خۆپیشاندانی کورد و ئێرانیه‌کان له کۆڵن
May 16th, 2010 | By colognelife | Category: مرۆڤ و کۆمه‌ڵگا
کۆڵن لایف: ئه‌مڕۆ رۆژی شه‌ممه 25ی گوڵان(15 مانگی مای 2010) شاری کۆڵن شاهدی خۆپیشاندانی کورد و ئێرانییه‌کان بوو، به بۆنه‌ی له سێداره‌دانی شیرین عه‌له‌م هولی، فه‌رهاد وه‌کیلی، فه‌رزاد که‌مانگه‌ر، عه‌لی حه‌یده‌ری و مه‌هدی ئیسلامیان.
خۆپیشاندان که له لایه‌ن هێزه‌کانی کورد و ئێرانییه‌وه بانگه‌وازی بۆ کرابوو. سه‌عات 4ی پاش نیوه‌ڕۆ له مه‌یدانی ئێبرت، ئێبرت پلاتس ده‌ستی پێ‌کرد و پاش رێپێوان به ناو شه‌قامه‌کانی شاردا، گه‌یشته مه‌یدانی کلیسای دۆم. له‌وێ کۆمه‌ڵێک له نوێنه‌رانی هێزه‌کانی کورد و ئێرانی و هه‌روه‌ها ئاڵمان سه‌باره‌ت به له سێداره‌دانی زیندانیانی سیاسی کورد وتاریان دا‌و هه‌مه لایه‌ن ئیدانه‌ی رژێمی ئیسلامی ئیرانیان کرد. له درێژه‌ی رێپێوانه‌کدا به زمانی فارسی و ئاڵمانی له دژی حکومه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران دروشم درا. ئه‌وه یه‌که‌م جار بوو کورده‌کان و باقی خه‌لکه‌کانی ئێران به یه‌که‌وه به‌شداری رێپێوانێکی وایان ده‌کرد. وێنه و پلاکارت و ئاڵای هه‌موو لایه‌ک له کورد و فارس و ئه‌وانی دی ده‌بیندرا، هه‌روه‌ها له میتنگی به‌ر ده‌م کلیسای دۆم، به زمانه‌کانی کوردی و فارسی و ترکی و ئاڵمانی ئاخافتن به‌ڕێوه چوو. له خۆپیشاندانه‌که‌دا کۆمه‌ڵێک له کورده‌کانی باشوور و باکوریش به‌شدار بوون. نوێنه‌ری پارله‌مانی ئه‌یاله‌تی نۆردراین وێستفالن حه‌میده ئیقبال یه‌کێک له وتارده‌ران بوو که له لایه‌ن حزبی چه‌په‌کانی ئاڵمانه‌وه ده‌دوا. خۆپیشاندان و کۆبوونه‌وه‌که که نزیک چوارسه‌عاتی خایاند، کاتژمێر 19 و 30 به کاتی کۆڵن دووای پێهات. شایانی گووتنه هه‌ر ئه‌مڕۆ له شاری دۆسلدۆرف کورده‌کانی باکوور، رێپێوانێکی هاوچه‌شنیان به‌رپا کرد که زیاتر له 500 که‌س تێیدا به‌شدار بوون. به‌شدارانی رێپێوانه‌که‌ی کۆڵن به 2000 که‌س مه‌زنده ده‌کرا.







