Colognelife | Kurdisch » colognelife

٥٠٠٠ ساڵ کۆڵن لە ٧٠٠وشەدا
له‌ نێوان شاره‌ گه‌وره‌کانی ئاڵمان، کۆڵن کۆنترین شاره‌‌‌. ناوی شاره‌که‌ له‌ سه‌رده‌می رۆمیه‌کان ساڵی 50ی پاش زایین گۆڕدرا بۆ کۆلۆنیا Colonia.

مێژووی 5000 ساڵ شارستانیه‌ت و رووداوه‌کانی ئه‌و شاره‌ و ئاگاداربوون له‌ ژیانی پڕ له‌ هه‌وراز و نشیوی  خه‌ڵکه‌که‌ و تێگه‌یشتن له‌و مێژووه‌، پێویسته‌ بۆ ژیانی هاوبه‌شی میلله‌تانی نیشته‌جێ له‌ کۆڵن. کؤلن لایف حه‌ول ده‌دا به‌ شێوه‌ی گونجاو ئه‌و مێژووه‌ بۆ هاووڵاتیانی کورد بگێڕێته‌وه‌، بۆ ده‌سپێک زۆر به‌ کورتی ئاگاداری ئه‌و 5000 ساڵه‌ ده‌بین له‌ 700 وشه‌دا.

روداوو

کات

5 کایه‌ی گرنگی کێ به‌رکێی تۆپیی پێ(تۆپێن) جیهانی، له‌ ستادیۆمی فوتباڵی شاری کۆڵن به‌ڕێوه‌ چوو‌.

2006

کۆبوونه‌وه‌ی یه‌ک ملیۆن که‌نیشک و کوڕی جیهان به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی لاوانی کاتۆلیک به‌ به‌شداری پاپ بێنێدیکی XVI له‌ شاری کۆڵن.

2005

نزیک کردنه‌وه‌ی رێگای دوو شاری کۆڵن و فرانکفۆرت و هه‌ر دوو باڵه‌فرگه‌ی ئه‌و دوو شاره‌ به‌ قه‌تاری ICE ‌ له‌ ماوه‌ی 60 خوله‌کدا.

2003

به‌ستنی کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رانی 8 وڵاتی گه‌وره‌ی سه‌نعه‌تی جیهان  (G8)  له‌ شاری کۆڵن.

1999

ده‌ست به‌کار بوونی کۆڵن ئارێنا، گه‌وره‌ترین سالۆنی کۆنسێرت که‌ زیاتر له‌ 18000 بینه‌ر له‌ خۆ ده‌گرێ.

1998

جێژنی ساڵیادی 750 ساڵه‌ی کلیسای دۆم.

1998

ده‌ست به‌کاربوونی ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی قه‌راخ راین و کردنه‌وه‌ی موزه‌ی والراف- ریشارد و موزه‌ی لودویک و فیلارمۆنی شاری کۆڵن.

1986

ساڵی کلیسای رۆمی و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی پاش دژوارترین وێرانی.

1985

کۆتایی پێهاتنی تۆنێلی راین که‌ جارێکی دیکه‌ گه‌ڕه‌کی کۆنی شار له‌ چۆمی راین نزیک ده‌کاته‌وه‌.

1984

دوای ته‌واوبوونی رفۆرم له‌ گه‌ره‌که‌کانی شار، رێژه‌ی دانیشتوانی کۆڵن ده‌گاته‌ یه‌ک ملیۆن.

1975

ساخکردنه‌وه‌ی دوباره‌ی بینای مێژوویی شاره‌وانی کۆڵن کۆتایی پێ دێت.

24.8.1972

یه‌که‌مین هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی شاری کۆڵن، دوای کۆتایی پێهاتنی شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی.

13.10.1946

له‌ میانه‌ی شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی،90  له‌ سه‌دی ناو شاری کۆڵن، خاپور و وێران کرا. گه‌ڕه‌که‌کانی دوور له‌ ناوه‌ندی شار72 له‌ سه‌د به‌ ته‌واوی خاپور کران.

1942 -1945

له‌و ساڵه‌دا کارخانه‌ی ترۆمبیل سازی فۆردی ئامریکا له‌ کۆڵن داده‌مه‌زرێ. ئه‌مرۆ فۆرد گه‌وره‌ترین خاوه‌ن کاری شاری کۆڵنه‌.

1925

پیشانگای کۆڵن داده‌مه‌زرێندرێ

1922

روخاندنی دیواری سه‌رده‌می سه‌ده‌ی ناوه‌راست که‌ به‌ ده‌وری کۆڵن دا کێشرابوو، و په‌ره‌سه‌ندنی شاری کۆڵن هه‌تا ساڵی 1914

1881

کاری بیناسازی دۆم کۆتایی پێ دێت.

1880

سه‌رله‌ نوێ کاری بیناسازی کۆڵن ده‌ست پێده‌کاته‌وه‌

1842

بۆ یه‌که‌م جار کۆمیته‌یک به‌ ناوی کۆمیته‌ی جه‌ژن یه‌که‌مین کارنه‌واڵی کۆڵن له‌ رۆزمۆنتاگ(روزا دووشه‌ممه‌) رێک ده‌خات

1823

شاری کۆڵن و ناوچه‌ی راین ده‌خرێن ژێر رکێفی ده‌سته‌لاتی پرۆیس

1815

هێزی شۆرشگێری فه‌رانسه‌ له‌ میانه‌ی شۆرشی فه‌رانسه‌دا، شاری کۆڵن ده‌کێشنه‌ ژێر رکێفی خۆیان و کۆڵن ده‌خرێته‌ سه‌ر وڵاتی فه‌رانسه‌

1794

به‌ هۆی شه‌ڕ و بڵاوبوونه‌وی نه‌خۆشی کاری بیناسازی کلیسای دۆم راده‌گێرێ

1560

دامه‌زراندنی بازاری بورسی شاری کۆڵن که‌ کۆنترین بازاری بورسی جیهان به‌ حیساب ده‌ژمێردرێ

1553

له‌و ساڵه‌دا کۆڵن به‌ ڕه‌سمی ده‌بێته‌ شارێکی سه‌ربه‌خۆ(پێشتر له‌ ساڵی 1288ه‌وه‌ به‌ حاڵه‌تی دێ فاکتۆ سه‌ربه‌خۆ بوو)

1475

داڕشتنی  نوێی قانونی بنه‌ڕه‌تی شاری کۆڵن

1396

بنیاتنانی زانستگای شاری کۆڵن که‌ یه‌که‌مین زانستگای ده‌وڵه‌تی له‌ هه‌موو ئوروپا بوو

1388

رێکخستنی یه‌که‌مین پیشانگای شاری کۆڵن

1360

ئازادکردنی بازرگانی و کڕین و فرۆشتن له‌ لایه‌ن قه‌یسه‌ری 9 کارل. خه‌ڵکی کۆڵن خۆیان کۆنترۆڵی کرین و فرۆشتن له‌ ناوچه‌ی راین به‌ ده‌سته‌وه‌ ده‌گرن

1355

له‌و ساڵه‌دا قه‌تڵو عامی ده‌وری وۆرینگن رووی داو پاش ئه‌وه‌ شاری کۆڵن بووه‌ شارێکی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ

1288

له‌و ساڵه‌دا ده‌ست کرا به‌ دانانی بینای کلیسای دۆم له‌ لایه‌ن به‌رپرسی مه‌زهه‌بی ده‌وه‌ره‌که‌ Konrad von Hochstaden.

1248

له‌و ساڵه‌دا بۆ سێهه‌مین جار ده‌ست ده‌کرێ به‌ به‌رفراوانترکردنه‌وه‌ی شاری کۆڵن، له‌و ساڵه‌دا رێژه‌ی دانشتوانی شاری کۆڵن ده‌گاته‌ 40000که‌س و به‌و جۆره‌، کۆڵن تا ئه‌و ده‌مه‌ گه‌وره‌ترین شاری میرنشینه‌که‌ بووه‌. هه‌ر له‌و ساڵه‌دا دیواری نوێی شار بۆ پارێزگاری له‌ شار ده‌ست پێ ده‌کرێ.

1180

له‌و ساڵه‌دا به‌ جێ ماوه‌کانی سێ حه‌واریون که‌ به‌ سێ پاشای ئیلاهی ده‌ناسرێن له‌ مایله‌نده‌وه‌ گوێزرانه‌وه‌ بۆ شاری کۆڵن

1164

بۆ یه‌که‌م جار شاری کۆڵن به‌ربڵاوتر ده‌کرێته‌وه‌

um 950

نۆرمانه‌کان شاری کۆڵن تاڵان ده‌که‌ن

881

کلیسای دۆم کۆن که‌ به‌ر له‌ کلیسای ئه‌مڕۆ ساز کرابوو، له‌و ساڵه‌دا ته‌واو بوو.

870

قه‌یسه‌ری مه‌زن کارل به‌رپرسایه‌تی کلیسای کۆڵنی به‌رزتر کرده‌وه‌ بۆ به‌رپرسایه‌تی هه‌موو ده‌وری کۆڵن و ناوچه‌ی راین

um 800

تێکه‌ڵ بوونی کۆڵن له‌ گه‌ڵ ده‌سته‌ڵاتی ripuarischen Frankenkönige(فه‌رانسه‌ و رۆژئاوای ئێستای ئاڵمان)

um 460-510

قه‌یسه‌ر کۆنستانتین  لێگه‌ڕا پردی راین Rheinbrücke هه‌ڵبه‌سترێ.

um 310

قه‌یسه‌ر کلادیوس له‌ سه‌ر داوای شازاده‌ Agrippina ناوی »Oppidum Ubiorum« گۆڕی بۆ Colonia Claudia که‌ دواتر فۆرمه‌که‌ی گۆڕا بۆ(Cöllen, Cöln) و دواتر بوو به‌ KÖLN

50 n. Chr.

بونیاتنانی»Oppidum Ubiorum« پاش راگوێستنی بنه‌چه‌که‌کانی ئاڵمانی له‌ به‌ری راستی جۆمی راینه‌وه‌ بۆ به‌ری چه‌پ له‌ لایه‌ن Marcus Vipsanius Agrippaوه‌.

38 v. Chr.

ئاڵمانه‌کان توانیان کێلته‌کان واته‌ مرۆڤه‌کانی که‌ به‌ سه‌رده‌می ئاسن ده‌ناسران له‌ ده‌وری کۆڵن وه‌ده‌ربنێن

um 300 v. Chr.

خه‌ڵکێک به‌ ناوی باندکرامیکێڕ هاتوون و له‌ کۆڵن و ناوچه‌که‌ نیشته‌جێ بوون

um 3000 v.Chr.

کۆڵن ئەمڕۆ
ئه‌یاله‌تی نۆردراین وێستفالن به‌ گه‌وره‌ترین ئه‌یاله‌تی ئاڵمان له‌ لایه‌نی پانتایی و ژماره‌ی دانیشتوانییه‌وه‌ ده‌ناسرێ، که‌ ناوه‌نده‌که‌ی شاری دۆسلدۆرفه‌. شاری کۆڵن گه‌وره‌ترین شاری ئه‌و ئه‌یاله‌ته‌ و یه‌کێک له‌ چه‌ند شاری گه‌وره‌ی ئاڵمانه‌. شاری کۆڵن له‌ لایه‌ن رۆمییه‌کانه‌وه‌ سازکراوه‌ و به‌ وته‌یه‌کی دیکه‌ یه‌که‌مین کۆڵنییه‌کان که‌سانی بیانی بوون. جێ پێی فه‌رهه‌نگ و شارستانیه‌تی رۆمیه‌کان به‌ ته‌واوی له‌ شاره‌که‌دا ره‌نگی بزر نه‌بووه‌ و جگه‌ له‌ مۆزخانه‌کان ده‌کرێ به‌ قه‌دی بیناکان و دیواره‌کانی شاره‌وه‌ ببیندرێ. له‌ کۆندا کۆڵن چۆن بووبێت ره‌نگه‌  بۆ کۆمه‌ڵێک که‌س گرنگ بێت، به‌ڵام بۆ زۆر که‌س گرنگه‌ که‌ بزانن کۆڵن ئه‌مڕۆ چۆنه‌ و چۆن ده‌بیندرێ. کۆلن لایف په‌نجه‌ره‌یه‌که‌ که‌ به‌ ره‌ورووی شاره‌که‌ و دانیشتووانیدا ده‌کرێته‌وه‌. به‌ کورتی کۆڵن ئه‌مڕۆ له‌ لایه‌نی ئیدارییه‌وه‌ به‌و چه‌شنه‌ی خواره‌وه‌ پێناسه‌ ده‌کرێ.

کۆڵن له‌ ئه‌یاله‌تی نۆردراین- وێستفالنKöln in Nordrhein-Westfalen

کۆڵن له‌ پانایی 50° 56′ 33″ باکوور و درێژایی6° 57′ 32″ رۆژ‌هه‌ڵات هه‌ڵکه‌وتووه‌. به‌رزایی ترین شوێن 118,04 متره‌ له‌ ناوچه‌ی (Königsforst) و نزمترین شوێن 37,5 متره‌ له‌ ناوچه‌ی‌(Worringer Bruch).

زانیاریی سه‌ره‌کی

ئه‌یاله‌ت Nordrhein-Westfalen

ناوچه‌ی ئیداری Köln

ده‌ور و که‌له‌به‌ر Kreisfreie Stadt

به‌رزایی 37,5–118,4 m ü. NN

به‌رایی 405,15 km² (linksrheinisch 230,25 km², rechtsrheinisch 174,87 km²) flächenmäßig die viertgrößte Stadt

دانیشتوان 996.690 (29. Juni 2008)

رێژه‌ی دانیشتوان له‌ کیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌ 2460 Einwohner je km²

کۆدی پۆستی 50441–51149

پێش ژماره‌ی ته‌له‌فۆن 0221

0 22 03 (Porz ohne Poll)

0 22 32 (Meschenich)

0 22 33 (Hochkirchen, Rondorf)

0 22 34 (Lövenich, Weiden, Marsdorf)

0 22 36 (Godorf, Hahnwald, Immendorf, Gewerbegebiet Rodenkirchen, Sürth, Weiß)

نیشانه‌ی پلاکی ماشێن K

کۆدی شاریی، کلیلی شاریی 05 3 15 000

DE CGN LOCODE:

DEA23 NUTS:

ناوچه‌کانی شار 9 Stadtbezirke mit 86 Stadtteilen

شوێنی شارداری کۆڵن Rathaus

50667 Köln

سایتی ئینترنێتی www.stadt-koeln.de www.koeln.de

سه‌ر شاردار Jürgen

تایبەتمەندییەکانی کۆڵن!
- زمان Kölsch

خه‌ڵکی کۆڵن رۆژانه‌ به‌ زمانی ستانداردی ئاڵمانی قسه‌ ده‌که‌ن، به‌ڵام هه‌ستی و کرداری رۆژانه‌ و ره‌خنه‌کانیان له‌ تۆی دیالێکتی “کۆلش”ه‌وه‌‌ ده‌رده‌بڕن، که‌ خۆیان به‌ زمانی ناو ده‌به‌ن. کۆلش زمانێکی زیندووه‌ ‌ و کولتور و شانۆ و ئه‌ده‌بیات و موسیقا و گۆرانی تایبه‌ت به‌ خۆی هه‌یه. ویلی میلۆویچ هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی شانۆ و سینه‌مای ئاڵمان زۆربه‌ی کاره‌کانی به‌ زاراوه‌ی کۆلش له‌ میلۆویچ تئاتر پێشکه‌ش ده‌کرد، که‌ ئێستاش له‌ لایه‌ن منداڵ و نه‌وه‌کانیه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌. گروپی موسیقای ” Höhner” به‌شێک له‌ گۆرانییه‌کانیان به‌ زاراوه‌ی کولش ده‌چرن. زمانی ره‌سمی کارنه‌واڵی کۆڵن به‌ خوێندن و نووسین، زاراوه‌ی کۆلشه‌. زمانی کۆڵش له‌‌ ئه‌نیستیتۆی تایبه‌ت به‌و زمانه‌ و شوێنی دیکه‌ فێرده‌کردرێ. به‌ زمانی کۆڵش‌ کتێب و کاسێت و سی دی له‌ بازار و کتێبخانه‌کان هه‌یه‌.

- دۆم Der Dom

گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ وڵات و زێد و نیشتمان هه‌ستێکی تایبه‌ت له‌ مرۆڤدا پێك ده‌هێنێ، نزیک بوونه‌وه‌ له‌ شار و بینینی کلیسای دۆم ئه‌و هه‌سته‌ له‌ لای کۆڵنییه‌کان پێک ده‌هێنێ. ئه‌وه‌ش نه‌ک ئه‌مڕۆ به‌ڵکو به‌ سه‌دان ساڵه‌ دۆم ئه‌و هه‌سته‌ی نه‌ ته‌نیا له‌ مناڵانی له‌ دایکبووی شاره‌که‌ پێک هێناوه‌ به‌ڵکوو، هه‌ستێکه‌ که‌ له‌ هه‌ر دانشتوویه‌کی شاره‌که‌ به‌دی ده‌کرێ. Der Dom ist das Wahrzeichen Kölns(دۆم شێمای راسته‌قینه‌ی کۆڵنه‌). دۆم به‌ قیمه‌تترین په‌یکه‌ر و بینای ژماره‌ یه‌که‌ له‌ هه‌موو ئاڵمان که‌ ساڵانه‌ زیاتر له‌ 6 ملیۆن که‌س بۆ بینینی دێنه‌ شاری کۆڵن. کلیسای دۆم به‌ به‌رزایی 157,38 مه‌تر دووهه‌مین کلیسای به‌رزی ئوروپایه‌. چوونه‌ سه‌ر لوتکه‌ی کلیسای دۆم 2،50 ئۆیرۆی خه‌رجه‌.

- کۆلش

کۆلش به‌ناوبانگترین بیره‌(ئابجۆ)ی شاری کۆڵنه‌ و له‌ ده‌ره‌وه‌ی شاری کۆڵن و ته‌نانه‌ت ده‌ره‌وه‌ی ئاڵمانیش به‌ناوبانگه‌ تا ئه‌و جێگایه‌ی له‌ وڵاتی “چین”یش ده‌ست ده‌که‌وێ. ئه‌م چه‌شنه‌ بیره‌یه‌ له‌ ساڵی874 ه‌وه‌ له‌ شاری کۆڵن به‌رهه‌م ده‌هێندرێ و تا ئێستاش له‌ هه‌موو ماڵه‌ کۆڵنییه‌ک ده‌خورێته‌وه‌، به‌ تایبه‌ت له‌ کاتی شادی و خۆشی و سه‌یراندا. ئه‌وه‌ش بگوترێ که‌ بیره‌ی کۆلش به‌ خواردنه‌وه‌یه‌کی میللی شار و خه‌ڵکی کۆڵن ده‌ناسرێ واته‌ Nationalgetränk.

- بیره‌خانه‌

دروستکردنی بیره‌ لێزانی و پسپۆڕی گه‌ره‌که‌ و هه‌ر بیره‌یه‌ک له‌ زار و ته‌بیعه‌تی هه‌ر تاکێک خۆش نایات، شارێکی وه‌ک کۆڵن تایبه‌ته‌ بۆ دروستکردنی بیره‌، هه‌ر بۆیه‌ ده‌یان کارگه‌ی بیره‌دروستکردن به‌ پشتیوانی مێژووی دوور و درێژ چه‌ند چه‌شن بیره‌ دروست ده‌که‌ن که‌ به‌ که‌یف و مه‌یلی هه‌ر تاکه‌ که‌سێک بێ، له‌ پاڵ کارگاکانی بیره‌سازی سه‌دان شوێنی تایبه‌ت بۆ خۆردنه‌وه‌ی هه‌موو چه‌شنه‌کانی بیره‌ی کۆڵن هه‌یه‌.

- مریشک یان که‌ڵه‌باب

“Höhner” ناوی به‌ناوبانگترین تیپی مۆسیقای شاری کۆڵنه‌ و ناوه‌که‌ی گرێدراوی شاری کۆڵن و فه‌رهه‌نگ و خه‌لکه‌که‌یه‌تی، له‌ پاڵ ئه‌وان و بیره‌ی کۆڵن گه‌لێک خواردنی تایبه‌ت هه‌یه‌ که‌ خواردنیان له‌ گه‌ڵ بیره‌ تام و چێژی تایبه‌ت ده‌به‌خشن وه‌کوو نانی کۆڵن، وه‌کوو په‌نیری ئه‌و ده‌وه‌ره‌، وه‌کوو کالباسی ده‌ستکردی کۆڵن، وه‌کوو خاویاری شاری کۆڵن. ئه‌ڵبه‌ت خواردنی تایبه‌تی شاری کۆڵن به‌مانه‌ کۆتایی پێ نایات و به‌وانه‌ش ده‌ست پێ ناکات. هه‌رکه‌س برسی بێ و له‌ رستۆرانه‌ تایبه‌تییه‌کان به‌ شوێن خواردنی تایبه‌تدا بگه‌ڕێ ئه‌وه‌ بێ گومان به‌ پێی مه‌یل و ئیشتیای خۆی په‌زیرایی لێ ده‌کرێ و رازیش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

- کارنه‌واڵ

کۆڵن له‌ گۆتره‌ نه‌بۆته‌ پێته‌ختی کارنه‌واڵ له‌ هه‌موو وڵاتی ئاڵمان. خه‌ڵکی کۆڵن پێیان وایه‌ جگه‌ له‌ چوار وه‌رزی ساڵ، وه‌رزی پێنجه‌میش هه‌یه.‌ له‌و وه‌رزه‌دا خه‌ڵکی شاری کۆڵن هه‌موو جیاوازییه‌کانی خۆیان هه‌رچی بێت له‌ بیر ده‌به‌نه‌وه‌ و به‌یه‌که‌وه‌ ده‌که‌ونه‌ جێژن و شادی و سه‌ما کردن. ئه‌و وه‌رزه‌ وه‌رزی کارنه‌واڵه‌. فیناڵی جێژنه‌که‌ هه‌ر رۆژی دووشه‌ممه‌یه‌ که‌ به‌ der Rosenmontagszug ‌ناوبانگه‌. له‌و رۆژه‌دا کاروانی کارنه‌واڵ وه‌ڕێ ده‌که‌وێ که‌ له‌ هه‌موو ده‌سته‌ و گروپی کۆمه‌ڵایه‌تی، پیشه‌یی و تاقمی جیاواز تێیدا به‌شداری ده‌که‌ن و شار یه‌کپارجه‌ ده‌بێته‌ جێژن و شادی. ده‌ستپێکی کارنه‌واڵ هه‌موو ساڵێک له‌ رۆژی 11ی مانگی 11 سه‌عات 11 و 11 ده‌قیقه‌ و 11 ثانیه‌ ده‌ست پێده‌ک، به‌ڵام کاروانی کارنه‌واڵ له‌ مانگی رێبه‌ندان ده‌ست پێده‌کات.

- تیمی فوتباڵ Der 1. FC Köln

خه‌ڵکی کۆڵن به‌ تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی که‌ لایه‌نگری گیسکه‌که‌ی “هه‌یاسی خاس”ن، ببوورن گیسکه‌که‌ی تیمی فوتباڵی کۆڵنن، له‌ کاتی کایه‌ و کێ به‌رکێی تیمه‌که‌یاندا شاری کۆڵن و مه‌یدانی فوتباڵه‌که‌ی( شوینی یارییه‌کانی جامی جیهانی 2006) ده‌که‌نه‌ رۆژی حه‌شر(ئه‌لبه‌ت ئه‌گه‌ر رۆژێکی وا هه‌بێ).

- Der Kölsche Klüngel

“Man kennt sich und man hilft sich.” ئه‌وه‌ قسه‌ی سه‌دری ئه‌عزه‌می پێشووی ئاڵمان و سه‌رشارداری پێشتری شاری کۆڵن “کۆنراد ئادرناوه‌” یه‌، مانای وته‌که‌ی ئه‌وه‌یه‌ که‌ مرۆڤ له‌ گه‌ڵ یه‌کتر ئاشنا ده‌بێ و یارمه‌تی یه‌کتر ده‌دا. “کۆلشه‌ کلونگه‌ل” ده‌بێ ئه‌و مانایه‌ بدات که‌ مرۆڤ یارمه‌تی یه‌کتر ده‌ده‌ن، به‌ وته‌ی سه‌رزاری خه‌ڵکی کۆڵن ده‌ستێک ده‌سته‌که‌ی دیکه‌ ده‌شوا. “eine Hand wäscht die andere”یان ده‌ستێک تێکه‌ڵ به‌ ده‌ستێکی دیکه‌ ده‌بێ”vernetzt”. کلونگه‌ل لایه‌نێکی دیکه‌شی هه‌یه‌ که‌ له‌ به‌ر چاوی خه‌ڵک ون نه‌بووه‌، ئه‌ویش به‌رتیل خواردن، تێکه‌ل و پێکه‌ڵ کردنی مه‌یلی خه‌ڵک و به‌رینکردنه‌وه‌ی به‌رژه‌وندی تاکه‌ که‌سییه‌، هه‌مووی ئه‌وانه‌ له‌ کارنه‌واڵه‌کاندا ده‌بنه‌ تێم و مه‌به‌ست بۆ ره‌خنه‌ لێگرتن و ده‌ربڕینی بێزاری.

- ئاوی کۆڵن(ئۆدکلۆن)

که‌م که‌س هه‌یه‌ له‌ دنیا ئاوی کۆڵنی به‌ خۆی و جل وبه‌ورگیدا نه‌پڕژاندبێ و له‌ به‌ر بۆنی خۆشی ئه‌و ئاوه‌ هه‌ستی به‌ که‌یف خۆشی نه‌کردبێ. ئه‌و ئودکۆلۆنه‌ی هه‌ر رۆژێک ژن و پیاو به‌کاری ده‌هێنن هیچ مانایه‌کی نییه‌ جگه‌ له‌ Eau de Cologne ئاوی کۆڵن، وشه‌که‌ فه‌رانسییه‌ و له‌ کوردی خۆشمان نزیکه‌. ئۆدکۆلۆنی 4711 ه‌ شوێنی له‌ دایک بوونی کۆڵنه‌ و کارگا و کارخانه‌که‌ی جێگای سه‌ردانی زۆرێک له‌ توریسته‌کان و میوانه‌کانی شاری کۆڵنه‌. کارگای سه‌ره‌کی ئۆدکۆلۆن ساڵی 1709 بنیات ننراوه‌ و هه‌ر له‌و رۆژه‌وه‌ بونیادنه‌رانی ئاوی بۆن خۆش له‌ به‌ر خۆشه‌ویستی شاره‌که‌یان ناوی ئه‌و ئاوه‌ بۆنخۆشه‌یان ناوه‌ “Eau de Cologne”[بۆ وه‌رگرتنی زانیاری زۆرتر بابه‌تی ئاوی کۆڵن هه‌ر له‌و ماڵپه‌ڕه‌دا بخوێنه‌وه‌]

- قانوونی بنه‌ڕه‌تی کۆلش

کۆڵن قانوونی ئه‌ساسی تایبه‌ت به‌ خۆی هه‌یه‌ و هه‌بووه‌، مخابن نووسه‌رانی ئه‌و قانوونه‌ و ساڵی نووسینی روون نییه‌، به‌ڵام قانوونه‌که‌ هه‌ر ئێستاش باوه‌ڕی پێده‌کرێت و به‌نده‌کانی به‌ شاهێد ده‌هێندرێته‌وه‌. خوێندنه‌وه‌ی 5000 ساڵ مێژووی شاری کۆڵن که‌ سه‌رده‌مێک شارێکی سه‌ربه‌خۆ وه‌ک وڵاتێک بووه‌، ره‌نگه‌ وڵامی ئه‌و پرسیاره‌ روون کاته‌وه‌. ئه‌و قانوونه‌ له‌ 11 به‌ش پێک هاتووه‌ که‌ وه‌ک قانوون بۆ ژیانی خه‌ڵکه‌که‌ پشتی پێبه‌ستراوه‌.

- باوه‌ راین Vater Rhein

ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی ئه‌و شاره‌ چۆمی گه‌وره‌ی راین که‌ شاری کۆڵن ده‌کاته‌ دوو به‌ش، به‌ باوکی خۆیان بزانن شتێکی سه‌یر نییه‌، چۆمی راین جگه‌ له‌ جوانییه‌ که‌م وێنه‌که‌ی، گرێدراوی ژیانی خه‌لکه‌که‌یه‌تی، ته‌نانه‌ت شاعیری گه‌وره‌ی کورد هه‌ژار 50 ساڵ به‌ر له‌ ئه‌مڕۆ ده‌چێته‌ سه‌ر چۆمی راین ‌ و فرمێسکی پر له‌ تاسه‌ی خۆی تێکه‌ڵ به‌ ئاوی راین ده‌کات و سکاڵای میلله‌ته‌که‌ی ده‌باته‌ لای و به‌سه‌رهاتی چۆمه‌کانی کوردستانی بۆ ده‌گێڕیته‌وه‌. چۆمی راین 1324 کیلۆمه‌تر درێژه‌، 7 پردی مه‌زن که‌ هه‌رکام جوانی و تایبه‌تی خۆیان هه‌یه‌ هه‌ردوو به‌شی راست و چه‌پی کۆڵن له‌ گه‌ڵ یه‌ک گرێ ده‌ده‌ن و ژیانی هاوبه‌شی خه‌ڵکه‌که‌ میسه‌ر ده‌که‌ن. مێژووی کۆنی شاره‌که‌ که‌ له‌ چه‌ند رۆماندا ره‌نگی داوه‌ته‌وه‌ نیشانی ده‌دا که‌ له‌ سه‌رده‌مانی کۆندا دوو به‌شی راست و چه‌پی چۆمی راین له‌ رێگای لۆتکه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ یه‌ک گرێ دراون و سه‌ر چۆمی راین دایم پڕ له‌ لۆته‌که‌ بووه‌. هه‌روه‌ها له‌ ساڵی 1957ی زایینییه‌وه‌ خه‌ڵکی کۆڵن ئه‌و ئیمکانه‌یان بۆ ڕه‌خسا که‌ له‌ رێگای ته‌له‌ کابینه‌وه‌ له‌ چۆمی راین بپه‌ڕنه‌وه‌ و له‌ ئاسمانه‌وه‌ چاویان به‌ راین و شاره‌که‌ بکه‌وێت. ئه‌و پردانه‌ی که‌ له‌ سه‌ر راین هه‌ڵبه‌ستراون له‌ شه‌وانی جه‌ژنی سه‌ری ساڵ و ئاوربازی شاری کۆڵن ده‌بنه‌ جێگه‌ی ژوانی هه‌زاران هه‌زار که‌س به‌ تایبه‌ت کاتی تازه‌بوونه‌وه‌ی ساڵ، هه‌زاران ئینسان له‌ سه‌ر ئه‌و پردانه‌ بۆ تازه‌کردنه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی و ده‌ستپێک ساڵ و ژیانی تازه‌ ، یه‌کتر له‌ ئامێز ده‌گرن و پێکی شه‌راب به‌ سڵامه‌تی یه‌کتر له‌ یه‌ک ده‌ده‌ن. به‌و جۆره‌ پردی راین ته‌نیا دوو به‌شی راست و چه‌پی شار له‌ گه‌ڵ یه‌ک گرێ نادا به‌ڵکوو دوو دڵیش له‌ یه‌ک گرێ ده‌دا.

هاسانکاری بۆ ژیان لە کۆڵن و لە ئاڵمان
ژیانی مرۆڤ لە هەر شوێنێکی جیهان گرێدراوی بارودۆخ و کۆمەڵێک شتی ئینسانی و سروشتییە. زانین و نزیکبوون لە سەرچاوەی زانیاری بۆ هەر کەسێک، دەتوانێ بۆ خزمەت بە ژیانێکی باشتر بەکار بهێندرێ. دووربوون لە وڵاتی خۆ و ئاشنانەبوون بە ئیمکانات و نەبوونی زانیاری سەبارەت بەو وڵاتە و بەو شوێنەی کە تێیدا دەژی، دەتوانێ ژیانی مرۆڤ، بنەماڵە و بە تایبەت منداڵ و لاو دووچاری کێشە بکات. ماڵپەڕی کۆڵن لایف گرنگی جیددی بە زانیاری و ئاشنابوون لە گەڵ ڕێگاکانی وەرگرتنی زانیاری دەدات. باسی کۆمەڵایەتی، کار وپیشە، فەرهەنگ ، هونەر ، وەرزش، دەرس و مەدرسە , زانستگا , ناوەندەکانی فێرکردن و بارهێنان و کارو پیشە گرنگن. هەروەها ئاشنابوون لە گەڵ قانوون و ڕێ و شوێنەکانی ئیداری و هەر باسێکی پێوەندییدار بە ژیانی مرۆڤەوە پێویستە. هەر بۆیە هەر بابەتێک دەکرێتە هەوێنی باس و لێکۆڵینەوە لە بەشی بیروڕوانگەی کۆڵن لایفدا. شارەزایان و پسپۆڕانی بوارەکانی جیاواز دەتوانن باسەکان لە کۆڵن لایفدا بوروژێنن و هەر کەسێک ئازادە لە باسەکاندا بەشداری بکات و بیروباوەڕی خۆی بهێنێتە زمان. کۆڵن لایف ئەوئیمکانەش بۆ هەر کەس بە تایبەت بنەماڵەکان، دایک و باب و منداڵەکانیان و هەروەها ئیمکان بۆ خودی منداڵ و لاوان دەڕخسێنێ ، هەتا بتوانن ڕاستەوخۆ لە گەڵ پسپۆڕان و شارەزایانی هەر بوارێک قسە بکەن.  بە داخەوە لە بواری ژیانی منداڵ و لاوان لە شاری کۆڵن گرفت زۆرە و کەمتر ئەو گرفتانە باس دەکرێ، زۆربەی ئەو گرفتانەی کە منداڵ و لاوی کورد لە خوێندنگاکان و شوێن کار وپیشە لە شاری کۆڵن هەیانە، بۆتە هۆی درکردن و دوورکەوتنەوەی بەشێک لە منداڵ  و لاوی کورد لە مەدرەسە و شوێنەکانی فێربوون. کۆڵن لایف داوا لە بنەماڵەکان و لاوان و منداڵان دەکات لەو گفتوگۆیانەدا کە دێتە پێش بەشداری بکەن. کۆڵن لایف ئامادەی وەرگرتنی پیشنیار ی ڕاوبۆچوونەکانی ئێوەیە.

کۆڵن لایف بناسە و بیناسێنە!
بە پێی بەراوەرد زیاتر لە ٤٠٠٠٠ (چل هەزار) کورد لە شاری کۆڵن دەژین. بەڵام بە گشتی پێوەندی کوردەکان لە گەڵ یەکتر زۆر کزە و کەم کەس ئاگاداری شوێنەکانی فەرهەنگی و بازرگانی و کار و پیشە و چالاکییەکانی کۆمەڵایەتی و سیاسی سەر بە کوردەکانە. ڕەنگە هۆی زۆر بۆ ئەو گرفتە گرنگە لە گۆڕێ دابێ، بەڵام یەک لە هۆیەکان نەبوونی مێدیاییەکی کوردی تایبەت بە کۆڵن یان ئاڵمانە. بوونی چل هەزار کەس لە شارێکدا دەبوو ڕەنگدانەوەی فەرهەنگی، کۆمەڵایەتی، بازرگانی، سیاسی و عیلمی و هونەری هەبایە و لە ژیانی گشتی شاردا جێ پێی دیار بایە، بەڵام وانییە. کۆڵن لایف ئەو ئیمکانە بۆ هەر کەس و هەر ناوەند و هەر دەزگا و هەر شوێنێکی فەرهەنگی، کۆمەلایەتی، تیجاریی، هونەریی پێک دەهێنێ، بۆ ئەوەی ئاگاداری هەر کەس و هەر لایەن و هەر دەزگایەک بڵاوکاتەوە. کۆڵن لایف بناسن و بە کەسانی دیکەی بناسێنن.

پرچی دایکم و تراژێدی دەرسیم
ئەمڕۆ شەممە ٥ی مانگی یونی ساڵی ٢٠١٠ سینەدۆم گەورەترین سینەمای شاری کۆڵن، لە مەیدانی میدیا پارک، بە پێچەوانەی هەر رۆژێکی ساڵ پڕ بوو لە کورد. هۆی ئەو قەرەباڵغییە لە هۆڵی ژمارە چوار، نیشاندانی فیلمێک بوو لە سەر یەک لە کارەساتەکانی کورد لە سەدەی بیست.

٧٢ ساڵ بەر لە ئێستا پاش لە سێدارەدانی شێخ رەزای دەرسیمی و قتڵ وعامی خەڵک، کۆمەڵێکی زۆر لە دانیشتووانی ناوچەی دەرسیم بە زۆری ئەرتەشی ترک، راگوێزران بۆ شوێنێکی دیکە.  پاش کووشتن و سەربەنیس کردنی دایک و باوکەکان، منداڵانی کورد ڕادەگوێزرێن. دەرهێنەرانی فیلمی کچانی وون بوو، نزهەت و کازم گویندۆغان بە شوین ئەو منداڵانەدا دەگەڕین و چەند کەسیان پەیدا دەکەن . فیلم لە سەر گێڕانەوەی بەسەرهاتی ئەو منداڵانە بە تایبەت دوو لە کچانی وون بوو ساخ بۆتەوە.

فیلمەکە جگە لە گێڕانەوە کارەساتەکە، کۆمەڵێک وێنەی ئەو سەردەمانە لە خۆی دەگرێ. سەرەتای فیلمەکەش بە چەند وێنە لەوانە وێنەی شێخ رەزا دەست پێدەکات و هاوکات لە ڕێگای وێژەرەوە باسی ئەو سەردەمە دەکرێ. پاشان فیلمەکە بە کردنەوەی گرێی پرێسکەیەکی بچکۆلانە دەست پێدەکات. نزهەت و کازم گویندۆغان بەم شێوەیە بەسەرهاتی ژیانی کچانی وون بوو لە زمانی دوو ژن وەک شاهیدی زیندوو و کەسانی نزیکیانەوە دەگێڕنەوە. فیلمەکە ڕەنگە لە لایەنی هونەریی و فیلم سازییەوە زۆر کەس ڕازی نەکات و زۆر بکەوێتە بەر ڕەخەنە، بەڵام لە لایەنی مێژوویی و سیاسی و ئینسانییەوە، کارێکی بە نرخە. نزهەت کە خۆی وەک کچە کوردێک لە دانشگاوە رەوانەی ژووری زیندانەکان کراوە، دوای هاتنە دەر لە زیندان لە ڕێگای رێکخراوی مافی مرۆڤەوە فێری فیلم سازی دەبێ و بە فیلمی کچانی وون بوو، یان دوو چەپکە قژ، پەردە لە سەر یەکێک لە جنایەتەکانی سەدەی بیست هەڵدەداتەوە ،کە دوای قڕکردنی ئەرمەنییەکان بە دەستی دەوڵەتی ترکیە، یەکیک لە کۆمەڵکوژییەکانی گەورە بووە کە بە سەر کوردەکان لە تورکیە هاتوە. نزهەت و کازم قڕکردنی دەرسیمییەکان بە دروست کردنی ئەو فیلمە دەهێنە ریزی کۆمەڵکوژییەکەی ئەرمەنییەکان، بەوەش سەند و بەڵگەنامەیەکی جیددی دەخەنە بەر چاوی مرۆڤی سەدەی بیست و یەک.

کورد لەو فیلمە و لە قسەکانی شاهیدانی هێشتا زیندووی ئەو کارەساتە ، دەتوانن کەڵک وەرگرن بۆ دادخواهی  خۆیان لە کۆمەڵگای ناونەتەوەیی. فیلمی کچانی وون بوو/دوو چەپکە قژ، بە کردنەوەی ئەو پرێسکانە کۆتایی پێدێت کە لە سەرەتای فیلمەکەدا دەیبینین، ئەوەش باشترین بەشی هەموو فیلمەکەیە، کە ناوی فیلمەکەش هەر لێرەوە وەرگیراوە. کچی یەکێک لەو دایکانە لە کاتی کردنەوەی پرێسکەکەدا، دوو چەپکە قژ نیشان دەدا. ئەوە ئەو تاڵە قژانەیە کە وەختی خۆی بە دەستی نیزامییەکانی ئاتاتورک هەڵپاچراوە و دایکەکە داویە بە کچەکەی  خۆی و داوای لێکردووە بیانپارێزێ. دوای تێپەڕبوونی حەفتاودووساڵ دوو چەپکە قژ داستانی دڵتەزێنی کچانی وونبووی ئێمە  ودایکیان دەگێڕێنەوە، کە چۆن ئەنفال کران. نەوەی ئەوژنانە ڕەنگە کەسانی وەک شیرین عەلەم هولی بن، کە ئیرادەیان ڕژێمی ئیسلامی لە ئێران بە چۆک دادێنێ، یان لەیلا زانا بێ کە بوونی بۆتە هۆی عاسی بوونی ڕژیمی تورکیا. دوو چەپکە قژ دەبێ ڕێخۆشکەربێت بۆ دروستکردنی دەیان فیلمی لەو چەشنە بۆ بە بەڵگەکرنی کارەساتەکانی وەک ئەنفال، حەڵەبجە و بێ سەروشوێن کردنی ٥٩ لاوی مەهابادی و دەیان کارەساتی وەک لە سێدارەدانی لاوانی سنە لە باڵەفڕخانەی سنە و…!

کۆڵن لایف

پارله‌مانی نوێ و ده‌وڵه‌تی کۆن له‌ نۆردڕاین وێستفالن؟!
بیست رۆژ له‌ هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانی نوێ له‌ نۆردڕاین وێستفالن تێده‌په‌ڕێ، به‌ڵام هێشتا ده‌وڵه‌تی کۆن له‌و ئه‌یاله‌ته‌ حاکمه‌. حزبه‌کان دوای ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ خه‌ریکی گفت وگۆ، ده‌مه‌ قڕه‌ و سه‌وداو مامه‌ڵه‌ له گه‌ڵ‌ یه‌کتر بوون بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی تازه‌ پێک بێنن، به‌ڵام چۆنیه‌تی ده‌نگه‌کان به‌ چه‌شنێکه‌ که‌ هیچکام له‌ حزبه‌کان به‌ تایبه‌ت سوسیال دێموکرات و دێموکرات مه‌سیحی ناتوانن به‌ ته‌نیا دوڵه‌ت پێک بێنن. مه‌سیحی دێموکرات و لیبراله‌کان به‌ یه‌که‌وه‌ش ده‌نگی ته‌واویان بۆ پێکهێنانی حکومه‌ت نییه‌، به‌ هه‌مان شێوه‌ سوسیاڵ دێموکرات و حزبی سه‌وزه‌کانیش ئه‌و ژماره‌ ده‌نگه‌یان بۆ پێک هێنانی ده‌وڵه‌ت نییه‌. دێموکرات مه‌سیحی و لێبراڵ پێویستیان به‌ ده‌نگی سه‌وزه‌کان ، یان حزبی چه‌پ هه‌یه‌، راستی راست و چه‌پ و چه‌پی چه‌پ به‌ یه‌که‌وه‌ نایانه‌وێ ده‌وڵه‌ت پێک بهێنن، یان له‌ حزبی ناوه‌نده‌وه‌ رازی به‌و زه‌ماوه‌نده‌ سه‌یره‌ نین. سوسیال دێموکرات و سه‌وزه‌کانیش پێویستیان به‌ ده‌نگی حزبی چه‌پ یان لیبراله‌کان هه‌یه‌، ئه‌وه‌ش هه‌ر تا ئێستا سه‌ری نه‌گرتووه‌، له‌ به‌ر دژبه‌رانی ئه‌و یه‌کگرتنه‌ له‌ هه‌موو حزبه‌کانی نۆردراین وێستفالن و حزبه‌کانی ناوه‌ند له‌ به‌رلین. هێندێک خه‌ون به‌ دروست بوونی ده‌وڵه‌ت به‌ به‌شداری سوسیال دێموکرات و دێموکرات مه‌سیحییه‌وه‌ ده‌بینن. ئه‌و دوو حزبه‌ی له‌ هه‌شت ساڵی رابووردودا له‌ لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه‌ ڕه‌خنه‌ی زۆریان لێگێراوه‌ و هه‌ر بۆیه‌ش ده‌نگی پێویستیان نه‌هێناوه‌ته‌وه‌. مامه‌ڵه‌کانی پشتی په‌رده‌ به‌ری نه‌داوه‌ و ئه‌یاله‌تی نۆردراین وێستفالن به‌ که‌ڵه‌که‌بوونی کۆمه‌ڵێک گرفتی ئه‌ساسی سیاسی و ئیقتیسادی و فه‌رهه‌نگی له‌ داماوی سیاسی حزبه‌کاندا، قه‌تیس ماوه‌ته‌وه‌. له‌ کاتی وادا بۆ چاره‌سه‌ری گرفتی له‌و چه‌شنه‌ زۆر که‌س په‌نا بۆ خوا ده‌بات، به‌ڵام له‌وه‌ ناچێ، ئه‌ویش یارمه‌تی ده‌ری ئه‌ربابانی سیاسه‌ت بێ.

فیلمی “کچانی له‌ بیر کراوی ده‌رسیم” له‌ سینه‌ما Cinedom کۆڵن
رۆژی شه‌ممه‌  پێنجی مانگی یونی سه‌عات 14 له‌ سینه‌ما سینه‌دۆم(Im Mediapark 1, 50670 Köln)  کۆڵن، فیلمی” کچانی له‌ بیرکراوی ده‌رسیم” بۆ یه‌که‌مجار نیشان ده‌درێ. ئه‌م فیلمه‌ باسی کچانی شاری ده‌رسیم له‌ باکووری کوردستان ده‌گێڕێته‌وه‌ که‌ چۆن به‌ر له‌ 70 ساڵ له‌ لایه‌ن سه‌ربازانی ترکه‌وه‌ ڕفێندراون و چۆن له‌ وڵاتی خۆیان دوور خراونه‌ته‌وه‌‌. له‌ کۆتایی نمایشی فیلمه‌که‌دا  سینه‌ماکاران Nezahat Gündoğan und Kazım Gündoğan باس له‌ چۆنیه‌تی سازکردنی فیلمه‌که‌ ده‌که‌ن و له‌ گفتوگۆی ڕاسته‌وخۆدا وڵامی پرسیاری به‌شداربووان ده‌ده‌نه‌وه‌.

رێکخه‌رانی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ بریتین له‌:

Veranstalter: Menschenrechtsverein Türkei / Deutschland (Tüday), Alevitische Gemeinde Deutschland,  Föderation der Dersim Gemeinden in Europa, mit Unterstützung des KulturForum TürkeiDeutschland

بۆ کڕینی کارت و دابین کردنی جێگا پێوه‌ندی به‌م ژماره‌ ته‌له‌فونه‌وه‌ بکه‌:

Kartenvorverkauf unter: 0221 / 94985620

پیشانگای جیهانی ئارت کۆلۆن 2010
له‌ رۆژانی 21 هه‌تا 25 مانگی ئاوریل زیاتر له‌ 60000 که‌س له‌ هه‌موو جیهانه‌وه‌ سه‌ردانی چل و چوارهه‌مین پیشانگای جیهانی ئارت کۆلۆنیان له‌ شاری کۆڵن کرد. کۆڵن لایف له‌ ئاخرین رۆژی پیشانگاکه‌، که‌ ڕۆژێکی خۆره‌تاو بوو، ڕاپۆرتێکی پڕ له‌ وێنه‌ی (70 وێنه‌) بۆ ئێوه‌ ئاماده‌ کردووه‌، به‌ڵام به‌ هۆی بارستایی زۆری وێنه‌کان لێره‌دا ته‌نیا چه‌ند له‌ وێنه‌کان ده‌بینن.

خۆپیشاندانی کورد و ئێرانیه‌کان له‌ کۆڵن
کۆڵن لایف: ئه‌مڕۆ رۆژی شه‌ممه‌ 25ی گوڵان(15 مانگی مای 2010) شاری کۆڵن شاهدی خۆپیشاندانی کورد و ئێرانییه‌کان بوو، به‌ بۆنه‌ی له‌ سێداره‌دانی شیرین عه‌له‌م هولی، فه‌رهاد وه‌کیلی، فه‌رزاد که‌مانگه‌ر، عه‌لی حه‌یده‌ری و مه‌هدی ئیسلامیان.

خۆپیشاندان که‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌کانی کورد و ئێرانییه‌وه‌ بانگه‌وازی بۆ کرابوو. سه‌عات 4ی پاش نیوه‌ڕۆ له‌ مه‌یدانی ئێبرت، ئێبرت پلاتس ده‌ستی پێکرد و پاش رێپێوان به‌ ناو شه‌قامه‌کانی شاردا، گه‌یشته‌ مه‌یدانی کلیسای دۆم. له‌وێ کۆمه‌ڵێک له‌ نوێنه‌رانی هێزه‌کانی کورد و ئێرانی و هه‌روه‌ها ئاڵمان سه‌باره‌ت به‌ له‌ سێداره‌دانی زیندانیانی سیاسی کورد وتاریان داو هه‌مه‌ لایه‌ن ئیدانه‌ی رژێمی ئیسلامی ئیرانیان کرد. له‌ درێژه‌ی رێپێوانه‌کدا به‌ زمانی فارسی و ئاڵمانی له‌ دژی حکومه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران دروشم درا. ئه‌وه‌ یه‌که‌م جار بوو کورده‌کان و باقی خه‌لکه‌کانی ئێران به‌ یه‌که‌وه‌ به‌شداری رێپێوانێکی وایان ده‌کرد. وێنه‌ و پلاکارت و ئاڵای هه‌موو لایه‌ک له‌ کورد و فارس و ئه‌وانی دی ده‌بیندرا، هه‌روه‌ها له‌ میتنگی به‌ر ده‌م کلیسای دۆم، به‌ زمانه‌کانی کوردی و فارسی و ترکی و ئاڵمانی ئاخافتن به‌ڕێوه‌ چوو. له‌ خۆپیشاندانه‌که‌دا کۆمه‌ڵێک له‌ کورده‌کانی باشوور و باکوریش به‌شدار بوون. نوێنه‌ری پارله‌مانی ئه‌یاله‌تی نۆردراین وێستفالن حه‌میده‌ ئیقبال یه‌کێک له‌ وتارده‌ران بوو که‌ له‌ لایه‌ن حزبی چه‌په‌کانی ئاڵمانه‌وه‌ ده‌دوا. خۆپیشاندان و کۆبوونه‌وه‌که‌ که‌ نزیک چوارسه‌عاتی خایاند، کاتژمێر 19 و 30 به‌ کاتی کۆڵن دووای پێهات. شایانی گووتنه‌ هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌ شاری دۆسلدۆرف کورده‌کانی باکوور، رێپێوانێکی هاوچه‌شنیان به‌رپا کرد که‌ زیاتر له‌ 500 که‌س تێیدا به‌شدار بوون. به‌شدارانی رێپێوانه‌که‌ی کۆڵن به‌ 2000 که‌س مه‌زنده‌ ده‌کرا.