هه‌ڵبژاردنی رۆژی یه‌کشه‌ممه 9ی مای له نۆردراین ویستفالن
May 7th, 2010 | By colognelife | Category: Allgemeinئه‌م رۆژانه هه‌ڵاوهه‌نگامه‌ی هه‌ڵبژاردن له ئه‌یاله‌تی نۆردراین ویستفالن له شاره‌کان گه‌رمه. رۆژنامه و رادیۆ و ته‌له‌وزیۆن و سایته‌کانی ئینترنێت به‌ر ده‌وام باسی هه‌ڵبژاردن ده‌که‌ن و له گۆڕه‌پان و شه‌قام و ناونده‌کانی شار باس له هه‌ڵبژاردن و چۆنیه‌تی پارله‌مان و ده‌وڵه‌تی داهاتوو ده‌کرێ.
ده‌سته‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی ئێستا له ده‌ست حزبی CDU (مه‌سیحی دێموکرات) و حزبی FDP ی لیبراڵ دایه، که له هه‌ڵبژاردنی پێشوو دووای زیاتر له 50 ساڵ له ده‌ستی حزبی سوسیال دێموکرات SPDیان ده‌رهێنا، که له‌و ساڵانه‌ی دواییدا به دووقۆڵی له گه‌ڵ حزبی سه‌وزه‌کان GRÜNE ده‌سته‌ڵاتیان له ده‌ست دابوو. هاوکات حزبی CDU ئه‌و ده‌م توانیان پارله‌مان و پۆستی شاردارییه‌کانیش بگرنه ده‌ست خۆیان که ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌یاله‌تی هه‌میشه سوسیال دێموکرات سه‌یر ده‌ینوواند. سه‌رئه‌نجام ده‌سته‌ڵاتی شاری کۆڵن دووای 9 ساڵ دیسان که‌وته‌وه ده‌ست سوسیال دێموکرات و حزبی سه‌وزه‌کان، ئایا ئه‌وه سیگناڵێکه بۆ گۆڕینی ده‌وڵه‌ت و پارله‌مان له دۆسلدۆرف؟
کێشه و کێ به‌رکێی سوسیال دێموکرات و حزبی سه‌وزه‌کان وه‌رگرتنی دووباره‌ی ده‌سته‌ڵاتی پارله‌مان و ده‌وڵه‌ته. مه سیحی دێموکرات و لیبراله‌کان له حه‌ولی بێ وچاندان بۆ ڕاگرتنی ده‌سته‌ڵات! له‌و ساڵانه‌ی دووایدا دوو حزبی دیکه دروست بوون، که پێشتر نه‌بوون. یه‌کیان حزبی چه‌په‌کان LINKE، دووهه‌م حزبی لایه‌نگرانی کۆڵن Pro Köln ، که ئه‌وانه له‌و دووایه‌دا حزبی لایه‌نگرانی نۆردراین وێستفالنیشیان پێک هێناوه.
حزبی چه‌په‌کان له دوو هێڵی سیاسی دروست بوون، حزبی دێموکرات سوسیالیست(PDS که قوورسایی سیاسی له ڕۆژهه‌ڵاتی ئاڵمان بوو) و حزبی چه‌په‌کان(که لێکدابڕاوه‌کانی حزبی سوسیال دێموکرات و یه‌کیه‌تیه‌کانی کرێکاری بوون). ئه‌م حزبه و لایه‌نگرانی کۆڵن، هه‌ر ئێستا ئه‌ندامیان له پارله‌مانی کۆڵن هه‌یه. حزبی Pro Köln که لایه‌نی دژ به بیانی له سیاسه‌تیاندا ده‌بیندرێ، به تووندی دژی سازکردنی مزگه‌وت له شاره‌کانی ئاڵمان خۆ نیشان ده‌ده‌ن. ئه‌وان به تایبه‌تی زۆر به تووندی دژی سازکردنی گه‌وره‌ترین مزگه‌وت له شاری کۆڵن راوه‌ستاون. له ماوه‌یه‌کی زۆر کورت دا ڕێژه‌ی ئه‌ندامانی چالاکیان گه‌یشتۆته 1600 که‌س، ئێستاش به ره‌سمی له هه‌ڵبژاردنی ئه‌یاله‌تدا به‌شداری ده‌که‌ن.
هه‌مووی ئه‌م مه‌سه‌لانه و گرفته‌کانی سیاسی، ئابوری، فێرکردن و بارهێنان و بێ‌کاری باڵای 10% بارودوخی هه‌ڵبژاردنی بۆ دوو حزبی سه‌ره‌کی سوسیال دێموکرات و دێموکرات مه‌سیحی دژوار کردووه.
نۆردراین وێستفالن گه‌وره‌ترین ئه‌یاله‌تی ئاڵمانه که رێژه‌ی دانیشتوانی پتر له 18 ملیۆن که‌سه. له‌و ناوه‌دا شاری کۆڵن به زیاتر له یه‌ک ملیۆن دانیشتوو، گه‌وره‌ترین شاری ئه‌و ئه‌یاله‌ته‌یه و ده‌وری تایبه‌ت له هه‌ڵبژاردندا ده‌گێڕێ. شاره‌کانی دۆرتموند، دۆسلدۆرف، ئه‌سن، دویسبورگ هه‌ر کام به رێژه‌ی دانیشتووانی نیو ملیۆنی و شاره‌کانی بوخوم، وپرتاڵ، بیله‌فێلد و بۆن هه‌ر کام به سێسه‌دهه‌زار دانیشتوو و شاری مونستر که‌متر له‌و رێژه‌یه، ده‌وری خۆیان هه‌یه، به‌ڵام هیچکام نابنه کۆڵن. هه‌ر بۆیه حزبه‌کانی سه‌راسه‌ری ئاڵمان له‌و رۆژانه‌دا شاری کۆڵنیان کردۆته گۆڕه‌پانی گفتوگۆی سیاسی خۆیان و هه‌ر کام حه‌ولی پشتیوانی له لایه‌نی خۆی ده‌داد.
له‌م به‌ینه‌دا بیانییه‌کانیش ده‌وری خۆیان له هه‌ڵبژاردندا ده‌گێڕن. حزبی چه‌په‌کان زۆرترین کاندیدی بیانیان له شاری کۆڵن هه‌یه که له ترک و کورد پێک هاتوون. سوسیال دێموکراته‌کان به کاندیدی ترکه‌وه هاتوونه مه‌یدان. سه‌وزه‌کان به پێچه‌وانه‌ی پێشوو بێ کاندیدی به ڕه‌چه‌ڵک بیانین، حزبه‌کانی دێموکرات مه‌سیحی و لیبرالیش بێ کاندیدی ڕه‌چه‌ڵک بیانی له هه‌ڵبژاردندا به‌شداری ده‌که‌ن. ههرچه‌ند رێژه‌ی دانیشتووانی کورد له ئه‌یاله‌تی نوردراین وێستفالن باڵای 150 هه‌زار که‌سه به‌و حاڵه‌وه، که‌مترین جم و جۆڵی سیاسی له ناویاندا ده‌بیندرێ.
کورسیه‌کانی پارله‌مانی ئێستای نۆردراین وێستفالن به‌م چه‌شنه دابه‌ش کراون. 89CDUکورسی، 12FDP کورسی، 74SPD کورسی، 11GRÜNEکورسی.


