کۆڵن لایف، کورد لایف
Jan 25th, 2010 | By colognelife | Category: بیر و روانگه, گشتیکاتێک که‌سێک به سواری قه‌تار ده‌گاته ئیستگه‌ی سه‌ره‌کی شاری کۆڵن و له ده‌رگای بیناکه دێته ده‌ره‌وه،چاوی به بینایه‌کی به‌رز و که‌م هاوتا ده‌که‌وێ، کورد گوته‌نی ئه‌گه‌ر سه‌ری بۆ به‌رزکاته‌وه کڵاو له سه‌ری به‌ر ده‌بێته‌وه. ئه‌م بینایه کلیسای دۆمه که مێژووییه‌کی که‌م وێنه‌شی هه‌یه.بیناکه له سه‌ده‌ی 13ی زایینی ده‌ست به دروستکردنی کراوه و 600 ساڵ دواتر کۆتایی پێهاتووه. له شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی، دوچاری خه‌ساره‌ت هاتووه و هه‌تا ئێستا ساڵی 2009 کاری نوێکردنه‌وه‌ی درێژه‌ی هه‌یه. کلیسای دۆم ته‌نیا شوێنێکی ئایینی نییه به‌ڵکۆ بینایه‌کی هونه‌ری و پڕ له هونه‌ره که نه ته‌نیا له سیمای کلیساکه‌دا ده‌بێندرێ به‌ڵکو له په‌نجه‌ره و شووشه و ره‌نگ و نه‌قش و نیگار و په‌یکه‌ره‌کانیدا ده‌رده‌که‌وێ. هه‌ر بۆیه ساڵانه زیاتر له 3 ملیۆن که‌س ته‌نیا و ته‌نیا بۆ دیتنی کلیسای دۆم ده‌بن به میوانی شاری کۆڵن. بینای کۆڵن وه‌ک سامانێکی کولتوری و ئینسانی له لایه‌ن یۆنسکۆوه به ره‌سمی ناسراوه. به پێی قانونی شاره‌که هیچ بینایه‌ک نابێ به‌رزتر له کلیسای دۆم ساز بکرێ. مێژوو و به‌سه‌رهاتی کلیسای دۆم و ورده‌کارییه‌کانی هونه‌ریی ئه‌و بینایه ره‌نگه بۆ بینه‌ر و خوێنه‌ری کوریش سرنج راکێش بێت.
به‌ڵام کۆڵن ته‌نیا به کلیسای دۆم و قه‌سر و ده‌روازه‌کانی و بینا مێژووییه‌کانی و 102 شوێنی دیتن و زیاره‌تکردن به ناوبانگ نییه، کۆڵن به خه‌ڵکه‌که‌شی به‌ناوبانگه و به شاری مێدیا و فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر و تیجاره‌ت و سه‌نعه‌ت و به شارێکی کراوه به‌ناوبانگه، هه‌روه‌ها سروشتی شاره‌که و چۆمی راین کۆڵن له زووربه‌ی شاره‌کانی دیکه‌ی ئاڵمان جیا ده‌کاته‌وه.
کۆڵن ته‌نیا شاری مۆترۆپۆلی ئه‌یاله‌تی نۆردراین ویستڤالنه که کاتی خۆی واته رێک 2000 ساڵ به‌ر له ئێستا پێته‌ختی رۆمیه‌کان بووه. ته‌نانه‌ت ماوه‌یه‌ک قه‌یسه‌ری رۆم له‌و شاره‌وه به سه‌ر ئیمپراتورییه‌که‌یدا حوکمرانی کردووه. شاری کۆڵن به پێچه‌وانه‌ی زۆربه‌ی شاره‌کانی ئاڵمان به ده‌ستی رۆمییه‌کان ساز کراوه و له سه‌ده‌کانی ناوه‌راست دا، گه‌وره‌ترین ناوه‌ندی بازرگانی و ماڵی ئوروپا بووه. بازاری سه‌رده‌می سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاستی کۆڵن که له ناوه‌ندی شار و نزیک کلیسای دۆم و چۆمی راین به‌رپا کراوه، پڕ جه‌م وجۆڵترین بازاری سه‌رده‌می خۆی بووه.
کۆڵن خه‌ڵکێکی کارکه‌ر، کراوه و بافه‌رهه‌نگی هه‌یه، زۆربه‌ی هه‌ر زۆری هونه‌رمه‌ندان و نووسه‌رانی به ناوبانگی ئه‌و شاره بنه‌چه‌کیان بۆ ئاڵمانیه‌کان ناگه‌ڕێته‌وه، هه‌ر بۆیه ده‌گوترێ ره‌سه‌نترین کۆلنییه‌کان بیانییه‌کانن.
کۆڵن به ناوه‌ندی خرابکاری و خه‌لافکاری به‌ناوبانگه، به‌ڵام ئه‌وه ئیشاره به ده‌وری شاری کۆڵنه له بواری فیلم و سینه‌ما و به‌رنامه‌کانی ته‌له‌وزیۆن. یه‌ک له سێی به‌رهه‌مه‌کانی ته‌له‌وزیۆنی وه‌ک سه‌ریاڵ و سێری و فیلمه‌کانی پۆلیسی و به‌رنامه‌کانی هونه‌ری و زانستی و کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی له شاری کۆڵن به‌رهه‌م ده‌هێندرێن. کۆڵن پایته‌ختی مێدیا و ناوه‌ندی ته‌له‌وزیۆنه‌کانی RTL، WDR، vox، Sat1، TV Zentrum و ناوه‌ندی زۆر کاناڵی رادیو و ته‌له‌وزیۆنی دیکه‌یه. به گوێره‌ی ئامار زیاتر له 60000 که‌س له بواری رادیۆ و ته‌له‌وزیۆن و فیلم و سینه‌ما له‌و شاره کار ده‌که‌ن.
کۆڵن له بواری فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر سفره‌ی بۆ هه‌موو که‌س و هه‌موو کۆمه‌ڵه که‌سێک پان کردۆته‌وه، زیاتر له 60 شانۆی ده‌وڵه‌تی و شه‌خسی، ده‌یان سینه‌ما، موزه ، سیرک و ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی و زیاتر له 600 ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی و کولتوری سه‌ر به 130 نه‌ته‌وه‌ی جیا جیا، کۆڵنی کردۆته شارێکی جیهانی. یه‌کێک له‌و نه‌ته‌وانه میلله‌تی کورده که ده‌یان ساڵه بۆته به‌شێک له کۆڵن و خه‌ڵکه‌که‌ی. به پێی ئامار نزیکه‌ی 40000 کورد له شاری کۆڵن ده‌ژین.
شاری کۆڵن 20 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر 1170000یه‌ک ملیۆن و سه‌دوحه‌فتا هه‌زار که‌س بوو، ئه‌مرۆ نزیکه‌ی یه‌ک ملیۆن که‌س نفوسی هه‌یه و چوارهه‌مین شاری گه‌وره‌ی ئاڵمانه. به پێی ئامار 20% (بیست له سه‌دی) ئه‌و خه‌ڵک بیانین.
هه‌ر وه‌ک باس کرا کۆڵن شارێکی کراوه‌یه و له ساڵدا ده‌یان فستیواڵ و کارنه‌واڵ و به‌رنامه‌ی هونه‌ری جیهانی له‌و شاره به‌ڕێوه ده‌چێ، له‌وانه فستیواڵی جیهانی کورته فیلم، فستیواڵی شانۆ، کارنه‌واڵی ساڵانه‌ی زستانی و ده‌یان کارنه‌واڵی به‌هاری و هاوینی، کارنه‌واڵی همۆسێکسواله‌کان، گه‌ه‌ره‌ترین ئاوربازی ئوروپا له مانگی هاوین و سه‌دان به‌رنامه‌ی دیکه. خه‌ڵکی کۆڵن دیاله‌کتی تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه که جیاوازی له گه‌ڵ زمانی ستانداردی ئاڵمانی هه‌یه. به‌ناوبانگترین فستیواڵه‌کانی کورد که له 25 ساڵی رابوردوو له شاری کۆڵن به‌ڕێوه چوون بریتن له فستیواڵی جیهانی دووی رێبه‌ندان ساڵی 1988، یه‌که‌مین فستیواڵی جیهانی هه‌ڵه‌بجه نه‌ورۆزی ساڵی 1988، سمفۆنیای هه‌ڵه‌بجه ساڵی 1988، فستیواڵی حه‌سه‌ن زیره‌ک ساڵی 1996، فستیواڵی فیلمی کوردی 1994 کۆڵن/بۆن، فستیواڵی فیلمی کوردی که ساڵانه به‌رده‌وامه، فستیواڵی فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری و وه‌رزشی که به‌رده‌وامه.
کۆڵن لایف به گو ێره‌ی نیاز زانیاری زۆرتر له سه‌ر کۆڵن به گشتی و کورد و ژیانی ئه‌وان بڵاو ده‌کاته‌وه. کۆڵن لایف ماڵی هه‌ر که‌س و هه‌ر کوردێکه، بۆ ئه‌وه‌ی نیاز و چاوه‌ڕوانییه‌کانتان بێته دی داواکارییه‌کانتان به کۆڵن لایف رابگه‌یێنن.


