شانۆی شار، ڕماندن یان تازه‌کردنه‌وه؟
Apr 15th, 2010 | By colognelife | Category: فه‌رهه‌نگ و هونهرماوهی چه‌ند مانگه باسێکی گه‌رم سه‌باره‌ت به رووخاندن یان تازه‌کردنه‌وه‌ی شانۆی شاری کۆڵن له ئارادایه. هێندێک له ئه‌ندامانی پارله‌مان و فراکسیۆنی حزبه‌کان له گه‌ڵ تازه‌کردنه‌وه‌ی شاوشپیل هاوس داهه‌ن و کۆمه‌ڵێکی دیکه له گه‌ڵ رووخاندنی شانۆی شاردان. به پێی لێکدانه‌وه‌کان خه‌رجی تازه‌کردنه‌وه شانۆی شار نزیک 200 ملیۆن ئۆیرۆیه و دروستکردنی شانۆیه‌کی نوێ زیاتر له‌و پاره‌یه‌ی گه‌ره‌که.
ڕماندنی شاوشپیل هاوس وه‌ک ناوه‌ندێکی هونه‌ری زیده له نیو سه‌ده، بۆ خه‌ڵکی کۆڵن قه‌بوڵ ناکرێ. زۆرێک له بنه‌ماڵه‌کانی شاری کۆڵن ساڵانێکی زۆر بینه‌ری فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بی جیهانی له رێگای شانۆی شاره‌وه بوون، به تایبه‌ت خه‌ڵک دروستکردنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ری خۆیان دوای شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی قه‌رزداری، شانۆکانی شاری کۆڵن له‌وانه شاوشپیل هاوس و میلپویچ تئاتر ده‌زانن.
بینای شاوشپیل هاوس وه‌ک بینایه‌کی فه‌رهه‌نگی تۆمار کراوه و ڕماندنی ئه‌و ته‌نیا خراکردنی خشت و به‌رد و سمیت نییه و زۆرتر له‌وه‌یه. بڕیاردان له سه‌ر ڕووخاندنی یه‌کێک له به‌ناوبانگترین شانۆکانی ئاڵمان، خه‌ڵکی کۆڵنی هوروژاند. ئه‌وان به‌رگری له خانووبه‌ره‌یه‌کی بێ گیان ده‌که‌ن که هێشتا گیان و فه‌رهه‌نگ تێدا به‌رده‌وامه.
له چه‌ند مانگ له‌وه به‌ره‌وه کۆمه‌ڵێک له هاوشاریانی کۆڵن و هونه‌رمه‌ندانی, حه‌ولی کۆکردنه‌وه‌ی ئیمزا بۆ ڕاگرتنی بڕیارێکی وا ده‌ده‌ن. تا ئێستا زیاتر له 50000 که‌س دژ به‌و بڕیاره ئیمزای خۆیان له پای داواکه داوه. له لایه‌کی دیکه‌وه لایه‌نگرانی خراکردنی شاوشپیل هاوس ده‌ڵێن هه‌ر به قیمه‌تی نوێکردنه‌وه، ده‌کرێ شانۆیه‌کی تازه و مودێڕن دروست بکرێ. ئه‌و ده‌سته‌یه کاریان به‌وه نییه که ئه‌و بینایه چ جێگایه‌کی هونه‌ری و فه‌رهه‌نگی و مێژوویی بۆ خه‌ڵک و شاره‌که هه‌بووه و هه‌یه.
ئه‌وه‌ی له‌و گه‌مه‌یه‌دا په‌یوه‌ندییه‌کانی سیاسی له گه‌ڵ شیرکه‌ته‌کانی بیناسازی بۆ وێرانکردن و بیناکردنی شانۆیه‌کی نوێ ده‌وریان هه‌یه، روون نییه. به‌ڵام خه‌ڵکی کۆڵن تێکقرمانی بینای”بایگانی شار”یان له بیر نه‌کردووه که به هۆی ده‌غه‌لکاری شیرکه‌ته‌کانی دروستکردنی میترۆ قه‌وما و بوو به هۆی مه‌رگی که‌سێک. ئه‌مجاره خه‌ڵک خۆیان هاتوونه پێش بۆ ئه‌وه‌ی له سه‌ر چاره‌نووسی شانۆی شار بڕیار بده‌ن. پارله‌مانی شاری کۆڵن پرۆژه‌ی خراکردنی شاوشپیل هاوسی له کۆبوونه‌ویه‌کی نائاساییدا ڕاگرت و بڕیاری دا خه‌ڵک له رۆژی11 مانگی یونی خۆیان بڕیار بده‌ن. خه‌ڵک ئه‌وه ده‌زانن که له هه‌ر حاڵ‌دا ئه‌وان ده‌بێ خه‌رجی نوێکردنه‌وه یان دروستکردنی شانۆی نوێ بده‌ن.


