نه‌ورۆز رۆژێک بۆ جیهان!
Mar 17th, 2010 | By colognelife | Category: فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر, مرۆڤ و کۆمه‌ڵگا
رۆژی نه‌ورۆز که به‌رانبه‌ره له گه‌ڵ رۆژی 21ی مانگی مارس، بۆ یه‌که‌مجار ساڵی 1966 له لایه‌ن کۆبوونه‌وه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه وه‌ک رۆژێکی ناونه‌ته‌وه‌ی دژی ره‌گه‌زپه‌ره‌ستی په‌سه‌ند کرا.
هه‌روه‌ها رۆژی نه‌ورۆز له 23ی مانگی فوریه‌ی ئه‌مساڵ 2010 ، له لایه‌ن کۆبوونه‌وه‌ی گشتی رێکخراوه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه، وه‌ک جێژنی سه‌ره‌تای ساڵی 300 ملیۆن که‌س به ره‌سمی ناسراو و له‌وه به‌دوا ده‌بێت له رۆژژمێری ساڵانه‌ی هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌دا بێت، که ئه‌ندامی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانن.
له پاییزی ساڵی 2009 ی زایینیش‌دا یۆنسکۆ رێکخراوی فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، رۆژی نه‌ورۆزی وه‌ک سامانی کولتوری جیهانی به ره‌سمی ناسی و له‌وه به دوا ئه‌رکی هه‌موو ئه‌ندامانی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه که ئه‌م سامانه ئینسانی جیهانییه بپارێزن.
سه‌رئه‌نجام رۆژی دووشه‌ممه 24ی ڕه‌شه‌ممه(15ی مارس)ی ساڵی 2010 مه‌جلسی نوێنه‌رانی کۆنگره‌ی ئامریکا به په‌سه‌ندکردنی بڕیارنامه‌یه‌ک، نه‌ورۆزی وه‌ک جێژنێکی فه‌رهه‌نگی و مێژوویی له سه‌رده‌می کۆنه‌وه به ره‌سمیه‌ت ناسی.
ئێستا ده‌بێ سه‌یر بکه‌ین نزانین نه‌ورۆز له ناو کورده‌کان و باقی نه‌ته‌وه‌کان که جه‌ژنی نه‌ته‌وایه‌تی و سه‌ره‌تای ساڵی تازه‌یانه، له‌مه به‌دواوه چۆن سه‌یری ده‌کرێ!
نه‌ورۆز وه‌ک رۆژی دژی ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی، نه‌ورۆز وه‌ک سامانی فه‌رهه‌نگی و جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌ره‌تای ساڵی تازه و وه‌ک په‌یام هێنه‌ری دۆستی و ئاشتی و تێگه‌یشتنی یه‌کتر، له هه‌مووان مه‌بارک بێ. به‌وهیوایه که نه‌ورۆز ته‌نیا یه‌ک رۆژ له ساڵدا نه‌بێ و هه‌ر رۆژ رۆژی دۆستی و ئاشتی و خۆشه‌ویستی بێت. ئێمه ده‌ست به‌کاربوونی کۆڵن لایف له رۆژی نه‌ورۆزدا به شانسێکی گه‌وره ده‌زانێن، ئێوه چۆنی ده‌بینن؟


