٥٠٠٠ ساڵ کۆڵن لە ٧٠٠وشەدا
Nov 18th, 2010 | By colognelife | Category: فه‌رهه‌نگ و هونه‌رله نێوان شاره گه‌وره‌کانی ئاڵمان، کۆڵن کۆنترین شاره. ناوی شاره‌که له سه‌رده‌می رۆمیه‌کان ساڵی 50ی پاش زایین گۆڕدرا بۆ کۆلۆنیا Colonia.
مێژووی 5000 ساڵ شارستانیه‌ت و رووداوه‌کانی ئه‌و شاره و ئاگاداربوون له ژیانی پڕ له هه‌وراز و نشیوی خه‌ڵکه‌که و تێگه‌یشتن له‌و مێژووه، پێویسته بۆ ژیانی هاوبه‌شی میلله‌تانی نیشته‌جێ له کۆڵن. کؤلن لایف حه‌ول ده‌دا به شێوه‌ی گونجاو ئه‌و مێژووه بۆ هاووڵاتیانی کورد بگێڕێته‌وه، بۆ ده‌سپێک زۆر به کورتی ئاگاداری ئه‌و 5000 ساڵه ده‌بین له 700 وشه‌دا.
روداو‌و |
کات |
|
5 کایه‌ی گرنگی کێ به‌رکێی تۆپیی پێ(تۆپێن) جیهانی، له ستادیۆمی فوتباڵی شاری کۆڵن به‌ڕێوه چوو. |
2006 |
|
کۆبوونه‌وه‌ی یه‌ک ملیۆن که‌نیشک و کوڕی جیهان به بۆنه‌ی جه‌ژنی لاوانی کاتۆلیک به به‌شداری پاپ بێنێدیکی XVI له شاری کۆڵن. |
2005 |
|
نزیک کردنه‌وه‌ی رێگای دوو شاری کۆڵن و فرانکفۆرت و هه‌ر دوو باڵهفرگهی ئه‌و دوو شاره به قه‌تاری ICE له ماوه‌ی 60 خوله‌کدا. |
2003 |
|
به‌ستنی کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رانی 8 وڵاتی گه‌وره‌ی سه‌نعه‌تی جیهان (G8) له شاری کۆڵن. |
1999 |
|
ده‌ست به‌کار بوونی کۆڵن ئارێنا، گه‌وره‌ترین سالۆنی کۆنسێرت که زیاتر له 18000 بینه‌ر له خۆ ده‌گرێ. |
1998 |
|
جێژنی ساڵیادی 750 ساڵه‌ی کلیسای دۆم. |
1998 |
|
ده‌ست به‌کاربوونی ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی قه‌راخ راین و کردنه‌وه‌ی موزه‌ی والراف- ریشارد و موزه‌ی لودویک و فیلارمۆنی شاری کۆڵن. |
1986 |
|
ساڵی کلیسای رۆمی و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی پاش دژوارترین وێرانی. |
1985 |
|
کۆتایی پێهاتنی تۆنێلی راین که جارێکی دیکه گه‌ڕه‌کی کۆنی شار له چۆمی راین نزیک ده‌کاته‌وه. |
1984 |
|
دوای ته‌واوبوونی رفۆرم له گه‌ره‌که‌کانی شار، رێژه‌ی دانیشتوانی کۆڵن ده‌گاته یه‌ک ملیۆن. |
1975 |
|
ساخکردنه‌وه‌ی دوباره‌ی بینای مێژوویی شاره‌وانی کۆڵن کۆتایی پێ دێت. |
24.8.1972 |
|
یه‌که‌مین هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی شاری کۆڵن، دوای کۆتایی پێهاتنی شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی. |
13.10.1946 |
|
له میانه‌ی شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی،90 له سه‌دی ناو شاری کۆڵن، خاپور و وێران کرا. گه‌ڕه‌که‌کانی دوور له ناوه‌ندی شار72 له سه‌د به ته‌واوی خاپور کران. |
1942 -1945 |
|
له‌و ساڵه‌دا کارخانه‌ی ترۆمبیل سازی فۆردی ئامریکا له کۆڵن داده‌مه‌زرێ. ئه‌مرۆ فۆرد گه‌وره‌ترین خاوه‌ن کاری شاری کۆڵنه. |
1925 |
|
پیشانگای کۆڵن داده‌مه‌زرێندرێ |
1922 |
|
روخاندنی دیواری سه‌رده‌می سه‌ده‌ی ناوه‌راست که به ده‌وری کۆڵن دا کێشرابوو، و په‌ره‌سه‌ندنی شاری کۆڵن هه‌تا ساڵی 1914 |
1881 |
|
کاری بیناسازی دۆم کۆتایی پێ دێت. |
1880 |
|
سه‌رله نوێ کاری بیناسازی کۆڵن ده‌ست پێده‌کاته‌وه |
1842 |
|
بۆ یه‌که‌م جار کۆمیتهیک به ناوی کۆمیته‌ی جه‌ژن یه‌که‌مین کارنه‌واڵی کۆڵن له رۆزمۆنتاگ(روزا دووشه‌ممه) رێک ده‌خات |
1823 |
|
شاری کۆڵن و ناوچه‌ی راین ده‌خرێن ژێر رکێفی ده‌سته‌لاتی پرۆیس |
1815 |
|
هێزی شۆرشگێری فه‌رانسه له میانه‌ی شۆرشی فه‌رانسه‌دا، شاری کۆڵن ده‌کێشنه ژێر رکێفی خۆیان و کۆڵن ده‌خرێته سه‌ر وڵاتی فه‌رانسه |
1794 |
|
به هۆی شه‌ڕ و بڵاوبوونه‌وی نه‌خۆشی کاری بیناسازی کلیسای دۆم رادهگێرێ |
1560 |
|
دامه‌زراندنی بازاری بورسی شاری کۆڵن که کۆنترین بازاری بورسی جیهان به حیساب ده‌ژمێردرێ |
1553 |
|
له‌و ساڵه‌دا کۆڵن به ڕه‌سمی ده‌بێته شارێکی سه‌ربه‌خۆ(پێشتر له ساڵی 1288ه‌وه به حاڵه‌تی دێ فاکتۆ سه‌ربه‌خۆ بوو) |
1475 |
|
داڕشتنی نوێی قانونی بنه‌ڕه‌تی شاری کۆڵن |
1396 |
|
بنیاتنانی زانستگای شاری کۆڵن که یه‌که‌مین زانستگای ده‌وڵه‌تی له هه‌موو ئوروپا بوو |
1388 |
|
رێکخستنی یه‌که‌مین پیشانگای شاری کۆڵن |
1360 |
|
ئازادکردنی بازرگانی و کڕین و فرۆشتن له لایه‌ن قه‌یسه‌ری 9 کارل. خه‌ڵکی کۆڵن خۆیان کۆنترۆڵی کرین و فرۆشتن له ناوچه‌ی راین به ده‌سته‌وه ده‌گرن |
1355 |
|
له‌و ساڵه‌دا قهتڵو عامی ده‌وری وۆرینگن رووی دا‌و پاش ئه‌وه شاری کۆڵن بووه شارێکی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ |
1288 |
|
له‌و ساڵه‌دا ده‌ست کرا به دانانی بینای کلیسای دۆم له لایه‌ن به‌رپرسی مه‌زهه‌بی ده‌وه‌ره‌که Konrad von Hochstaden. |
1248 |
|
له‌و ساڵه‌دا بۆ سێهه‌مین جار ده‌ست ده‌کرێ به به‌رفراوانترکردنه‌وه‌ی شاری کۆڵن، له‌و ساڵه‌دا رێژه‌ی دانشتوانی شاری کۆڵن ده‌گاته 40000که‌س و به‌و جۆره، کۆڵن تا ئه‌و ده‌مه گه‌وره‌ترین شاری میرنشینه‌که بووه. هه‌ر له‌و ساڵه‌دا دیواری نوێی شار بۆ پارێزگاری له شار ده‌ست پێ ده‌کرێ. |
1180 |
|
له‌و ساڵه‌دا به جێ ماوه‌کانی سێ حه‌واریون که به سێ پاشای ئیلاهی ده‌ناسرێن له مایلهندهوه گوێزرانه‌وه بۆ شاری کۆڵن |
1164 |
|
بۆ یه‌که‌م جار شاری کۆڵن به‌ربڵاوتر ده‌کرێته‌وه |
um 950 |
|
نۆرمانه‌کان شاری کۆڵن تاڵان ده‌که‌ن |
881 |
|
کلیسای دۆم کۆن که به‌ر له کلیسای ئه‌مڕۆ ساز کرابوو، له‌و ساڵه‌دا ته‌واو بوو. |
870 |
|
قه‌یسه‌ری مه‌زن کارل به‌رپرسایه‌تی کلیسای کۆڵنی به‌رزتر کرده‌وه بۆ به‌رپرسایه‌تی هه‌موو ده‌وری کۆڵن و ناوچه‌ی راین |
um 800 |
|
تێکه‌ڵ بوونی کۆڵن له گه‌ڵ ده‌سته‌ڵاتی ripuarischen Frankenkönige(فه‌رانسه و رۆژئاوای ئێستای ئاڵمان) |
um 460-510 |
|
قه‌یسه‌ر کۆنستانتین لێگه‌ڕا پردی راین Rheinbrücke هه‌ڵبه‌سترێ. |
um 310 |
|
قه‌یسه‌ر کلادیوس له سه‌ر داوای شازاده Agrippina ناوی »Oppidum Ubiorum« گۆڕی بۆ Colonia Claudia که دواتر فۆرمه‌که‌ی گۆڕا بۆ(Cöllen, Cöln) و دواتر بوو به KÖLN |
50 n. Chr. |
|
بونیاتنانی»Oppidum Ubiorum« پاش راگوێستنی بنهچهکهکانی ئاڵمانی له به‌ری راستی جۆمی راینه‌وه بۆ به‌ری چه‌پ له لایه‌ن Marcus Vipsanius Agrippaوه. |
38 v. Chr. |
|
ئاڵمانه‌کان توانیان کێلته‌کان واته مرۆڤه‌کانی که به سه‌رده‌می ئاسن ده‌ناسران له ده‌وری کۆڵن وه‌ده‌ربنێن |
um 300 v. Chr. |
|
خه‌ڵکێک به ناوی باندکرامیکێڕ هاتوون و له کۆڵن و ناوچه‌که نیشته‌جێ بوون |
um 3000 v.Chr. |


