رۆژی دوای هه‌ڵبژاردن و داهاتووی نوردراین ویستفالن؟!
May 11th, 2010 | By colognelife | Category: Allgemeinهه‌ڵبژاردنی دوێنێ له ئه‌یاله‌تی نۆردراین وێستفالن کۆتایی به ته‌مه‌نی حکومه‌تی هاوبه‌شی دێموکرات مه‌سیحی و لیبراله‌کان له دۆسلدۆرف هێنا. نوێنه‌رانی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌م خوله‌ی هه‌ڵبژاردن له چوار حزبه‌وه بوونه‌ته پێنج و له سه‌ر بنچی پێشوو نه‌ماون. پێشتر حزبی سوسیال دێموکرات، دێموکرات مه‌سیحی، لیبراله‌کان و سه‌وزه‌کان کورسییه‌کانی ناو مه‌جلیسیان وه‌به‌ر ده‌که‌وت و ده‌وڵه‌ت بۆ ماوه‌ی 50 ساڵ له لایه‌ن حزبی سوسیال دێموکرات به ته‌نیایی یان به هاوبه‌شی له گه‌ڵ سه‌وزه‌کان یان لیبراله‌کان پێک ده‌هێندرا. له دوا ده‌وره‌دا مه‌سیحی دێموکراته‌کان ئه‌و هه‌له‌یان ده‌ست که‌وت که له گه‌ڵ لیبراله‌کان ده‌سته‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت بگرنه ده‌ست. به‌ڵام له هه‌ڵبژاردنی دوێنێ 9ی مانگی مای 2010 هه‌موو فۆرمه‌کانی پێشوو تێکچوو.
حزبی دێموکرات مه سیحی CDU زیاتر له ده له‌سه‌دی ده‌نگه‌کانی پێشووی خۆی له ده‌ست دا‌و توانی 34،5 له سه‌د به ده‌ست بهێنێ. سوسیال دێموکراته‌کان SPD له 37،1 له سه‌ده‌وه دابه‌زینه 34،5 له سه‌د. سه‌وزه‌کان له 6،2 له سه‌ده‌وه گه‌یشتنه 12،1 له سه‌د. لیبراله‌کان له 6،2 له‌سه‌ده‌وه گه‌یشتنه 6،8 له سه‌د. حزبی چه‌پ Die Linke که پێشتر له پارله‌ماندا نوێنه‌ریان نه‌بوو، له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا 5،6 له سه‌دی هێناوه‌ته‌وه و فراکسیونی خۆی ده‌بێت له دۆسلدۆرف.
حزبی دێموکرات مه‌سیحی ده‌بنه خاوه‌نی 67 کرسی، سوسیال دێموکرات 67 کورسی، لیبراله‌کان 12 کورسی، سه‌وزه‌کان 23 کورسی و چه‌په‌کان 11 کورسی.
ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت له لایه‌ن کێ و به هاوکاری کام له حزبه‌کان پێک دێت، جێگای مشت و مڕه. خه‌ڵک به گشتی ده‌نگیان به گۆڕان داوه و زۆربه‌ی هه‌ر زۆری خه‌ڵک ده‌نگی به باڵی چه‌په‌کان داوه. ئه‌گه‌ر به پێی ده‌نگی زۆربه‌ی خه‌ڵک بێت ده‌بێ ده‌وڵه‌ت له لایه‌ن سوسیال دێموکرات و سه‌وزه‌کانه‌وه پێک بێت که ئه‌و دوو حزبه ده‌نگی ته‌واویان نییه و نیازمه‌ندی ده‌نگی حزبی چه‌پ ده‌بن. ئه‌وه‌ی ئایا سوسیال دێموکراته‌کان له باری فکری و سیاسییه‌وه ڕازی به هاوکاری له گه‌ڵ ئه‌وان ده‌بن یان نا، پێوه‌ندی به بۆچوونی حزبه‌که به گشتی هه‌یه. ئه‌وه‌ی سوسیال دێموکرات و سه‌وزه‌کان و لیبراڵ یه‌ک بگرن، له واقعی سیاسی حزبی لیبرال ناچێ که له گه‌ڵ سه‌وزه‌کان ببێته هاوپه‌یمان. سه‌رئه‌نجام ئایا سوسیال دێموکرات پشت له ده‌نگی خه‌ڵک ده‌که‌ن و له گه‌ڵ دێموکرات مه‌سیحی ده‌بنه هاوپه‌یمان و ده‌وڵه‌ت پێک ده‌هێنن؟ ئه‌گه‌ر ئه‌و کاره بکرێ ئه‌وه تاقیکردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی فیدراڵ دوباره ده‌بێته‌وه که سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو.
له هه‌ر حاڵ‌دا ده‌بێ چاوه‌ڕوانی رۆژانی داهاتوو بین بۆ یه‌ک لا کردنه‌وه‌ی ئه‌و پرسیارانه. ئه‌وه‌ش ده‌بێ بگوترێ شاره‌کانی نۆردراین وێستفالن له حاڵه‌تی وه‌رشکه‌سته بووندا، بۆ وێنه‌ی شارێکی وه‌ک کۆڵن زیاتر له 2،5 میلیارد ئۆیرۆ قه‌رزداره.


