نیا هۆیه‌ک بۆ فێرنه‌بوونی زمانی ئاڵمانی نییه، به‌ڵکوو ئاشنا بوون له گه‌ڵ مه‌سه‌له و رووداوکانی رۆژانه له کۆڵن و ژیان له‌و شاره، ده‌توانێ رێخۆشکه‌ر بێت بۆ فێربوونی هه‌رچی زۆرتری زمانی ئاڵمانی و تێکه‌ڵاوبوون له گه‌ڵ کۆمه‌ڵگا به له به‌رچاوگرتنی پاراستنی که‌سایه‌تی. هه‌روه‌ها ئاشنا بوونی ئاڵمانییه‌کان له گه‌ڵ فه‌رهه‌نگ و مه‌سه‌له‌کانی کورد له رێگای کۆڵن لایفه‌وه، تێگه‌یشتنی ئاڵمانیه‌کان له کورد زۆرتر ده‌کات. بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌تی نه‌ورۆز به زمانی ئاڵمانی سه‌لماندنی ئه‌و بۆچوونه بوو.
ئێمه له کۆڵن لایف شاره‌زای گرفت و سه‌ختی کاره‌که‌مان هه‌ین. هه‌ر ئه‌وه ئێمه سوورتر ده‌کات بۆ پێشخستنی ئه‌و پرۆژه‌یه. ئه‌وه‌ش بۆ ئێمه روونه که له نه‌ورۆزی ئه‌مساڵه‌وه ئیمکانێکی گرنگ که‌وتۆته به‌ر ده‌ست کورده‌کانی شاری کۆڵن بۆ وه‌رگرتنی زانیاری له هه‌موو بوارێکی تیجاری، فه‌رهه‌نگی، کۆمه‌ڵایه‌تی، هونه‌ری و کاریی. کۆڵن لایف به‌شی کوردی، مێدیایه‌کی گشتی کورده‌کانه و پردێکه له نێوان کورد و هه‌موو تاکه‌کانی شاری کۆڵن. کۆڵن لایف به ماڵی خۆتان بزانن و تێکه‌ڵ به‌و ماڵه بن.
Tags: amar, kurd, zman