Colognelife | Kurdisch » Allgemein

کۆڵن لایف بناسە و بیناسێنە!
بە پێی بەراوەرد زیاتر لە ٤٠٠٠٠ (چل هەزار) کورد لە شاری کۆڵن دەژین. بەڵام بە گشتی پێوەندی کوردەکان لە گەڵ یەکتر زۆر کزە و کەم کەس ئاگاداری شوێنەکانی فەرهەنگی و بازرگانی و کار و پیشە و چالاکییەکانی کۆمەڵایەتی و سیاسی سەر بە کوردەکانە. ڕەنگە هۆی زۆر بۆ ئەو گرفتە گرنگە لە گۆڕێ دابێ، بەڵام یەک لە هۆیەکان نەبوونی مێدیاییەکی کوردی تایبەت بە کۆڵن یان ئاڵمانە. بوونی چل هەزار کەس لە شارێکدا دەبوو ڕەنگدانەوەی فەرهەنگی، کۆمەڵایەتی، بازرگانی، سیاسی و عیلمی و هونەری هەبایە و لە ژیانی گشتی شاردا جێ پێی دیار بایە، بەڵام وانییە. کۆڵن لایف ئەو ئیمکانە بۆ هەر کەس و هەر ناوەند و هەر دەزگا و هەر شوێنێکی فەرهەنگی، کۆمەلایەتی، تیجاریی، هونەریی پێک دەهێنێ، بۆ ئەوەی ئاگاداری هەر کەس و هەر لایەن و هەر دەزگایەک بڵاوکاتەوە. کۆڵن لایف بناسن و بە کەسانی دیکەی بناسێنن.

پارله‌مانی نوێ و ده‌وڵه‌تی کۆن له‌ نۆردڕاین وێستفالن؟!
بیست رۆژ له‌ هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانی نوێ له‌ نۆردڕاین وێستفالن تێده‌په‌ڕێ، به‌ڵام هێشتا ده‌وڵه‌تی کۆن له‌و ئه‌یاله‌ته‌ حاکمه‌. حزبه‌کان دوای ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ خه‌ریکی گفت وگۆ، ده‌مه‌ قڕه‌ و سه‌وداو مامه‌ڵه‌ له گه‌ڵ‌ یه‌کتر بوون بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی تازه‌ پێک بێنن، به‌ڵام چۆنیه‌تی ده‌نگه‌کان به‌ چه‌شنێکه‌ که‌ هیچکام له‌ حزبه‌کان به‌ تایبه‌ت سوسیال دێموکرات و دێموکرات مه‌سیحی ناتوانن به‌ ته‌نیا دوڵه‌ت پێک بێنن. مه‌سیحی دێموکرات و لیبراله‌کان به‌ یه‌که‌وه‌ش ده‌نگی ته‌واویان بۆ پێکهێنانی حکومه‌ت نییه‌، به‌ هه‌مان شێوه‌ سوسیاڵ دێموکرات و حزبی سه‌وزه‌کانیش ئه‌و ژماره‌ ده‌نگه‌یان بۆ پێک هێنانی ده‌وڵه‌ت نییه‌. دێموکرات مه‌سیحی و لێبراڵ پێویستیان به‌ ده‌نگی سه‌وزه‌کان ، یان حزبی چه‌پ هه‌یه‌، راستی راست و چه‌پ و چه‌پی چه‌پ به‌ یه‌که‌وه‌ نایانه‌وێ ده‌وڵه‌ت پێک بهێنن، یان له‌ حزبی ناوه‌نده‌وه‌ رازی به‌و زه‌ماوه‌نده‌ سه‌یره‌ نین. سوسیال دێموکرات و سه‌وزه‌کانیش پێویستیان به‌ ده‌نگی حزبی چه‌پ یان لیبراله‌کان هه‌یه‌، ئه‌وه‌ش هه‌ر تا ئێستا سه‌ری نه‌گرتووه‌، له‌ به‌ر دژبه‌رانی ئه‌و یه‌کگرتنه‌ له‌ هه‌موو حزبه‌کانی نۆردراین وێستفالن و حزبه‌کانی ناوه‌ند له‌ به‌رلین. هێندێک خه‌ون به‌ دروست بوونی ده‌وڵه‌ت به‌ به‌شداری سوسیال دێموکرات و دێموکرات مه‌سیحییه‌وه‌ ده‌بینن. ئه‌و دوو حزبه‌ی له‌ هه‌شت ساڵی رابووردودا له‌ لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه‌ ڕه‌خنه‌ی زۆریان لێگێراوه‌ و هه‌ر بۆیه‌ش ده‌نگی پێویستیان نه‌هێناوه‌ته‌وه‌. مامه‌ڵه‌کانی پشتی په‌رده‌ به‌ری نه‌داوه‌ و ئه‌یاله‌تی نۆردراین وێستفالن به‌ که‌ڵه‌که‌بوونی کۆمه‌ڵێک گرفتی ئه‌ساسی سیاسی و ئیقتیسادی و فه‌رهه‌نگی له‌ داماوی سیاسی حزبه‌کاندا، قه‌تیس ماوه‌ته‌وه‌. له‌ کاتی وادا بۆ چاره‌سه‌ری گرفتی له‌و چه‌شنه‌ زۆر که‌س په‌نا بۆ خوا ده‌بات، به‌ڵام له‌وه‌ ناچێ، ئه‌ویش یارمه‌تی ده‌ری ئه‌ربابانی سیاسه‌ت بێ.

رۆژی دوای هه‌ڵبژاردن و داهاتووی نوردراین ویستفالن؟!
هه‌ڵبژاردنی دوێنێ له‌ ئه‌یاله‌تی نۆردراین وێستفالن کۆتایی به‌ ته‌مه‌نی حکومه‌تی هاوبه‌شی دێموکرات مه‌سیحی و لیبراله‌کان له‌ دۆسلدۆرف هێنا. نوێنه‌رانی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌م خوله‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ چوار حزبه‌وه‌ بوونه‌ته‌ پێنج و له‌ سه‌ر بنچی پێشوو نه‌ماون. پێشتر حزبی سوسیال دێموکرات، دێموکرات مه‌سیحی، لیبراله‌کان و سه‌وزه‌کان کورسییه‌کانی ناو مه‌جلیسیان وه‌به‌ر ده‌که‌وت و ده‌وڵه‌ت بۆ ماوه‌ی 50 ساڵ له‌ لایه‌ن حزبی سوسیال دێموکرات به‌ ته‌نیایی یان به‌ هاوبه‌شی له‌ گه‌ڵ سه‌وزه‌کان یان لیبراله‌کان پێک ده‌هێندرا. له‌ دوا ده‌وره‌دا مه‌سیحی دێموکراته‌کان ئه‌و هه‌له‌یان ده‌ست که‌وت که‌ له‌ گه‌ڵ لیبراله‌کان ده‌سته‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت بگرنه‌ ده‌ست. به‌ڵام له‌ هه‌ڵبژاردنی دوێنێ 9ی مانگی مای 2010 هه‌موو فۆرمه‌کانی پێشوو تێکچوو.

حزبی دێموکرات مه‌ سیحی CDU زیاتر له‌ ده‌ له‌سه‌دی ده‌نگه‌کانی پێشووی خۆی له‌ ده‌ست داو توانی 34،5 له‌ سه‌د به‌ ده‌ست بهێنێ. سوسیال دێموکراته‌کان SPD له‌ 37،1 له‌ سه‌ده‌وه‌ دابه‌زینه‌ 34،5 له‌ سه‌د. سه‌وزه‌کان له‌ 6،2 له‌ سه‌ده‌وه‌ گه‌یشتنه‌ 12،1 له‌ سه‌د. لیبراله‌کان له‌ 6،2 له‌سه‌ده‌وه‌ گه‌یشتنه‌ 6،8 له‌ سه‌د. حزبی چه‌پ Die Linke که‌ پێشتر له‌ پارله‌ماندا نوێنه‌ریان نه‌بوو، له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا 5،6 له‌ سه‌دی هێناوه‌ته‌وه‌ و فراکسیونی خۆی ده‌بێت له‌ دۆسلدۆرف.

حزبی دێموکرات مه‌سیحی ده‌بنه‌ خاوه‌نی 67 کرسی، سوسیال دێموکرات 67 کورسی، لیبراله‌کان 12 کورسی، سه‌وزه‌کان 23 کورسی و چه‌په‌کان 11 کورسی.

ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت له‌ لایه‌ن کێ و به‌ هاوکاری کام له‌ حزبه‌کان پێک دێت، جێگای مشت و مڕه‌. خه‌ڵک به‌ گشتی ده‌نگیان به‌ گۆڕان داوه‌ و زۆربه‌ی هه‌ر زۆری خه‌ڵک ده‌نگی به‌ باڵی چه‌په‌کان داوه‌. ئه‌گه‌ر به‌ پێی ده‌نگی زۆربه‌ی خه‌ڵک بێت ده‌بێ ده‌وڵه‌ت له‌ لایه‌ن سوسیال دێموکرات و سه‌وزه‌کانه‌وه‌ پێک بێت که‌ ئه‌و دوو حزبه‌ ده‌نگی ته‌واویان نییه‌ و نیازمه‌ندی ده‌نگی حزبی چه‌پ ده‌بن. ئه‌وه‌ی ئایا سوسیال دێموکراته‌کان له‌ باری فکری و سیاسییه‌وه‌ ڕازی به‌ هاوکاری له‌ گه‌ڵ ئه‌وان ده‌بن یان نا، پێوه‌ندی به‌ بۆچوونی حزبه‌که‌ به‌ گشتی هه‌یه‌. ئه‌وه‌ی سوسیال دێموکرات و سه‌وزه‌کان و لیبراڵ یه‌ک بگرن، له‌ واقعی سیاسی حزبی لیبرال ناچێ که‌ له‌ گه‌ڵ سه‌وزه‌کان ببێته‌ هاوپه‌یمان. سه‌رئه‌نجام ئایا سوسیال دێموکرات پشت له‌ ده‌نگی خه‌ڵک ده‌که‌ن و له‌ گه‌ڵ دێموکرات مه‌سیحی ده‌بنه‌ هاوپه‌یمان و ده‌وڵه‌ت پێک ده‌هێنن؟ ئه‌گه‌ر ئه‌و کاره‌ بکرێ ئه‌وه‌ تاقیکردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی فیدراڵ دوباره‌ ده‌بێته‌وه‌ که‌ سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو.

له‌ هه‌ر حاڵدا ده‌بێ چاوه‌ڕوانی رۆژانی داهاتوو بین بۆ یه‌ک لا کردنه‌وه‌ی ئه‌و پرسیارانه‌. ئه‌وه‌ش ده‌بێ بگوترێ شاره‌کانی نۆردراین وێستفالن له‌ حاڵه‌تی وه‌رشکه‌سته‌ بووندا، بۆ وێنه‌ی شارێکی وه‌ک کۆڵن زیاتر له‌ 2،5 میلیارد ئۆیرۆ قه‌رزداره‌.

هه‌ڵبژاردنی رۆژی یه‌کشه‌ممه‌ 9ی مای له‌ نۆردراین ویستفالن
ئه‌م رۆژانه‌ هه‌ڵاوهه‌نگامه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ ئه‌یاله‌تی نۆردراین ویستفالن له‌ شاره‌کان گه‌رمه‌. رۆژنامه‌ و رادیۆ و ته‌له‌وزیۆن و سایته‌کانی ئینترنێت به‌ر ده‌وام باسی هه‌ڵبژاردن ده‌که‌ن و له‌ گۆڕه‌پان و شه‌قام و ناونده‌کانی شار باس له‌ هه‌ڵبژاردن و چۆنیه‌تی پارله‌مان و ده‌وڵه‌تی داهاتوو ده‌کرێ.

ده‌سته‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی ئێستا له‌ ده‌ست حزبی CDU (مه‌سیحی دێموکرات) و حزبی FDP ی لیبراڵ دایه‌، که‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی پێشوو  دووای زیاتر له‌ 50 ساڵ له‌ ده‌ستی حزبی سوسیال دێموکرات SPDیان ده‌رهێنا، که‌ له‌و ساڵانه‌ی دواییدا به‌ دووقۆڵی له‌ گه‌ڵ حزبی سه‌وزه‌کان GRÜNE ده‌سته‌ڵاتیان له‌ ده‌ست دابوو. هاوکات حزبی CDU ئه‌و ده‌م توانیان پارله‌مان و پۆستی شاردارییه‌کانیش بگرنه‌ ده‌ست خۆیان که‌ ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌یاله‌تی هه‌میشه‌ سوسیال دێموکرات سه‌یر ده‌ینوواند. سه‌رئه‌نجام ده‌سته‌ڵاتی  شاری کۆڵن دووای 9 ساڵ دیسان  که‌وته‌وه‌ ده‌ست سوسیال دێموکرات و حزبی سه‌وزه‌کان، ئایا ئه‌وه‌ سیگناڵێکه‌ بۆ گۆڕینی ده‌وڵه‌ت و پارله‌مان له‌ دۆسلدۆرف؟

کێشه‌ و کێ به‌رکێی سوسیال دێموکرات و حزبی سه‌وزه‌کان وه‌رگرتنی دووباره‌ی ده‌سته‌ڵاتی پارله‌مان و ده‌وڵه‌ته‌. مه‌ سیحی دێموکرات و لیبراله‌کان له‌ حه‌ولی بێ وچاندان بۆ ڕاگرتنی ده‌سته‌ڵات! له‌و ساڵانه‌ی دووایدا دوو حزبی دیکه‌ دروست بوون، که‌ پێشتر نه‌بوون. یه‌کیان حزبی چه‌په‌کان LINKE، دووهه‌م حزبی لایه‌نگرانی کۆڵن Pro Köln ، که‌ ئه‌وانه‌ له‌و دووایه‌دا حزبی لایه‌نگرانی نۆردراین وێستفالنیشیان پێک هێناوه‌‌.

حزبی چه‌په‌کان له‌ دوو هێڵی سیاسی دروست بوون، حزبی دێموکرات سوسیالیست(PDS که‌ قوورسایی سیاسی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ئاڵمان بوو) و حزبی چه‌په‌کان(که‌ لێکدابڕاوه‌کانی حزبی سوسیال دێموکرات و یه‌کیه‌تیه‌کانی کرێکاری بوون). ئه‌م حزبه‌ و لایه‌نگرانی کۆڵن، هه‌ر ئێستا ئه‌ندامیان له‌ پارله‌مانی کۆڵن هه‌یه‌. حزبی Pro Köln که‌ لایه‌نی دژ به‌ بیانی له‌ سیاسه‌تیاندا ده‌بیندرێ، به‌ تووندی دژی سازکردنی مزگه‌وت له‌ شاره‌کانی ئاڵمان خۆ نیشان ده‌ده‌ن. ئه‌وان به‌ تایبه‌تی زۆر به‌ تووندی دژی سازکردنی گه‌وره‌ترین مزگه‌وت له‌ شاری کۆڵن راوه‌ستاون.  له‌ ماوه‌یه‌کی زۆر کورت دا ڕێژه‌ی ئه‌ندامانی چالاکیان گه‌یشتۆته‌ 1600 که‌س، ئێستاش به‌ ره‌سمی له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌یاله‌تدا به‌شداری ده‌که‌ن.

هه‌مووی ئه‌م مه‌سه‌لانه‌ و گرفته‌کانی سیاسی، ئابوری، فێرکردن و بارهێنان و بێکاری باڵای 10% بارودوخی هه‌ڵبژاردنی بۆ دوو حزبی سه‌ره‌کی سوسیال دێموکرات و دێموکرات مه‌سیحی دژوار کردووه‌.

نۆردراین وێستفالن گه‌وره‌ترین ئه‌یاله‌تی ئاڵمانه‌ که‌ رێژه‌ی دانیشتوانی پتر له‌ 18 ملیۆن که‌سه‌. له‌و ناوه‌دا شاری کۆڵن به‌ زیاتر له‌ یه‌ک ملیۆن دانیشتوو، گه‌وره‌ترین شاری ئه‌و ئه‌یاله‌ته‌یه‌ و ده‌وری تایبه‌ت له‌ هه‌ڵبژاردندا ده‌گێڕێ. شاره‌کانی دۆرتموند، دۆسلدۆرف، ئه‌سن، دویسبورگ هه‌ر کام به‌ رێژه‌ی دانیشتووانی نیو ملیۆنی و شاره‌کانی بوخوم، وپرتاڵ، بیله‌فێلد و بۆن هه‌ر کام به‌ سێسه‌دهه‌زار دانیشتوو و شاری مونستر که‌متر له‌و رێژه‌یه‌، ده‌وری خۆیان هه‌یه،‌ به‌ڵام هیچکام نابنه‌ کۆڵن. هه‌ر بۆیه‌ حزبه‌کانی سه‌راسه‌ری ئاڵمان له‌و رۆژانه‌دا شاری کۆڵنیان کردۆته‌ گۆڕه‌پانی گفتوگۆی سیاسی خۆیان و هه‌ر کام حه‌ولی پشتیوانی له‌ لایه‌نی خۆی ده‌داد.

له‌م به‌ینه‌دا بیانییه‌کانیش ده‌وری خۆیان له‌ هه‌ڵبژاردندا ده‌گێڕن. حزبی چه‌په‌کان زۆرترین کاندیدی بیانیان له‌ شاری کۆڵن هه‌یه‌ که‌ له‌ ترک و کورد پێک هاتوون. سوسیال دێموکراته‌کان به‌ کاندیدی ترکه‌وه‌ هاتوونه‌ مه‌یدان. سه‌وزه‌کان به‌ پێچه‌وانه‌ی پێشوو بێ کاندیدی به‌ ڕه‌چه‌ڵک بیانین، حزبه‌کانی دێموکرات مه‌سیحی و لیبرالیش بێ کاندیدی ڕه‌چه‌ڵک بیانی له‌ هه‌ڵبژاردندا به‌شداری ده‌که‌ن. ههرچه‌ند رێژه‌ی دانیشتووانی کورد له‌ ئه‌یاله‌تی نوردراین وێستفالن باڵای 150 هه‌زار که‌سه‌ به‌و حاڵه‌وه‌، که‌مترین جم و جۆڵی سیاسی له‌ ناویاندا ده‌بیندرێ.

کورسیه‌کانی پارله‌مانی ئێستای نۆردراین وێستفالن به‌م چه‌شنه‌ دابه‌ش کراون.     89CDUکورسی،   12FDP  کورسی،  74SPD کورسی، 11GRÜNEکورسی.

چل و چواره‌مین پیشانگای جیهانی هونه‌ر له‌ کۆڵن
ART COLOGNE ئارت کۆلۆن، گرنگترین و گه‌وره‌ترین بازاری جیهانی هونه‌ر، له‌ شوێنی پیشانگاکانی کۆڵن کرایه‌وه‌. هه‌موو ساڵێک له‌ مانگی ئاوریل، هه‌زاران هونه‌رمه‌ند و سه‌دان خاوه‌ن گالێری به‌ناوبانگ، له‌ هه‌موو شوێنێکی جیهانه‌وه‌ خۆیان ده‌گه‌ێینه‌ شاری کۆڵن. ئه‌مساڵ به‌ هۆی رووداوی بورکان له‌ وڵاتی ئیسه‌له‌ند و ڕاوه‌ستانی هه‌ڵفڕینی فرۆکه‌کان له‌و رۆژانه‌دا، ده‌نگۆی ئه‌وه‌ هه‌بوو که‌ پیشانگای هونه‌ری کۆڵن به‌رپا نه‌کرێ، به‌ڵام بورکان و ڕاگرتنی فرۆکه‌کان نه‌یانتوانی پێش به‌ پێشانگای هونه‌ری کۆڵن و هاتنی هونه‌رمه‌ندان و خاوه‌ن گالێرییه‌کان بگرێ.

رۆژی سێ شه‌ممه‌ بیستی ئاوریلی 2010 کاتژمێر 17 هه‌تا 21ی شه‌و، چل و چواره‌مین پیشانگای جیهانی هونه‌ر له‌ شوێنی پیشانگاکانی کۆڵن ده‌ستی به‌کار کرد.

له‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 21 هه‌تا 25 ی مانگی ئاوریل، 180 گالێری به‌شدار، به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندانی جیهان نیشان ده‌ده‌ن. پیشانگای هونه‌ر له‌ هۆڵی ژماره‌ یازه‌دی شوێنی پیشانگاکان به‌ڕێوه‌ ده‌چێ. به‌رهه‌می کلاسیک، مۆدێڕن، به‌رهه‌می دوای شه‌ڕی جیهانی و به‌رهه‌مه‌کانی نوێی سه‌ده‌ی 21 ده‌که‌ونه‌ به‌ر چاوی بینه‌ران.

پیشانگای هونه‌ری کۆڵن که‌ گه‌وره‌ترین پیشانگای نه‌ققاشی و گه‌وره‌ترین بازاری هونه‌ری جیهانه‌ له‌ ته‌ختایی جیاوازدا به‌رپا ده‌کرێ، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه‌ که‌ بینه‌ران بتوانن به‌ پێی مه‌یل و ویستی خۆیان به‌رهه‌مه‌کان سه‌یر بکه‌ن و له‌ گه‌ڵ به‌رپرسانی گالێری و ته‌نانه‌ت هونه‌رمه‌ندا قسه‌ بکه‌ن.

له‌ پیشانگای ئه‌و ساڵ وه‌ک ساڵانی پێشوو به‌رنامه‌ی جیاواز و هه‌مه‌ ڕه‌نگ به‌ڕێوه‌ ده‌چێ و تازه‌ترین ته‌کنیک و شێوه‌ی موڵتی مێدیا بۆ خوڵقاندنی به‌رهه‌می هونه‌ری به‌کار ده‌هێندرێ. به‌ تایبه‌ت له‌ ساڵانی ڕابووردوودا تیشک نه‌ک بۆ رووناکی به‌خشین، به‌ڵکو وه‌ک هونه‌رێکی وێنه‌ خوڵقێنه‌ر یان هه‌ست پێکهێنه‌ر به‌ کار ده‌هێندرێ.

هه‌ر له‌و پیشانگایه‌دا هۆده‌ی تایبه‌ت به‌ فستیواڵی جیهانی کورته‌ فیلمی کۆڵن هه‌یه‌، که‌ باشترین فیلمه‌کانی ئه‌و فستیواڵه‌ پێشکه‌ش ده‌کات، که‌ له‌ زۆر لایه‌نه‌وه‌ پێوه‌ندی به‌ هونه‌ری وێنه‌ و نه‌ققاشی به‌ شێوه‌ی نوێ هه‌یه‌.

له‌و پیشانگایه‌دا وه‌ک 43 پیشانگای ساڵانی پیشوو تازه‌ترین ته‌کنیک و که‌ره‌سه‌کانی هونه‌ری نه‌ققاشی، په‌یکه‌رسازی، دیزاین، گرافیک و… له‌ لایه‌ن ده‌زگاکانی جیاوازه‌وه‌ نیشان ده‌درێ و ئیمکانی پرسیارکردن و گفت وگۆ بۆ هه‌موو که‌س هه‌یه‌. هێندێک له‌و گالێریانه‌ ئیمکانی فێربوون و تاقی کردنه‌وه‌ به‌ هه‌ر که‌سێک به‌تایبه‌ت منداڵان و لاوان ده‌به‌خشن. دیتنی سه‌رجه‌م پیشانگاکه‌ ئه‌سته‌مه‌ که‌ له‌ رۆژێکدا دوایی پێ بێت.

دیتنی ئه‌و پیشانگایه‌ که‌ هه‌موو ساڵێک له‌ مانگی ئاوریل دا به‌رپا ده‌کرێ، بۆ هه‌ر هونه‌رمه‌ند و هونه‌ردۆستێکی کورد ده‌توانێ پڕ سوود بێ، له‌ ساڵانی پێشوودا به‌ ناوی کورد به‌ڵگه‌ و وێنه‌ له‌و پیشانگایه‌ بیندراوه‌ و ڕه‌نگه‌ ئه‌و ساڵێش به‌رهه‌می وا ببیندرێ. زۆر که‌س به‌ تایبه‌ت بۆ دیتنی ئه‌و پیشانگایه‌ له‌ هه‌موو وڵاته‌کانی جیهانه‌وه‌، خۆیان ده‌گه‌ێینه‌ شاری کۆڵن.

کۆڵن لایف په‌نجه‌ره‌یه‌کی کراوه‌ به‌ره‌و رووی کورده‌کان
Colognelife(کۆڵن لایف) ماڵپه‌ڕێکی نوێی شاری کۆڵنه‌ به‌ زمانی کوردی. کورده‌کانی نیشته‌جێ له‌ کۆڵن له‌م رۆ به‌دواوه‌ زانیاری گرنگ و پێویست بۆ ژیان و کار و رابواردن به‌ زمانی دایکی خۆیان وه‌رده‌گرن. کۆلۆن لایف نه‌ ته‌نیا ده‌بێته‌ زمانحاڵی هه‌ر کوردێک، به‌ڵکو ده‌بێته‌ ماڵێک بۆ نزیکبوونه‌وه‌ی کورده‌کان له‌ یه‌کتر و له‌ کۆمه‌ڵگای شاری کۆڵن. کوردی باکور و باشور و رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا به‌ زمانی دایکی و به‌ زاراوه‌ سه‌ره‌کییه‌کانی خۆیان به‌ هه‌ردوو ئه‌لف و بێی کوردی ده‌توانن زانیاری وه‌رگرن و بڵاوبکه‌نه‌وه‌. هه‌ر که‌س و هه‌ر شه‌ریکه‌ و ده‌زگا و ناوه‌ندێکی کولتوری، هونه‌ری، زانستی و کۆمه‌ڵایه‌تی و بازرگانی و گشتی ده‌توانێ رێکلامی خۆی له‌و رێگایه‌وه‌ به‌ سێ زمانی کوردی، فارسی و ئالمانی له‌ سایتی کۆڵن لایف دا بڵاو بکاته‌‌وه‌. کۆڵن لایف پشتگیری ته‌واوی هونه‌رمه‌ندان، نووسه‌ران و فه‌رهه‌نگسازانی کورد ده‌کات بۆ کاری راگه‌یاندن و رێکخستن. کۆلن لایف زانیاری پێویستی ئیداری و ده‌وڵه‌تی به‌ زمانێکی ساکار ده‌گه‌ێنێته‌ هاووڵاتیانی کوردی دانیشتووی شاری کۆڵن و وڵاتی ئاڵمان. ئێوه‌ش ده‌توانن ویست و داخوازی خۆتان بنووسن و بۆ ماڵپه‌ڕه‌که‌ی بنێرن. گرفته‌کانی خۆتان له‌ پێوه‌ندی له‌ گه‌ڵ کار و ژیان و خوێندنگه‌ و زانستگا و هه‌ر شوینێکی دیکه‌ بۆ کۆڵن لایف باس بکه‌ن هه‌تا یارمه‌تی و رێنومایی پێویست وه‌ربگرن، هه‌ر وه‌ها کۆڵن لایف ژیانێکی پر له‌ له‌ش ساخی هاوولاتیانی خۆی مه‌به‌سته،‌ له‌و پێوه‌ندیشه‌دا کۆڵن لایف زانیاری پیویست به‌ هاووڵاتیان ده‌به‌خشی، سه‌ره‌ئه‌نجام ژیانی پڕ له‌ ئاسایش و هێمنی مه‌به‌ستی هه‌ر تاکێکه‌، کۆڵن لایف به‌ ناساندنی که‌سانی شاره‌زا بۆ له‌ ناوبردنی گرفت و کێشه‌ی قانونی یارمه‌تی هاووڵاتیان ده‌دا. کۆڵن لایف پاڵپشتی ژیانێکی پڕ له‌ ساخی و خۆشی و ئازادی ئێوه‌یه‌ له‌ شاری کۆڵن له‌ قه‌راخ چۆمی دڵرفێنی راین. له‌ گه‌ل کۆڵن لایف  یه‌که‌م مالپه‌ڕی کوردی فرمی له‌ کۆڵن و ئاڵمان، ژیانی خۆتان پر له‌ زانیاری و ئاسایش بکه‌ن. به‌خێر بین بۆ ژیان له‌ کۆڵن.