ژیان له کۆڵن
Jan 25th, 2010 | By colognelife | Category: مرۆڤ و کۆمهڵگاههر کام له ئێمه ره‌نگه پێمان وانه‌بووبێت که درێژخایه‌ن له‌و وڵاته ده‌مێنینه‌وه! ئه‌مرۆ بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که 10 ساڵ، 20 ساڵ و زیاتر له ئاڵمان ده‌ژین، بۆته ئه‌مری واقع که ئاڵمان و له‌وانه شاری کۆڵن بۆته وڵاتی دووهه‌م و ره‌نگه بۆ زۆر منداڵی کورد که له‌و وڵاته و له‌و شاره هاتوونه‌ته دونیا وڵاتی یه‌که‌م بێت.
کورد ئه‌مرۆ به‌شێک له کۆمه‌ڵگا و ژیان و مێژووی شاری کۆڵنه. ئه‌ڵبه‌ت ئه‌وه به‌و مانایه نییه که مرۆڤی کورد زێد و نیشتمان و فه‌رهه‌نگ و زمانی خۆی له بیر بکات، به پێچه‌وانه لاکردنه‌وه له زێد و نیشتمانی باو باپیران و زمان و فه‌رهه‌نگ، ده‌بێته هۆی فراوانکردنه‌وه‌ی مه‌یدانی ژیانی مرۆڤ.
کۆلۆن لایف پێشتر ماڵپه‌رێکی یه‌ک زمانه بوو، له مانگی ئوتی ساڵی 2009 بڕیار درا ده‌رگای ئه‌و ماڵپه‌ڕه به‌ره‌و رووی زمانه‌کانی دیکه له‌وانه زمانی کوردی بکرێته‌وه. کۆلۆن لایف هه‌موو ئه‌و زانیارییانه که مرۆڤ بۆ ژیان له کۆڵن و ئاڵمان پێویستی پێی هه‌یه به زمانی کوردی ده‌گه‌ێنێته هاووڵاتیان، له‌و رێگایه‌وه هاوولاتی کورد ده‌توانێ به هاسانی زانیاریی پێویست له هه‌موو باره‌یه‌که‌وه به زمانه‌که‌ی خۆی بخوێنێته‌وه، زانیاری له سه‌ر ژیان، کار، مال، ده‌رس و مه‌دره‌سه و دانشگا، زانیاری له سه‌ر مێژوو، فه‌رهه‌نگ، هونه‌ر، قانوون و مافی تاکه که‌س. زانیاری له سه‌ر هه‌موو ئیداره و دایره‌کانی شاری کۆڵن، زانیاری له سه‌ر هه‌موو ئه‌و ئیمکاناتانه‌ی که پیویستن بۆ ژیان، بۆ منداڵ، بۆ لاوان و ژنان و به‌ساڵاچووان و هه‌ر مرۆڤێک. کۆلۆن لایف ته‌نیا یه‌ک مه‌به‌ست و ئامانج ده‌پێکێ “به‌خشینی زانیاری، بۆ باشترکردنی ژیان”، ئه‌وه‌ش کاتێک مێسه‌ر ده‌بێ که مرۆڤ له جیهانی پڕ له جه‌نجاڵی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا زانیاری دروست و پێویستی به ده‌ست بگات.
له شاری کۆڵن سه‌دان و هه‌زاران ئینسانی کورد هه‌ن که ده‌توانن خزمه‌تی هاووڵاتیانی کورد بکه‌ن، به‌ڵام زۆربه‌ی دانیشتوانی شار نایانناسن. هه‌ر له‌و شاره ده‌یان و سه‌دان دوکان و شیرکه‌ت و رستواران و شوێنی کار هه‌یه، که خاوه‌نه‌کانی کوردن و ده‌توانن خزمه‌تی مشته‌ریانی خۆیان بکه‌ن.له بواری ساخی و سڵامه‌تی، کار، قانوون، فێرکردن و بارهێنان مرۆڤی شاره‌زا هه‌ن که ده‌توانن خزمه‌ته‌کانی خۆیان راسته‌وخۆ ئاراسته‌ی هاوولاتیانی کورد بکه‌ن. سه‌دان و هه‌زاران کورد له شاری کۆڵن هه‌ن که پێویستیان به رێنمونی له هه‌موو بواراکاندا هه‌یه، به‌ڵام ده‌ستیان به شوێنی پێویست راناگات. کۆلۆن لایف هاسانکاری ده‌کات بۆ هه‌ر که‌س و هه‌موو که‌سێک. کۆلۆن لایف ئیمکان ده‌خاته خزمه‌ت هاووڵاتیانه‌وه که به ته‌نیا و تاک تاک نه‌مێنه‌وه. کۆلۆن لایف له ئێستا به‌دواوه به سێ زمانی کوردی و فارسی و ئاڵمانی درێژه به‌کاره‌کانی ده‌دا، ئه‌وه‌ش ئه‌و ئیمکانه بۆ هه‌رهاوولاتییه‌ک پێک ده‌هێنێ که به‌رهه‌مه‌کانی به سێ زمان بگه‌یێنێته خه‌ڵکی شاری کۆڵن و هه‌موو ئاڵمان و هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی که خه‌ڵک به‌و سێ زمانه قسه ده‌که‌ن. به پێی به‌راوه‌رد ئه‌و ئێمکانه بۆ 200 ملیۆن کورد و فارس و ئالمانی زمان ده‌ره‌خسێ که له بابه‌ته‌کانی ماڵپه‌ری کۆلۆن لایف که‌لک وه‌رگرن. ئه‌و ئیمکانه به تایبه‌ت بۆ شیرکه‌ت و کارخانه و کارگاکانی کوردستان و کوردی ده‌ره‌وه ده‌ره‌خسێندرێ که له‌و رێگایه‌وه کالا و به‌رهه‌مه‌کانیان بگه‌یینه ده‌ست مشته‌رییه‌کانیان و پێوندی کاریی خۆیان به‌رینتر بکه‌ن، به هه‌مان شێوه هونه‌رمه‌ندان، گۆرانی بێژ و نه‌ققاش و فیلم ساز و شانۆکار و نووسه‌ر و شاعیر و په‌یکه‌رساز و هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که له بواری فه‌رهه‌نگ و هونه‌ردا کار ده‌که‌ن، ده‌بنه خاوه‌نی ئیمکانێک بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌کانیان به سێ زمان بگه‌یێنه 200 ملیۆن ئینسان.
کۆلۆن لایف هه‌رچه‌ند تایبه‌ت به شاری کۆڵنه به‌ڵام له هه‌مان کاتدا گرێدراوی هه‌موو جیهانه. هه‌موو زانیارییه‌کی تازه له کۆلۆن لایف وه‌رگرن. کۆلۆن لایف له داهاتوودا هاوکار و کارمه‌ندی زیاتر داده‌مه‌زرێنێ. ده‌رگای پێشنیار و ره‌خنه و هاوکاری به‌ره‌و رووی ئێوه‌دا کراوه‌یه.


