فیلمی “کچانی له بیر کراوی ده‌رسیم” له سینه‌ما Cinedom کۆڵن
May 28th, 2010 | By colognelife | Category: فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر
رۆژی شه‌ممه پێنجی مانگی یونی سه‌عات 14 له سینه‌ما سینه‌دۆم(Im Mediapark 1, 50670 Köln) کۆڵن، فیلمی” کچانی له بیرکراوی ده‌رسیم” بۆ یه‌که‌مجار نیشان ده‌درێ. ئه‌م فیلمه باسی کچانی شاری ده‌رسیم له باکووری کوردستان ده‌گێڕێته‌وه که چۆن به‌ر له 70 ساڵ له لایه‌ن سه‌ربازانی ترکه‌وه ڕفێندراون و چۆن له وڵاتی خۆیان دوور خراونه‌ته‌وه. له کۆتایی نمایشی فیلمه‌که‌دا سینه‌ماکاران Nezahat Gündoğan und Kazım Gündoğan باس له چۆنیه‌تی سازکردنی فیلمه‌که ده‌که‌ن و له گفتوگۆی ڕاسته‌وخۆدا وڵامی پرسیاری به‌شداربووان ده‌ده‌نه‌وه.
رێکخه‌رانی ئه‌م به‌رنامه‌یه بریتین له:
Veranstalter: Menschenrechtsverein Türkei / Deutschland (Tüday), Alevitische Gemeinde Deutschland, Föderation der Dersim Gemeinden in Europa, mit Unterstützung des KulturForum TürkeiDeutschland
بۆ کڕینی کارت و دابین کردنی جێگا پێوه‌ندی به‌م ژماره ته‌له‌فونه‌وه بکه:
Kartenvorverkauf unter: 0221 / 94985620



