جه‌ژنی ئۆستێرن و سێزده‌به‌ده‌ر له کۆڵن
Apr 1st, 2010 | By colognelife | Category: مرۆڤ و کۆمه‌ڵگا, گشتیئێوه کۆڵنی گه‌ل، ڕه‌نگه له فکری دروستکردنی یاپراخ، دڵمه و چوونه ده‌ره‌وه‌ی شاردابن بۆ ڕابواردنی سێزده‌به‌در و به‌ڕێکردنی نه‌ورۆز، ڕه‌نگه هه‌ر له‌و کاته‌دا هاوسای ده‌سته راست و ده‌سته چه‌پ خه‌ریکی خۆ ئاماده‌کردن بن بۆ جه‌ژنی ئۆستێرن، ئه‌و رۆژه‌ی که عیسا مه‌سیح به چوارمێخ کێشرا و دگوترێ هه‌ر له‌و رۆژه‌شدا دوباره زیندوو بووه. مه سیحیه‌کان به تایبه‌ت کاتۆلیکگه‌ل ئه‌م جه‌ژنه به بێ ده‌نگی و به دوور له موسیقا و هه‌راوهوریا به‌ڕیوه ده‌بن. ئه‌مسال رۆژی سێزده به‌در و رۆژی (Der Karfreitag ) رۆژی به خاچ کێشرانی مه‌سیح که‌وتووته یه‌ک رۆژه‌وه. رۆژێکی هه‌ینی که ده‌بێته دووی ئاوریل و 13ی خاکه لێوه.
ئایا هاوسای ئاڵمانی و نه‌ئاڵمانی ئێوه ئه‌زانێ سیانزه‌به‌ده‌ر چه‌س و فه‌لسه‌فه‌که‌ی چه‌س؟ ئایا خۆتان ئه‌زانن جه‌ژن ئوسترن (پاک) چه‌س و داستانگه‌لی چۆن بووگه؟ کۆڵن لایف نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ به زمان ئاڵمانی و فارسی و کوردی باسی له نه‌ورۆز و چوارشه‌ممه قوڵه و سێانزه‌به‌ده‌ر کرد و ئێستاش گه‌ره‌کمانه باس له جه‌ژنی ئۆستێرن بکه‌ین.
به پێی ئه‌و ڕیوایتگه‌له که هه‌س، جه‌ژنی پاک، جه‌ژنی ئازادی و دووباره بوونه‌وه‌ی ژیانی جوله‌که‌کانه، که له به‌ندیی و ئه‌سیریی رزگارییان دێ:” قه‌ومی یه‌هوود، له به‌ر وشکساڵی و قات وقڕی په‌نا بۆ وڵاتی میسری پڕبه‌ره‌که‌ت ده‌بن، به‌ڵام میسرییه‌کان به رووخۆشییه‌وه وه‌ریان ناگرن و له گه‌ڵیان وه‌ک به‌رده ره‌فتار ده‌که‌ن و قورستریان کاریان له ژێر قامچی و خه‌ره‌زه‌ندا لێ ده‌کێشن، تا ئه‌و جێگایه‌ی عیماره‌ته قورس و گرانه‌کانی وه‌ک “ئه‌هرامی سه‌لاسه” له سه‌ر ده‌ست و به شانی ئه‌وان دروست کراون.”
هه‌روه‌ها ده‌گێڕدرێته‌وه که:” «مو‌سا»، په‌یامبه‌ر و رابه‌ری جوله‌که‌کان، ده‌چێته لای «فیرعه‌ون»ی میسر و داوای لێ ده‌کات که قه‌ومی یه‌هوود ئازاد بکات. به‌ڵام ئه‌و به‌مه رازی نابێ و هه‌ربۆیه ده‌که‌وێته به‌ر رق و قینی خوا و به‌ڵا به سه‌ریاندا نازڵ ده‌بێت تا ئه‌و جێگایه‌ی که سه‌رئه‌نجام فیرعه‌ون رازی ده‌بێ به ئازادکردنی جوله‌که‌کان. له‌و کاته به دواوه ئه‌و شه‌وه وه‌ک«شه‌وی ئازادی» ناودێر کراوه و ده‌کرێ به جه‌ژن.”
یه‌هوودییه‌کان له‌و گێڕانه‌وانه ده‌گه‌نه ئه‌م رێ وره‌سمانه:” له شه‌وی ئازادی‌دا، یه‌هوودییه‌کان بۆ هه‌ڵاتن له ناوچوون و مه‌رگ، وا پێک هاتن که هه‌ر بنه‌ماڵه‌یه‌ک مه‌ڕێک یا کاریله‌یه‌ک له تاریک و روونی ئێواره‌دا، بکه‌نه قوربانی. له گه‌ڵ قوربانی کردنی حه‌یوانه‌که هه‌ر ماڵێک دیواری به‌ر ماڵه‌که‌ی خۆی به خوێنی ئه‌و حه‌یوانه ڕه‌نگ ده‌کات، بۆ ئه‌وه‌ی کاتێک «عیزرائیل» له به‌ر ماڵه‌کانه‌وه ڕه‌د ده‌بێ ئه‌و خوێنه ببینێ و کاری پێیان نه‌دابێ و ده‌ربازیان ببێ له مه‌رگ. دگوترێ که جوله‌که‌کان هه‌ر له شه‌وی جه‌ژنی پاک دا وڵاتی میسر له رێگای ده‌ریای سووره‌وه به‌ره‌و سه‌حرای «سینا» و پاشان ولاتی «غه‌نا» به جێ ده‌هێڵن.”
ئه‌م ریوایه‌تانه هیچی پێوه‌ندی به ئایینی مه سیحییه‌وه نییه، به‌ڵام هه‌ر وه‌ک له هه‌موو مه‌زهه‌به‌کاندا بیندراوه، رووداوه‌کان و رێ وره‌سمه‌کان و بۆچوونی که‌سه‌کان تێکه‌ڵ کراون، دوای به چوارمێخ کێشرانی مه‌سیح و چیرۆکی زیندووبوونه‌وه‌ی، ئه‌م دوو رووداوه تێکه‌ڵ به یه‌ک کران و کاتێک ئه‌و ئایینه گه‌یشته ئوروپا تێکه‌ڵ به رێوره‌سمه‌کانی کۆنی ئه‌و وڵاتانه کرا که ریشه‌یان بۆ بیری ئایینی چه‌ند خوودایی له ئوروپا ده‌گه‌رێته‌وه. له ساڵی 325 ی زایینی به‌دواوه رێ و ره‌سمی جه‌ژنی ئۆستێرن له رێ و ره‌سمی جه‌ژنی یه‌هوودییه‌کان جیا کراوه و هه‌ر کام له کاتی جیاوازدا به‌رپا ده‌کرێن.
جه‌ژنی ئۆستێرن وه‌ک دووباره زیندووبوونه‌وه‌ی مه‌سیح و وه‌ک راپه‌ڕینی مه‌سیح له ناو مردووان سه‌یر ده‌کرێ و هه‌موو ساڵێک له کۆتایی مانگی مارس یان سه‌ره‌تای مانگی ئاوریل به‌رپا ده‌کرێ.
مه‌سیحییه‌کان دووباره زیندووبوونه‌وی مه‌سیح به سه‌ره‌تای ژیان و خوڵقاندنی دووباره له لایه‌ن خوداوه ده‌زانن و پێیان وایه خودا له‌و رۆژه‌وه هه‌موو خوڵقاندنی خۆی له نوێوه ده‌ست پێده‌کاته‌وه و له هه‌موو باوه‌ڕمه‌ندان به خۆشی ده‌خوازێ ئه‌م پرۆژه‌ی نوێ بوونه‌وه‌یه، به گرنگ بزانن و هاوکاری له گه‌ڵدا بکه‌ن.
مه‌سیحییه‌کان هه‌ر له رۆژی چوارشه‌مه جه‌ژنی ئۆستێرنه‌وه هه‌تا به چوارمێخ کێشانی مه‌سیح ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه له به‌رچاو ده‌گرن: له هه‌موو شوێنێک بێ ده‌نگی ڕادگرن و ته‌نانه‌ت ده‌نگی ناقوسی که‌لیسه به‌رز نابێته‌وه. هه‌موو ئه‌و که‌ره‌سانه‌ی که وه‌ک ته‌گه‌ر ده‌چن و یان خڕن به‌کار ناهێنرێن، وه‌کوو چه‌رخی به‌ن رستن، ئاشی ده‌ست(ده‌ستار)، لێخورینی که‌ڵ و عه‌رابه و هه‌ر که‌ره‌سه‌یه‌کی که ته‌گه‌ری هه‌بێ. ئاسنگه‌ره‌کان و دارشکێن و کاری له‌و چه‌شنه راده‌گیرێ.
هه‌مووی ئه‌وانه له بیر وباوه‌ڕی خه‌یاڵپه‌روه‌رانه‌ی ئینسانی ئه‌و سه‌رده‌مه و ژیانی ئه‌وان له‌و رۆژگارانه سه‌رچاوه ده‌گرێ، ده‌نا ئه‌مڕۆ له هیچ وڵاتێکی جیهان کارخانه گه‌وره‌کانی پڕ له چه‌رخ و ده‌زگا و هه‌موو ئه‌و ده‌زگایانه‌ی که مێگا ده‌نگ پێک ده‌هێنن و له هه‌ر ماڵێکیشدا ده‌یان که‌ره‌سه‌ی ده‌نگدار هه‌یه، راناوستێندرێن. به‌ڵام ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان وایه، له ماڵی خۆیاندا ئه‌و بێده‌نگییه راده‌گرن.
ئه‌گه‌ر له جه‌ژنی کرسیمه‌سدا ڕه‌نگی سوور به‌کار ده‌هێندرێ، له ئۆستێرندا ڕه‌نگی زه‌رد به‌کار ده‌هێندرێ و ئه‌وه‌ش پێیان وایه که ره‌نگی رۆژ و خۆره‌تاو و ره‌نگی ژیانی دووباره‌بوونه‌وه‌ی سروشته. هه‌روه‌ها جوجه‌ڵه‌ی زه‌رد و به‌کار هێنانی هێلکه که ئه‌ویش هێمایه‌که بۆ ژیان له ئوستێرندا به‌کار ده‌هێندرێ، هه‌رچه‌ند مه‌سیحییه‌کان پێیان وایه هێلکه له که‌روێشکه‌وه هاتووه و ئه‌وه که دوای زستان پاش ئه‌وه‌ی له سه‌وزایی دا خۆیان نیشان ده‌دا ئه‌و تووی ژیانی دووباره‌ی ده‌رخستووه، به‌ڵام هه‌مووی ئه‌وانه، ریشه‌ی له فه‌رهه‌نگ و بیری کۆنی هه‌رکام له‌و خه‌ڵکانه‌دا هه‌یه. هێندێک له‌و رێ وره‌سمانه نزیکن له رێ وره‌سمی کورده‌واری له چوارشه‌ممه قوڵه و نه‌ورۆز. ئه‌وه‌ش روونه که زۆربه‌ی هه‌ر زۆری مرۆڤی سه‌ر زه‌وی هاتنی به‌هار و دووباره‌بوونه‌وه‌ی سروشت جه‌ژن ده‌گرن، ئایین و ئایینزاکانیش تیکه‌ڵ به ئه‌و جه‌ژنی سروشت و ته‌بیعه‌ته کراون.
هه‌رچۆنێک بێ و جه‌ژنی پاک(ئۆستێرن) له کوێوه هاتبێت و به چ مه‌به‌ستێک هاتبێت، ئه‌و رۆژانه بۆ کورده‌کان و هه‌مووی خه‌ڵکی کۆڵن رۆژانێکی خۆشه، یه‌که‌م له به‌ر هاتنی به‌هار و جه‌ژنه‌کانی میلله‌تان و دووهه‌م له به‌ر پشووی مه‌دره‌سه و زۆر له شوینه‌کانی ئیداری. جا له‌و رۆژانه‌دا خه‌لک له فکری جه‌ژنی ئوستێرن دابن یان سێزده‌به‌ده‌ر یان هه‌ر جه‌ژنێکی ئایینی و نائیینی، ئه‌وه ده‌رفه‌تێکه بۆ سه‌یر و سه‌یاحه‌ت و حه‌سانه‌وه و سه‌فه‌ر کردن.


