گڕی نه‌ورۆز له سوله‌یمانیه‌وه گه‌یشته کۆڵن!
Mar 20th, 2010 | By colognelife | Category: له کوردستانهوهڕهنگه رۆژێک شاری سوله‌یمانی و شاری کۆڵن کوردگوته‌نه‌ی ببنه دوو شاری ده‌سته برا، یان ده‌سته خوشک یاخۆ وه‌ک ده‌گوترێ دوو شاری هاوڕا ودۆست. له یه‌که‌م رۆژی ده‌ست به‌کاربوونی به‌شی کوردی ماڵپه‌ڕی کۆڵن لایفه‌وه کۆمه‌ڵێک ئی مه‌یلی دۆستانه و هاوکارانه له کوردستانه‌وه و به تایبه‌ت له شاری سوله‌یمانییه‌وه گه‌یشتۆته کۆڵن لایف که سپاسی هه‌موو لایه‌ک ده‌که‌ین و ده‌ستی هاوکاریان ده‌گوشین. له لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌ی که‌له‌پوور و فۆلکلۆری کورد، له سوله‌یمانییه‌وه جگه له پیرۆزبایی، گڕی نه‌ورۆزیان ناردووه. گڕێ نه‌ورۆز نه له ساج و ئاگردان و به مشخه‌ڵ دا به‌ڵکه له شێوه‌ی رۆژژمێری ساڵانه، به وه‌ش ئێمه و دۆستانی دی له کۆڵن و شاره‌کانی دیکه‌ی رۆژئاوا، رۆژ ومانگه‌کانمان لێ بزر نابێ، خۆیان ده‌نووسن:” لە شاری سلێمانییەوە و لە کۆمەڵەی کەلەپوور و فۆلکلۆری کورد، لە سلێمانی، پیرۆزباییەکی گەرم لە یەک بە یەکی هاوکارانی ماڵپەڕەکەتان دەکەین. ئێمەش بۆ نەورۆزی ئەمساڵ ساڵنامەی (گڕی نەورۆز)تان پێشکەش دەکەین و بەو هیوایەی سوودبەخش بێت بۆ خوێنەرانی ماڵپەڕەکەتان. ماوەی (10) ساڵە ساڵنامەی (گڕی نەورۆز) لە یەکەم رۆژی نەورۆزدا لە لایەن کۆمەڵەی کەلەپوور و فۆلکلۆری کورد لە سلێمانی چاپ و بڵاودەکرێتەوە. ئەمساڵ کە ژمارە (10) یە، کۆمەڵێک بابەتی مێژوویی و وێژەیی تایبەت بە نەورۆزی لەخۆ گرتووە. پێمانخۆش بوو، کە لینکی ساڵنامەی گڕی نەورۆزتان بۆ بنێرین و ئێوەش لە ماڵپەڕەکەی خۆتاندا بڵاوی بکەنەوە، بۆ ئەوەی زۆرترین خوێنەرانی کورد بتوانن سوود لە بابەتەکانی وەربگرن.www.kemendaman.com کۆمه‌ڵه‌ی که‌له‌پوور و فۆلکلۆری کورد \ سلێمانی”
ڕێز له کاری ده‌ساڵه‌ی دۆستان له سوله‌یمانی ده‌گرین و به‌و هیوایه جگه له ئاگر ، ئاو و خاک و هه‌وا شمان بۆ بنێرن و له فه‌رهه‌نگ و که‌له‌پووری خۆیان و وڵات بێ به‌شمان نه‌که‌ن.



