دوو فستیواڵی نه‌ورۆز له کۆڵن و سوله‌یمانی
Mar 22nd, 2010 | By colognelife | Category: له کوردستانه‌وه

ته‌نیا رێکخراوێک که له ساڵی 1956ه‌وه جه‌ژنی نه‌ورۆزی له ئاڵمان به‌رپا کرددوه، کۆمه‌ڵه‌ی خوێندکارانی کورد له ئوروپا بوو. گه‌وره‌ترین فستیواڵی نه‌ورۆزیش که هه‌تا کۆتایی ساڵی 1990 له ئوروپا ساز کرابێ، فستیواڵی نه‌ورۆزی ساڵی 1988 له شاری کۆڵن بوو. له‌م فستیواڵه‌دا ده‌یان رێکخراوی ئوروپی و رێکخراوی لاوانی جیهان و ژماره‌یه‌کی زۆر له که‌سایه‌تییه‌کانی کورد و ئوروپی تێیدا به‌شداریان کرد. ئه‌م فستیواڵه له گه‌وره‌ترین هۆڵی دانشگای شاری کۆڵن له لایه‌ن KSSE ه‌وه به‌رپا کرا! به‌ڵام ئه‌م نه‌ورۆزه به هۆی روودانی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه ، ڕواڵه‌تی گۆڕدرا و بوو به فستیواڵێک بۆ رێز گرتن له 5000 ئینسان و له قاودانی ئه‌و جنایه‌ته دژی ئینسانییه. دروشمی سه‌ره‌کی ئه‌و فستیواڵه “با مه‌شخه‌ڵی نه‌ورۆز و هه‌ڵه‌بجه بکه‌ینه مه‌شخه‌ڵی یه‌ک گرتن”بوو.
22 ساڵ دوای ئه‌و ڕۆژانه له کوردستانه‌وه هه‌واڵی فستیواڵی نه‌ورۆز ده‌گاته شاری کۆڵن. هاوڕێ ئه‌حمه له شاری سوله‌یمانییه‌وه ئاوا له سه‌ر فستیواڵی نه‌ورۆز‌ده‌نووسێ:” بۆسێ يه‌مين ساڵ له‌سه‌ريه‌ك ڤيستيڤالَى جه‌ژنى نه‌ورۆز، له‌سليَمانى به‌رێوه‌چوو كه سالاَنه له لايه‌ن پاريَزگاى سليَمانى و فه‌رمانگه په‌يوه‌نديداره‌كانى ئه‌و پاريَزگايه‌وه رێك ده‌خريێت…. له‌شارى سليَمانى جه‌ژنى نه‌ورۆز تايبه‌ت مه‌ندى خۆى هه يه ،له نيوه‌ى يه‌كه‌مى سه‌ده‌ى رابردوودا ، شاعيرى گه‌وره‌ى كورد پيره مێرد ئه‌م جه‌ژنه‌ى سازداوه و ئيَستاش وه‌ك ريَزليَنانيَك له‌و شاعيره گه‌وره‌يه كه‌سيَك له‌شيَوه‌ى ئه‌ودا خۆى ده‌گۆريت و يه‌كه م ئاگرى نه‌ورۆز ده‌كاته وه. ئه‌وه‌ى له‌جه‌ژنى نه‌ورۆزدا زياتر له‌هه‌مووشتيَك سه‌رنجى خه‌لَك راده‌كيَشيَت پۆشينى جلى كورديه , به‌راده‌يه‌ك كه زۆرينه‌ى به‌شداربوانى ئه‌و ڤيستيڤالَه ده‌گرێته‌وه.
ئه‌مساليَش به‌جياواز له‌سالاَنى رابردوو ڤيستيڤالَى نه‌ورۆز قه‌ره‌بالَغيه‌كى زۆرى به‌خۆوه دى، چونكه ژماره‌يه‌كى زۆر له ميوانان له‌ولاَتانى دراوسێ و له‌شاره‌كانى ناوه‌راست و باشورى عيَراقه‌وه رِوویان له شارى سليَمانى كردبوو. … ئيسماعيل محمد كه‌له‌گه‌ل َخێزانه‌كه‌ى بۆ پيرۆز كردنى جه‌ژنى نه‌ورۆز رِووى له‌شه‌قامى سالم كردبوو وتى” به‌راستى جه‌ژنى نه‌ورۆز تاكه جه‌ژنه كه وه‌ك كورديَك به‌جه‌ژنى خۆمى ئه‌زانم ، بۆيه هه‌مووساليَك خۆم و خانه‌واده‌كه‌م ئاماده‌كارى ته‌واوى بۆده‌كه‌ين” رێبازيش گه‌نجيێكى ديكه بوو كه جلى كوردى پۆشیبوو وتى زۆر خۆشحالَم كه جلى كورديم پۆشيوه و به‌شدارى له جه‌ژنيَكدا ده‌كه‌م، كه‌هيَماى به‌رخودانى گه‌لى كورده.
جه‌ژنى نه‌ورۆز به‌ته‌نها به‌م فيستيڤاله كۆتايى نايه‌ت به‌ڵكوو له‌سبه‌ينێ به‌يانيه‌وه به‌شيَكى ديكه له‌ريَوره‌سمى جه‌ژنى نه‌ورۆز ده‌ست پێده‌كات ئه‌ويش بريتيه له‌ئه‌نجامدانى گه‌شت و سه‌يران. بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌شيێكى زۆرى خه‌لَك ئه‌مرۆ ئاماده‌كاريان بۆ ئه‌نجامدانى گه‌شت وسه‌يرانی سبه‌ینێ كردوه، له‌به‌ره‌به‌يانى 21 ئازاردا به‌شێكى زۆرى خه‌لَك، سليَمانى جێ دێلَن و ڕوو له‌ناوچه‌گه‌شتياريه‌كانى سليَمانى ده‌كه‌ن وه‌ک سه‌يرانگاكانى دووكان و قه‌رداغ و شارباژێر وناوچه‌ى دلَگيرى ديكه.”
هێمن جه‌میل له راپۆرته‌که‌یدا بۆ کۆڵن لایف ده‌نووسێ: “ئێواره‌ى 20-3 بۆ پێشوازى له نه‌ورۆز و سالَى نوێى كوردى، به ئاماده‌بونى هه‌زاران كه‌س له هاولاَتيانى شارى سلێمانى و ژماره‌يه‌كى زۆر له هاولاَتيانى كورد له رۆژهه‌لاَتى كوردستانه‌وه، كه بۆ به‌سه‌ر بردنى نه‌ورۆزێكى كوردانه هاتبوونه سلێمانى، فێستيوالَێكى جوان به به‌شداری رێكخراوه‌کانی مه‌ده‌نى، خوێندكاريى و لاوان و به‌شێكى زۆر له خوێندنگه‌كانى سنورى پارێزگاى سلێمانى، به‌ڕێوه چوو. ڕێ و ڕه‌سمی نه‌ورۆز به کردنه‌وه‌ی ئاگری نه‌ورۆز له لایه‌ن سێ که‌سه‌وه به شێوه‌یه‌کی سه‌مبولیک به جێگای پيره‌مێرد، كاوه‌ى ئاسنگه‌ر و حه‌پسه‌خانى نه‌قيب له شه‌قامى سالم له سلێمانی كرايه‌وه. نمايشى دوانزه سواره‌ى مه‌ريوان، بوكه به‌بارانێ و چه‌ندين مه‌رامسيمى كۆنى كوردان، به‌شه‌کانی تری فستیڤال بوو. هه‌روه‌ها چه‌ندين مه‌نجه‌لَى پڕ ياپراخ دروستكرابون، که به‌سه‌ر به‌شداربوواندا دابه‌ش ده‌كرا. چه‌ندين گروپى موسیقا ئاهه‌نگيان ده‌گێرا، زۆرێك له خوێندنگه‌كان چالاكى هونه‌رييان هه‌بوو، هه‌روه‌ها چه‌ندين هونه‌رمه‌ندى شێوه‌كار و وێنه‌كێش تابلۆيان ده‌نه‌خشاند و يه‌كێك له هونه‌رمه‌نده‌كان به لم په‌یکه‌ری كاوه‌ى ئاسنگه‌رى خوڵقاندبوو. جه‌ژن و شادی نه‌ورۆز تا درانگانی شه‌و له سلێمانی به‌رده‌وام بوو. “
فستیواڵی نه‌ورۆز له سوله‌یمانی که له سه‌ره‌تای به‌هار ئه‌نجام ده‌درێ و کارنه‌واڵی به ناوبانگی کۆڵن که له مانگی فوریه( رێبه‌ندانی)ی هه‌ر ساڵێک به‌ڕێوه ده‌چێ، ڕه‌نگه دوو مه‌یدانی فه‌رهه‌نگی بن بۆ له یه‌ک نزیک بوونه‌وه‌ی کورد و ئاڵمان له شاری کۆڵن. به‌شکم کورده‌کانی شاری کۆڵن که ژماره‌یان ده‌گاته چل هه‌زار که‌س له کارنه‌واڵی داهاتووی کۆڵن به سنبوله‌کانی نه‌ورۆز و جل و به‌رگی کوردی و موسیقا و هه‌ڵپه‌رکێی خۆیانه‌وه ، به‌شداری تێدا بکه‌ن و بوونی خۆیان له شاره‌که‌دا به‌رچاوتر نیشان بده‌ن.
وێنه‌گر: هێمن جه‌میل – هاوڕێ ئه‌حمه‌د







