All entries by this author
May 11th, 2010 |
By colognelife |
Category: Allgemein
هه‌ڵبژاردنی دوێنێ له ئه‌یاله‌تی نۆردراین وێستفالن کۆتایی به ته‌مه‌نی حکومه‌تی هاوبه‌شی دێموکرات مه‌سیحی و لیبراله‌کان له دۆسلدۆرف هێنا. نوێنه‌رانی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌م خوله‌ی هه‌ڵبژاردن له چوار حزبه‌وه بوونه‌ته پێنج و له سه‌ر بنچی پێشوو نه‌ماون. پێشتر حزبی سوسیال دێموکرات، دێموکرات مه‌سیحی، لیبراله‌کان و سه‌وزه‌کان کورسییه‌کانی ناو مه‌جلیسیان وه‌به‌ر ده‌که‌وت و ده‌وڵه‌ت بۆ ماوه‌ی 50 ساڵ له [...]
Tags: dosldorf, halbjardn, nrw
Posted in Allgemein |
No Comments »
May 7th, 2010 |
By colognelife |
Category: Allgemein
ئه‌م رۆژانه هه‌ڵاوهه‌نگامه‌ی هه‌ڵبژاردن له ئه‌یاله‌تی نۆردراین ویستفالن له شاره‌کان گه‌رمه. رۆژنامه و رادیۆ و ته‌له‌وزیۆن و سایته‌کانی ئینترنێت به‌ر ده‌وام باسی هه‌ڵبژاردن ده‌که‌ن و له گۆڕه‌پان و شه‌قام و ناونده‌کانی شار باس له هه‌ڵبژاردن و چۆنیه‌تی پارله‌مان و ده‌وڵه‌تی داهاتوو ده‌کرێ. ده‌سته‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی ئێستا له ده‌ست حزبی CDU (مه‌سیحی دێموکرات) و حزبی FDP ی [...]
Tags: halbjardn, nrw
Posted in Allgemein |
No Comments »
Apr 21st, 2010 |
By colognelife |
Category: Allgemein, گشتی
ART COLOGNE ئارت کۆلۆن، گرنگترین و گه‌وره‌ترین بازاری جیهانی هونه‌ر، له شوێنی پیشانگاکانی کۆڵن کرایه‌وه. هه‌موو ساڵێک له مانگی ئاوریل، هه‌زاران هونه‌رمه‌ند و سه‌دان خاوه‌ن گالێری به‌ناوبانگ، له هه‌موو شوێنێکی جیهانه‌وه خۆیان ده‌گه‌ێینه شاری کۆڵن. ئه‌مساڵ به هۆی رووداوی بورکان له وڵاتی ئیسه‌له‌ند و ڕاوه‌ستانی هه‌ڵفڕینی فرۆکه‌کان له‌و رۆژانه‌دا، ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌بوو که پیشانگای [...]
Tags: artcologne, pishanga
Posted in Allgemein, گشتی |
No Comments »
Apr 15th, 2010 |
By colognelife |
Category: فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر
ماوه‌ی چه‌ند مانگه باسێکی گه‌رم سه‌باره‌ت به رووخاندن یان تازه‌کردنه‌وه‌ی شانۆی شاری کۆڵن له ئارادایه. هێندێک له ئه‌ندامانی پارله‌مان و فراکسیۆنی حزبه‌کان له گه‌ڵ تازه‌کردنه‌وه‌ی شاوشپیل هاوس داهه‌ن و کۆمه‌ڵێکی دیکه له گه‌ڵ رووخاندنی شانۆی شاردان. به پێی لێکدانه‌وه‌کان خه‌رجی تازه‌کردنه‌وه شانۆی شار نزیک 200 ملیۆن ئۆیرۆیه و دروستکردنی شانۆیه‌کی نوێ زیاتر له‌و پاره‌یه‌ی گه‌ره‌که. [...]
Tags: shauspielhaus
Posted in فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر |
No Comments »
Apr 4th, 2010 |
By colognelife |
Category: مرۆڤ و کۆمه‌ڵگا
به پێی ئامار ساڵانی ده‌یه‌ی بیستی سه‌ده‌ی بیست 98% له خه‌ڵکی شاری کۆڵن مه‌سیحی بوون. به پێی ئامار ئه‌و ڕێژه‌یه ئه‌مڕۆ گه‌یشتۆته 44%. به پێی ئاماری دادگای ئیداری شاری کۆڵن رۆژ به رۆژ و مانگ به مانگ له ژماره‌ی ئه‌ندامانی دوو کلیسای کاتۆلیک و ئێوانگلیش که‌م ده‌بێته‌وه. به پێی تازه‌ترین ئامار که رۆژی 5 شه‌ممه [...]
Tags: klisa
Posted in مرۆڤ و کۆمه‌ڵگا |
No Comments »
Apr 2nd, 2010 |
By colognelife |
Category: گشتی
ئه‌مرۆ رۆژی هه‌ینی دووی ئا‌پریل به‌رانبه‌ر به 13ی خاکه‌لێوه، به‌شێک له خه‌ڵکی کۆڵن له Haus am See نه‌ورۆزیان له رۆژی سێزده‌به‌ده‌ر به‌ڕێ کرد، به‌و هیوایه‌ی ساڵێکی دیکه به دڵخۆشی بگه‌رێته‌وه. یه‌که‌م ساڵ بوو که به‌شێک له هاوکارانی کۆڵن لایف له گه‌ڵ ئه‌و خه‌ڵکه هاوڕێ ده‌بوون. ئه‌مرۆ رۆژێکی تایبه‌ت بوو بۆ خه‌ڵکی کۆڵن، به تایبه‌ت بۆ [...]
Tags: 13, avril, sezde
Posted in گشتی |
No Comments »
Apr 1st, 2010 |
By colognelife |
Category: مرۆڤ و کۆمه‌ڵگا, گشتی
ئێوه کۆڵنی گه‌ل، ڕه‌نگه له فکری دروستکردنی یاپراخ، دڵمه و چوونه ده‌ره‌وه‌ی شاردابن بۆ ڕابواردنی سێزده‌به‌در و به‌ڕێکردنی نه‌ورۆز، ڕه‌نگه هه‌ر له‌و کاته‌دا هاوسای ده‌سته راست و ده‌سته چه‌پ خه‌ریکی خۆ ئاماده‌کردن بن بۆ جه‌ژنی ئۆستێرن، ئه‌و رۆژه‌ی که عیسا مه‌سیح به چوارمێخ کێشرا و دگوترێ هه‌ر له‌و رۆژه‌شدا دوباره زیندوو بووه. مه سیحیه‌کان به [...]
Tags: ostern, syanzebeder
Posted in مرۆڤ و کۆمه‌ڵگا, گشتی |
No Comments »
Mar 29th, 2010 |
By colognelife |
Category: بیر و روانگه, گشتی
Colognelife (کۆلۆن لایف) کوڵن لایف، سایتی تایبه‌ت به شاری کۆڵن هه‌تا نه‌ورۆزی ساڵی 2709 ته‌نیا به زمانی ئاڵمانی زانیاریی بڵاوده‌کرده‌وه، ئه‌وه له کاتێک دایه که شاری کۆڵن شارێکی تاکه زمان و تاکه نه‌ته‌وه نییه. کۆڵن زیاتر له یه‌ک ملیۆن که‌س دانیشتووی هه‌یه و تێکه‌ڵاوییه‌کی جۆراجۆری فه‌رهه‌نگی به روخسارییه‌وه دیاره. به‌شێک له دانیشتووانی شاری کۆڵن له [...]
Tags: amar, kurd, zman
Posted in بیر و روانگه, گشتی |
No Comments »
Mar 22nd, 2010 |
By colognelife |
Category: له کوردستانه‌وه
ته‌نیا رێکخراوێک که له ساڵی 1956ه‌وه جه‌ژنی نه‌ورۆزی له ئاڵمان به‌رپا کرددوه، کۆمه‌ڵه‌ی خوێندکارانی کورد له ئوروپا بوو. گه‌وره‌ترین فستیواڵی نه‌ورۆزیش که هه‌تا کۆتایی ساڵی 1990 له ئوروپا ساز کرابێ، فستیواڵی نه‌ورۆزی ساڵی 1988 له شاری کۆڵن بوو. له‌م فستیواڵه‌دا ده‌یان رێکخراوی ئوروپی و رێکخراوی لاوانی جیهان و ژماره‌یه‌کی زۆر له که‌سایه‌تییه‌کانی کورد [...]
Tags: festival, koln, suleimani
Posted in له کوردستانه‌وه |
No Comments »
Mar 20th, 2010 |
By colognelife |
Category: له کوردستانه‌وه
ڕه‌نگه رۆژێک شاری سوله‌یمانی و شاری کۆڵن کوردگوته‌نه‌ی ببنه دوو شاری ده‌سته برا، یان ده‌سته خوشک یاخۆ وه‌ک ده‌گوترێ دوو شاری هاوڕا ودۆست. له یه‌که‌م رۆژی ده‌ست به‌کاربوونی به‌شی کوردی ماڵپه‌ڕی کۆڵن لایفه‌وه کۆمه‌ڵێک ئی مه‌یلی دۆستانه و هاوکارانه له کوردستانه‌وه و به تایبه‌ت له شاری سوله‌یمانییه‌وه گه‌یشتۆته کۆڵن لایف که سپاسی هه‌موو لایه‌ک ده‌که‌ین [...]
Tags: gri agr, kelepur, suleiman
Posted in له کوردستانه‌وه |
No Comments »