چل و چواره‌مین پیشانگای جیهانی هونه‌ر له کۆڵن
Apr 21st, 2010 | By colognelife | Category: Allgemein, گشتیART COLOGNE ئارت کۆلۆن، گرنگترین و گه‌وره‌ترین بازاری جیهانی هونه‌ر، له شوێنی پیشانگاکانی کۆڵن کرایه‌وه. هه‌موو ساڵێک له مانگی ئاوریل، هه‌زاران هونه‌رمه‌ند و سه‌دان خاوه‌ن گالێری به‌ناوبانگ، له هه‌موو شوێنێکی جیهانه‌وه خۆیان ده‌گه‌ێینه شاری کۆڵن. ئه‌مساڵ به هۆی رووداوی بورکان له وڵاتی ئیسه‌له‌ند و ڕاوه‌ستانی هه‌ڵفڕینی فرۆکه‌کان له‌و رۆژانه‌دا، ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌بوو که پیشانگای هونه‌ری کۆڵن به‌رپا نه‌کرێ، به‌ڵام بورکان و ڕاگرتنی فرۆکه‌کان نه‌یانتوانی پێش به پێشانگای هونه‌ری کۆڵن و هاتنی هونه‌رمه‌ندان و خاوه‌ن گالێرییه‌کان بگرێ.
رۆژی سێ شه‌ممه بیستی ئاوریلی 2010 کاتژمێر 17 هه‌تا 21ی شه‌و، چل و چواره‌مین پیشانگای جیهانی هونه‌ر له شوێنی پیشانگاکانی کۆڵن ده‌ستی به‌کار کرد.
له ڕۆژی چوارشه‌ممه 21 هه‌تا 25 ی مانگی ئاوریل، 180 گالێری به‌شدار، به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندانی جیهان نیشان ده‌ده‌ن. پیشانگای هونه‌ر له هۆڵی ژماره یازه‌دی شوێنی پیشانگاکان به‌ڕێوه ده‌چێ. به‌رهه‌می کلاسیک، مۆدێڕن، به‌رهه‌می دوای شه‌ڕی جیهانی و به‌رهه‌مه‌کانی نوێی سه‌ده‌ی 21 ده‌که‌ونه به‌ر چاوی بینه‌ران.
پیشانگای هونه‌ری کۆڵن که گه‌وره‌ترین پیشانگای نه‌ققاشی و گه‌وره‌ترین بازاری هونه‌ری جیهانه له ته‌ختایی جیاوازدا به‌رپا ده‌کرێ، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه که بینه‌ران بتوانن به پێی مه‌یل و ویستی خۆیان به‌رهه‌مه‌کان سه‌یر بکه‌ن و له گه‌ڵ به‌رپرسانی گالێری و ته‌نانه‌ت هونه‌رمه‌ندا قسه بکه‌ن.
له پیشانگای ئه‌و ساڵ وه‌ک ساڵانی پێشوو به‌رنامه‌ی جیاواز و هه‌مه ڕه‌نگ به‌ڕێوه ده‌چێ و تازه‌ترین ته‌کنیک و شێوه‌ی موڵتی مێدیا بۆ خوڵقاندنی به‌رهه‌می هونه‌ری به‌کار ده‌هێندرێ. به تایبه‌ت له ساڵانی ڕابووردوودا تیشک نه‌ک بۆ رووناکی به‌خشین، به‌ڵکو وه‌ک هونه‌رێکی وێنه خوڵقێنه‌ر یان هه‌ست پێکهێنه‌ر به کار ده‌هێندرێ.
هه‌ر له‌و پیشانگایه‌دا هۆده‌ی تایبه‌ت به فستیواڵی جیهانی کورته فیلمی کۆڵن هه‌یه، که باشترین فیلمه‌کانی ئه‌و فستیواڵه پێشکه‌ش ده‌کات، که له زۆر لایه‌نه‌وه پێوه‌ندی به هونه‌ری وێنه و نه‌ققاشی به شێوه‌ی نوێ هه‌یه.
له‌و پیشانگایه‌دا وه‌ک 43 پیشانگای ساڵانی پیشوو تازه‌ترین ته‌کنیک و که‌ره‌سه‌کانی هونه‌ری نه‌ققاشی، په‌یکه‌رسازی، دیزاین، گرافیک و… له لایه‌ن ده‌زگاکانی جیاوازه‌وه نیشان ده‌درێ و ئیمکانی پرسیارکردن و گفت وگۆ بۆ هه‌موو که‌س هه‌یه. هێندێک له‌و گالێریانه ئیمکانی فێربوون و تاقی کردنه‌وه به هه‌ر که‌سێک به‌تایبه‌ت منداڵان و لاوان ده‌به‌خشن. دیتنی سه‌رجه‌م پیشانگاکه ئه‌سته‌مه که له رۆژێکدا دوایی پێ بێت.
دیتنی ئه‌و پیشانگایه که هه‌موو ساڵێک له مانگی ئاوریل دا به‌رپا ده‌کرێ، بۆ هه‌ر هونه‌رمه‌ند و هونه‌ردۆستێکی کورد ده‌توانێ پڕ سوود بێ، له ساڵانی پێشوودا به ناوی کورد به‌ڵگه و وێنه له‌و پیشانگایه بیندراوه و ڕه‌نگه ئه‌و ساڵێش به‌رهه‌می وا ببیندرێ. زۆر که‌س به تایبه‌ت بۆ دیتنی ئه‌و پیشانگایه له هه‌موو وڵاته‌کانی جیهانه‌وه، خۆیان ده‌گه‌ێینه شاری کۆڵن.



