کۆڵن لایف بناسە و بیناسێنە!
Jun 25th, 2010 | By colognelife | Category: Allgemeinبە پێی بەراوەرد زیاتر لە ٤٠٠٠٠ (چل هەزار) کورد لە شاری کۆڵن دەژین. بەڵام بە گشتی پێوەندی کوردەکان لە گەڵ یەکتر زۆر کزە و کەم کەس ئاگاداری شوێنەکانی فەرهەنگی و بازرگانی و کار و پیشە و چالاکییەکانی کۆمەڵایەتی و سیاسی سەر بە کوردەکانە. ڕەنگە هۆی زۆر بۆ ئەو گرفتە گرنگە لە گۆڕێ دابێ، بەڵام یەک لە هۆیەکان نەبوونی مێدیاییەکی کوردی تایبەت بە کۆڵن یان ئاڵمانە. بوونی چل هەزار کەس لە شارێکدا دەبوو ڕەنگدانەوەی فەرهەنگی، کۆمەڵایەتی، بازرگانی، سیاسی و عیلمی و هونەری هەبایە و لە ژیانی گشتی شاردا جێ پێی دیار بایە، بەڵام وانییە. کۆڵن لایف ئەو ئیمکانە بۆ هەر کەس و هەر ناوەند و هەر دەزگا و هەر شوێنێکی فەرهەنگی، کۆمەلایەتی، تیجاریی، هونەریی پێک دەهێنێ، بۆ ئەوەی ئاگاداری هەر کەس و هەر لایەن و هەر دەزگایەک بڵاوکاتەوە. کۆڵن لایف بناسن و بە کەسانی دیکەی بناسێنن.


