Deutsch Kurdisch Persisch

هاسانکاری بۆ ژیان لە کۆڵن و لە ئاڵمان

Jun 29th, 2010 | By colognelife | Category: بیر و روانگه‌

ژیانی مرۆڤ لە هەر شوێنێکی جیهان گرێدراوی بارودۆخ و کۆمەڵێک شتی ئینسانی و سروشتییە. زانین و نزیکبوون لە سەرچاوەی زانیاری بۆ هەر کەسێک، دەتوانێ بۆ خزمەت بە ژیانێکی باشتر بەکار بهێندرێ. دووربوون لە وڵاتی خۆ و ئاشنانەبوون بە ئیمکانات و نەبوونی زانیاری سەبارەت بەو وڵاتە و بەو شوێنەی کە تێیدا دەژی، دەتوانێ ژیانی مرۆڤ، بنەماڵە و بە تایبەت منداڵ و لاو دووچاری کێشە بکات. ماڵپەڕی کۆڵن لایف گرنگی جیددی بە زانیاری و ئاشنابوون لە گەڵ ڕێگاکانی وەرگرتنی زانیاری دەدات. باسی کۆمەڵایەتی، کار وپیشە، فەرهەنگ ، هونەر ، وەرزش، دەرس و مەدرسە , زانستگا , ناوەندەکانی فێرکردن و بارهێنان و کارو پیشە گرنگن. هەروەها ئاشنابوون لە گەڵ قانوون و ڕێ و شوێنەکانی ئیداری و هەر باسێکی پێوەندییدار بە ژیانی مرۆڤەوە پێویستە. هەر بۆیە هەر بابەتێک دەکرێتە هەوێنی باس و لێکۆڵینەوە لە بەشی بیروڕوانگەی کۆڵن لایفدا. شارەزایان و پسپۆڕانی بوارەکانی جیاواز دەتوانن باسەکان لە کۆڵن لایفدا بوروژێنن و هەر کەسێک ئازادە لە باسەکاندا بەشداری بکات و بیروباوەڕی خۆی بهێنێتە زمان. کۆڵن لایف ئەوئیمکانەش بۆ هەر کەس بە تایبەت بنەماڵەکان، دایک و باب و منداڵەکانیان و هەروەها ئیمکان بۆ خودی منداڵ و لاوان دەڕخسێنێ ، هەتا بتوانن ڕاستەوخۆ لە گەڵ پسپۆڕان و شارەزایانی هەر بوارێک قسە بکەن.  بە داخەوە لە بواری ژیانی منداڵ و لاوان لە شاری کۆڵن گرفت زۆرە و کەمتر ئەو گرفتانە باس دەکرێ، زۆربەی ئەو گرفتانەی کە منداڵ و لاوی کورد لە خوێندنگاکان و شوێن کار وپیشە لە شاری کۆڵن هەیانە، بۆتە هۆی درکردن و دوورکەوتنەوەی بەشێک لە منداڵ  و لاوی کورد لە مەدرەسە و شوێنەکانی فێربوون. کۆڵن لایف داوا لە بنەماڵەکان و لاوان و منداڵان دەکات لەو گفتوگۆیانەدا کە دێتە پێش بەشداری بکەن. کۆڵن لایف ئامادەی وەرگرتنی پیشنیار ی ڕاوبۆچوونەکانی ئێوەیە.

Tags:

Leave Comment