کۆڵن ییه‌کان جه‌ژنی نه‌ورۆز ده‌گرن!
Mar 16th, 2010 | By colognelife | Category: فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر
زۆرێک له خه‌ڵکی شاری کۆڵن ئه‌و رۆژانه له خۆ ئاماده‌کردن دان بۆ به‌رپاکردنی جه‌ژنێکی گه‌وره. نه‌خێر، مه‌به‌ست جه‌ژنی پاک، دوباره زیندووبوونه‌وه‌ی مه‌سیح نییه، هه‌رچه‌ند زۆرێک له کۆڵنییه‌کان خۆ بۆ به‌رپاکردنی جه‌ژنی پاک ئاماده ده‌که‌ن.
ئێمه باس له جه‌ژنێکی دیکه ده‌که‌ین، به‌ڵێ ئێمه باس له نه‌ورۆز و ده‌سپێکی ساڵی نوێ له کۆڵن ده‌که‌ین، به ڵام نه ده‌ستپێکی ساڵی نوێی مه‌سیحی، به‌ڵکوو باس له سه‌ری ساڵی پارسی و مادی ده‌که‌ین که ئاوربازی تێدا نییه،به‌ڵام پڕ له شادی و خۆشییه. ئه‌و جه‌ژنه هاوڕێ له گه‌ڵ ڕێ وره‌سمی تایبه‌ت به‌رپا ده‌کرێ. ئیزن بده‌ن به یه‌که‌وه له نزیکه‌وه سرنج بدینه ئه‌م جه‌ژنه و رێ وره‌سمی جه‌ژنی نه‌ورۆز. ده‌ڵێن چی له گه‌ڵ داین؟ به‌لێ له گه‌ڵ داین!
ساڵی تازه له لای ئێمه له شه‌وی 31 مانگی دسامبر ده‌ست پێده‌کات. خه‌لاس و بڕایه‌وه! هه‌رکه‌سێکی ئاڵمانی ئه‌مڕۆیی که له بازنه‌ی فه‌رهه‌نگی خۆی ده‌رناچێ، گومان له ڕاستی ئه‌و قسه‌ی سه‌ره‌وه ناکات. به‌ڵام ئه‌و که‌سانه‌ی که وشیارانه سرنج ده‌ده‌نه زه‌مان، ده‌زانن که له ناو فه‌رهه‌نگی خه‌ڵکانی دیکه‌دا ساڵ له کات و ساتی جیاوازدا نوێ ده‌بێته‌وه.
له شاری ونیز ساڵی نوێ هه‌تا ساڵی 1797 له یه‌که‌م رۆژی مانگی مارس، ده‌ستی پێده‌کرد. له روسیه هه‌تا ساڵی 1701 یه‌که‌م رۆژی مانگی سپتامبر سه‌ره‌تای ساڵی تازه بوو. له وڵاتی تایله‌ند، خه‌لکی ئه‌و وڵاته هه‌ر ئێستاش سه‌ری ساڵی تازه له نێوان 13 هه‌تا 15ی مانگی ئا‌پریل جه‌ژن ده‌گرن. و 21 مانگی مارس(20ی مارس له ساڵی که‌بیسه‌دا) سه‌ره‌تای ساڵی تازه‌یه بۆ زۆرێک له فارسه‌کان، کورده‌کان و به‌شێک له ترکه‌کان له شاری کۆڵن.
نه‌ورۆز چۆن و له کوێ؟
جه‌ژنی نه‌ورۆز له وڵاته‌کانی ئێران، له لای کورده‌کان، به‌شێک له وڵاتی تورکیا، ئوزبه‌کستان، ئه‌فغانستان به‌رپا ده‌کرێ. چۆنیه‌تی به‌رپابوونی ئه‌و جه‌ژنه له ناوچه و وڵاته‌کان کۆمه‌ڵێک جیاوازی له گه‌ڵ یه‌کدا هه‌یه. به‌ڵام به شێوه‌ی گشتی جه‌ژنی نه‌ورۆز له دوو رۆژی 20 و 21 مانگی مارس دا کۆتایی پێنایات. جه‌ژن و شادی نه‌ورۆز نزیکه‌ی دوو هه‌فته ده‌خایه‌نێت. سه‌ره‌تای ده‌ستپێکی نه‌ورۆز له ئاخرین چوارشه‌ممه‌ی ساڵ ده‌ست پێده‌کات که له ناو کوردان‌دا به چوارشه‌ممه قوڵه ده‌ناسرێ. له ئێران له گه‌ڵ رۆشن کردنی کۆگای ئاور له هه‌ر ماڵێک ، هه‌ر که‌س به سه‌ر ئاوه‌ره‌که‌دا باز ده‌دات و ده‌ڵێ، زه‌ردی من له تۆ و سووری تۆ بۆ من. خه‌ڵک وا بیرده‌که‌نه‌وه که به‌و چه‌شنه ناخۆشی و پیسی و چه‌په‌ڵی له خۆیان دوور ده‌که‌نه‌وه و سڵامه‌تی و باشی وه‌رده‌گرن.
حه‌وت سین و حه‌وت میوه
“حه‌وت سین” له ڕێ و ره‌سمی جه‌ژنی نه‌ورۆزدا له لای فارسه‌کان جێگای تایبه‌تی هه‌یه. حه‌وت چه‌شنه شت که به پیتی س ده‌ست پێده‌کات له سه‌ر سفره یان پارچه‌یه‌کی نه‌خش و نیگاردار داده‌نێن که بریتییه له: سێ‌و، سماق(ترش)،سیر، سه‌وزه،سنجو، سرکه و سه‌مه‌نوو. ئه‌و شتانه‌ی دیکه که له سه‌ر سفره داده‌ندرێن ئه‌وانه‌ن، ئاو، نان، ئاوێنه، ماسی سوور، سکه(قه‌ره‌پوڵ)، ئه‌وێستا کتێبی ئایینی زه‌رده‌شتییه‌کان.کتێبی قورئان، دوای داسه‌پاندنی ئیسلام به سه‌ر ناوچه‌که‌دا و له سه‌ده‌کانی دواییدا ده‌هێندرێته سه‌ر سفره‌ی حه‌وت سین، که پێوه‌ندی به نه‌ورۆز وسفره‌ی حه‌وت سینه‌وه نییه، هه‌روه‌ها هێلکه‌ی کوڵاو ڕه‌نگ کراو(وه‌ک هێڵکه‌ی ره‌نگ کراو له جه‌ژنی پاکدا) له سه‌ر سفره هه‌ر له کۆنه‌وه ده‌بێندرێ. له رۆژانی نه‌ورۆزدا خواردنه‌وه‌یه‌کی تایبه‌ت ده‌خورێته‌وه که له ئاوی حه‌وت میوه ساز ده‌کرێ. هه‌ر وه‌ک ده‌بیندرێ لێره‌ش ژماره‌ی حه‌وت ده‌وری هه‌یه.
حاجی فیروز، نه‌ورۆزخوان و کۆسه گه‌ردی
ئه‌و ناوی حاجی فیروزه و سه‌روچاوی خۆی ره‌نگ ده‌کات و دیاری و پاره له خه‌ڵک وه‌رده‌گرێ. جل وبه‌رگێکی سوور ڕه‌نگی لووسی بریقه‌دار له به‌ر ده‌کات و له کاتی نه‌ورۆزدا به کۆڵان و شه‌قامه‌کاندا ده‌گه‌ڕێ و په‌یامی هاتنی نه‌ورۆز و ده‌ربازبوونی زستان ده‌گه‌ێینێته خه‌ڵک. او له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌فێکی بجکۆلانه(دایره زنگی) لێده‌دا، گۆرانی ده‌چڕێ و هه‌ڵده‌په‌ڕێ و خه‌ڵک شاد و که‌یف خۆش ده‌کات. له پاڵ کاری حاجی فیروزدا نه‌ورۆزخوان هه‌یه که ئه‌ویش نه‌ورۆزانه ده‌خوێنێ و په‌یامی نه‌ورۆز به خه‌ڵک ده‌دا. له کوردستان شێوه‌یه‌کی هاوچه‌شن هه‌یه که کۆسه گه‌ردی پێده‌ڵێن و زۆرتر حاڵتی شانۆ و نوواندنی هه‌یه، کۆسه له به‌شه‌کانی کوردستان وه‌ک کۆسه به‌به و کۆسه‌ی هه‌جیج ناو ده‌بردرێ.
دیداری نه‌ورۆزی
له رۆژانی نه‌ورۆزدا باوه که خزم و که‌س و ئاشنا سه‌ردانی ماڵی یه‌کتر ده‌که‌ن، له شاری کۆڵن ئه‌م رێ ره‌سمه له ناو بنه‌ماڵه‌کاندا به‌ڕێوه ده‌چێت و هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و مه‌به‌سته جه‌ژنی گه‌وره‌تر به‌رپا ده‌کرێ که هه‌موو که‌س به‌شداری تێدا ده‌که‌ن.
سێزده به‌ده‌ر
سێزده‌به‌ده‌ر دواهه‌مین رۆژی نه‌ورۆزه. به گشتی له‌م رۆژه‌دا خه‌ڵک له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ و له ناو ده‌شت و سه‌حرا و باخ وباخات و نزیک چۆم و ئاو جه‌ژن ده‌گرن و ده‌چنه سه‌یران . له‌و رۆژه‌دا ئه‌و سه‌وزه‌یه‌ی که له سه‌ر سفره‌ی نه‌ورۆز بووه ، ده‌هاویشترێته ناو چۆم و به گوێی ئاوی داده‌ده‌ن، به‌م چه‌شنه خه‌ڵک لایان وایه ناره‌حه‌تی و ئازاره‌کانیان به ده‌م چۆم دا ده‌ده‌ن.
نه‌ورۆز بۆ ئاڵمانییه‌کانی شاری کۆڵن
ڕه‌نگه ئێوه له گه‌ڵ ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی ئه‌و جه‌ژن ده‌گرن ئاشنا بن و ناسیاویتان له گه‌ڵیان دا هه‌بێ؟ ڕه‌نگه ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ش ده‌ست بدات که تێکه‌ڵ به چه‌ژنی نه‌ورۆز ببن؟ ئه‌و کاره بکه‌ن و له گه‌ڵیان جه‌ژن بگرن! وه‌ک ئه‌وه‌ی ده‌گوترێ هه‌میشه هۆیه‌ک بۆ جه‌ژن و شادی هه‌یه. ئه‌وه‌ش هه‌ر ده‌م شتێکی باشه. بۆ زۆرێک له ئێرانییه‌کان، کورد و ئوزبه‌ک و ئه‌فغانی و ئه‌وانی دیکه نه‌ورۆز جێگایه‌کی تایبه‌تی له ژیانیاندا هه‌یه. ره‌نگه نه‌ورۆز ئه‌و شوێنه‌ی بۆ یه‌ک ئاڵمانی نه‌بێ، به‌ڵام ئێمه ئه‌وه وه‌ک هۆیه‌ک بۆ جه‌ژن گرتن و به‌یه‌که‌وه بوون چاو لێده‌که‌ین. هه‌روه‌ک چۆن هالۆوین پێوه‌ندی به فه‌رهه‌نگی ئێمه‌وه نییه، به‌ڵام له ناوماندا په‌ره‌ی ساندووه.



