Colognelife | Kurdisch » بیر و روانگه‌

هاسانکاری بۆ ژیان لە کۆڵن و لە ئاڵمان
ژیانی مرۆڤ لە هەر شوێنێکی جیهان گرێدراوی بارودۆخ و کۆمەڵێک شتی ئینسانی و سروشتییە. زانین و نزیکبوون لە سەرچاوەی زانیاری بۆ هەر کەسێک، دەتوانێ بۆ خزمەت بە ژیانێکی باشتر بەکار بهێندرێ. دووربوون لە وڵاتی خۆ و ئاشنانەبوون بە ئیمکانات و نەبوونی زانیاری سەبارەت بەو وڵاتە و بەو شوێنەی کە تێیدا دەژی، دەتوانێ ژیانی مرۆڤ، بنەماڵە و بە تایبەت منداڵ و لاو دووچاری کێشە بکات. ماڵپەڕی کۆڵن لایف گرنگی جیددی بە زانیاری و ئاشنابوون لە گەڵ ڕێگاکانی وەرگرتنی زانیاری دەدات. باسی کۆمەڵایەتی، کار وپیشە، فەرهەنگ ، هونەر ، وەرزش، دەرس و مەدرسە , زانستگا , ناوەندەکانی فێرکردن و بارهێنان و کارو پیشە گرنگن. هەروەها ئاشنابوون لە گەڵ قانوون و ڕێ و شوێنەکانی ئیداری و هەر باسێکی پێوەندییدار بە ژیانی مرۆڤەوە پێویستە. هەر بۆیە هەر بابەتێک دەکرێتە هەوێنی باس و لێکۆڵینەوە لە بەشی بیروڕوانگەی کۆڵن لایفدا. شارەزایان و پسپۆڕانی بوارەکانی جیاواز دەتوانن باسەکان لە کۆڵن لایفدا بوروژێنن و هەر کەسێک ئازادە لە باسەکاندا بەشداری بکات و بیروباوەڕی خۆی بهێنێتە زمان. کۆڵن لایف ئەوئیمکانەش بۆ هەر کەس بە تایبەت بنەماڵەکان، دایک و باب و منداڵەکانیان و هەروەها ئیمکان بۆ خودی منداڵ و لاوان دەڕخسێنێ ، هەتا بتوانن ڕاستەوخۆ لە گەڵ پسپۆڕان و شارەزایانی هەر بوارێک قسە بکەن.  بە داخەوە لە بواری ژیانی منداڵ و لاوان لە شاری کۆڵن گرفت زۆرە و کەمتر ئەو گرفتانە باس دەکرێ، زۆربەی ئەو گرفتانەی کە منداڵ و لاوی کورد لە خوێندنگاکان و شوێن کار وپیشە لە شاری کۆڵن هەیانە، بۆتە هۆی درکردن و دوورکەوتنەوەی بەشێک لە منداڵ  و لاوی کورد لە مەدرەسە و شوێنەکانی فێربوون. کۆڵن لایف داوا لە بنەماڵەکان و لاوان و منداڵان دەکات لەو گفتوگۆیانەدا کە دێتە پێش بەشداری بکەن. کۆڵن لایف ئامادەی وەرگرتنی پیشنیار ی ڕاوبۆچوونەکانی ئێوەیە.

بۆچه‌ کۆڵن لایف”Colognelife” به‌ زمانی کوردی؟
Colognelife (کۆلۆن لایف) کوڵن لایف، سایتی تایبه‌ت به‌ شاری کۆڵن هه‌تا نه‌ورۆزی ساڵی 2709 ته‌نیا به‌ زمانی ئاڵمانی زانیاریی بڵاوده‌کرده‌وه‌، ئه‌وه‌ له‌ کاتێک دایه‌ که‌ شاری کۆڵن شارێکی تاکه‌ زمان و تاکه‌ نه‌ته‌وه‌ نییه‌. کۆڵن زیاتر له‌ یه‌ک ملیۆن که‌س دانیشتووی هه‌یه‌ و تێکه‌ڵاوییه‌کی جۆراجۆری فه‌رهه‌نگی به‌ روخسارییه‌وه‌ دیاره‌‌.  به‌شێک له‌ دانیشتووانی شاری کۆڵن له‌ 43 وڵاتی ئوروپایی، 28 وڵاتی ئاسیایی، 25 وڵاتی ئه‌فریقایی، 14 وڵاتی ئه‌مریکایی و یه‌ک ولاتی ئوسترالیایی یه‌وه‌ هاتوون، ژماره‌یه‌ک که‌سیش هه‌ن که‌ وه‌ک بێ وڵات و نادیار ناویان تۆمار کراوه‌. کۆمه‌لێک له‌و که‌سانه‌ ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی، وه‌رزشی، رابواردن، ئیدئۆلۆژیک و نه‌ته‌وه‌یی،  تایبه‌ت به‌ خۆیان پێک پێهێناوه‌ و هێندێک که‌سیش ناوه‌ندی تیجاری و ناوه‌ندی تر به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن. کورده‌کانیش به‌شێک له‌ خه‌ڵکی کۆڵن پێک ده‌هێنن.

رێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان به‌ تێکڕا 192 ئه‌ندامی هه‌یه‌‌، به‌ڵام له‌ کۆڵن وه‌ک تاکه‌ شارێک‌ که‌سانی سه‌ر به‌ 110 وڵاتی جیهان ده‌ژین. کۆڵن شارێکی جیهانییه‌ له‌ ناو دڵی ئوروپا. زمانی ئاڵمانی وه‌ک زمانی ئیداری و که‌ره‌سه‌ی تێگه‌یشتن له‌ یه‌کتر به‌کار ده‌هێندرێ، به‌ڵام گروپگه‌ل مردمی که‌ له‌ کۆڵن ده‌ژین 150 زمانی جیاواز بۆ دانووستاندن له‌ گه‌ڵ یه‌ک به‌کار ده‌هێنن. ته‌نانه‌ت کۆڵنییه‌کانی له‌ کۆنه‌وه‌ نیشته‌جێ به‌ زمانی خۆیان واته‌ کۆڵش له‌ گه‌ڵ یه‌کدا ده‌دوین.

به‌ پێی ئاماری ئیداره‌ی ئاماری شاری کۆڵن له‌ ساڵی 2008، زیاتر له‌ 300 هه‌زار که‌س له‌ ئاڵمانییه‌کانی شاری کۆڵن بنه‌چه‌کی ئاڵمانیان نییه‌، ئه‌وه‌ش ئه‌و مانایه‌ ده‌دا که‌ له‌ هه‌ر چوار که‌س ئاڵمانی شاری کۆڵن، یه‌کیان پێشینه‌که‌ی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کی نه‌ ئاڵمانیه‌.

ژماره‌ی سه‌رجه‌م بێگانه‌کان 170 هه‌زار که‌سه‌، که‌ ده‌بێته‌ 17%ی سه‌رجه‌م دانیشتووانی كۆڵن. ژماره‌ی دانیشتووانی ترک ده‌گاته‌ 60000 که‌س، کورده‌کانی کۆڵن که‌ زۆربه‌یان کوردی باکوری کوردستانن ژماره‌یان ده‌گاته‌ 40000 که‌س، فارس و به‌ ڕه‌گه‌ز ئیرانییه‌کان ژماره‌یان ده‌گاته‌ 12000 که‌س. ئه‌وه‌ش ڕه‌نگه‌ بۆ هه‌موو لایه‌ک روون بێت که‌ شاری کۆڵن به‌ ده‌ستی رۆمییه‌کان ئاوه‌دان کراوه‌ته‌وه‌ و یه‌که‌مین دانیشتووانی شاری کۆڵن، رۆمییه‌کان بوون. کۆڵن له‌م باره‌وه‌ و له‌ گه‌ڵ هه‌موو شاره‌کانی دیکه‌ی ئاڵمان ته‌وفیری هه‌یه‌.

کۆڵن شارێکی جیهانییه‌ وهه‌موو خه‌ڵکه‌که‌شی له‌ ئاشتی و هێمینی دا له‌ گه‌ڵ یه‌ک ده‌ژین و کار ده‌که‌ن، به‌ڵام ئایا له‌ ڕێگای زمانی ئاڵمانییه‌وه‌ زانیاریی پێویست به‌ هه‌موو که‌س ده‌به‌خشرێ؟ وڵامی ئه‌م پرسیاره‌ ئه‌رێ نییه‌. ته‌نانه‌ت ترکه‌کان که‌ له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌ت و ئیداره‌کانه‌وه‌‌ ئیمکاناتی زۆریان بۆ ته‌رخان کراوه‌، زۆربه‌یان له‌ ڕیگای زمانی ئاڵمانییه‌وه‌ زانیاریی وه‌رناگرن. کۆمه‌ڵێک له‌و که‌سانه‌ که‌ به‌ ساڵانه‌‌ له‌و شاره‌ ده‌ژین، به‌ڵام توانایی به‌ کارهێنانی زمانی ئاڵمانی له‌ خۆیانه‌وه‌ له‌ پێوه‌ندی له‌ گه‌ڵ کار و ژیان نیشان ناده‌ن و به‌ که‌می که‌ڵک له‌ رۆژنامه‌کانی ئاڵمانی وه‌رده‌گرن.

ئه‌مه‌ به‌ ته‌نیا وه‌زعی ترک، ئیتالیایی، یۆنانی و کورده‌کان نییه‌، به‌ڵکوو هه‌موو که‌سانی سه‌ر به‌ فه‌رهه‌نگه‌کانی جیاواز ده‌گرێته‌وه‌. به‌ پێی لێکدانه‌وه‌ی کۆڵن لایف زۆرێک له‌ کورده‌کانیش زاڵ نیین به‌ سه‌ر زمانی ئاڵمانی دا و پێوه‌ندی رۆژانه‌یان له‌ گه‌ڵ رۆژنامه‌کانی چاپی و ئه‌له‌کترۆنیکی ئاڵمانی زمان دا نییه‌ و هه‌ر به‌و هۆیه‌وه‌ رۆژانه‌ ئاگاداری ده‌نگ و باس و رووداوه‌کانی کۆڵن له‌ بواری سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی،فه‌رهه‌نگی، هونه‌ری و…. نابن، ئه‌مه‌ش له‌ کاتێکدایه‌ که‌ کۆڵن به‌ شاری مێدیا ناسراوه‌.

کۆڵن ناوه‌ندی گه‌وره‌ترین ئیستگاکانی ته‌له‌وزیۆن و ده‌زگاکانی راگه‌یاندنه‌ و زیاتر له‌ 60000 که‌س له‌ بواری ده‌نگ و ڕه‌نگ و سینه‌مادا کار ده‌که‌ن.   WDRکه‌ یه‌کێک له‌ گه‌وره‌ترین ئیستگاکانی رادیۆ و ته‌له‌وزیۆنی ئاڵمانه‌، له‌ رێگای فونک هاوس ئوروپاه‌وه‌ به‌ زمانه‌کانی جیاواز له‌وانه‌ زمانی کوردی به‌رنامه‌ بڵاوده‌کاته‌وه‌، به‌و حاڵه‌وه‌ زۆرێک له‌ خه‌ڵکی نه‌ ئاڵمانی به‌ تایبه‌ت کورده‌کان بێ به‌رین له‌ مێدیای رۆژانه‌ به‌ زمانی خۆیان.

کۆڵن لایف و به‌رپرسانی پرۆژه‌ی چه‌ند زمانه‌کردنی کۆڵن لایف به‌ پێی تاقیکردنه‌وه‌ و لێکۆڵینه‌وه‌ی ساڵیانی دوور ودرێژیان له‌ بواره‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی، فه‌رهه‌نگی، فێرکردن و بارهێنان و ژۆرنالیستی به‌م گرفت و نوقسان‌ و پێویستییه‌ ده‌زانن، هه‌ر بۆیه‌ ڕیگایه‌کی تازه‌ بۆ ڕاگه‌یاندن ده‌گرنه‌ پێش.

نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ بۆ به‌رپرسانی به‌شی ئاڵمانی کۆڵن لایف تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی نوێ بوو، یه‌که‌م جار بوو که‌ ئه‌وان له‌ نزیکه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ نه‌ورۆز ئاشنا ده‌بوون، یه‌که‌م جار بوو عه‌کاسی کۆڵن لایف به‌ پێی فکر و تێگه‌یشتنی خۆی لۆگۆی نه‌ورۆز و کۆڵنی سازکرد، که‌ له‌ کۆڵن لایف دا بڵاو کرایه‌وه‌. هه‌روه‌ها یه‌که‌م جار بوو که‌  رداکسیونی به‌شی ئاڵمانی بابه‌تیان له‌ سه‌ر نه‌ورۆز ‌ئاماده‌  ده‌کرد که‌ به‌ سێ زمانی ئاڵمانی، کوردی و فارسی بڵاو کرایه‌وه‌.

ڕه‌نگدانه‌وه‌ی نه‌ورۆز له‌ رۆژه‌کانی یه‌که‌می نه‌ورۆزه‌وه‌ به‌ زمانی ئاڵمانی  تیراژی رۆژانه‌ی کۆڵن لایفی به‌رز کرده‌وه‌. ده‌نگدانه‌وه‌ی ده‌ست به‌ کار بوونی کۆڵن لایف به‌ زمانی کوردیش سه‌ره‌ڕای بانگه‌وازنه‌کردن، سه‌لماندنی ئه‌و راستییه‌ بوو، که‌ کۆڵن لایف به‌ زمانی کوردی پێداویستییه‌کی سه‌رده‌میانه‌یه‌.

ئه‌وه‌ روونه‌ که‌ مرۆڤی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ زیاتر له‌ هه‌ر کات و زه‌مانێکی دیکه‌ پێویستی به‌ زانیاری و ئینفۆرماسیۆن هه‌یه‌، زمانی دایک گرنگ ترین و متمانه پێ‌به‌خشترین که‌ره‌سه‌یه‌ بۆ وه‌رگرتنی زانیاری پێویست. وه‌رگرتنی زانیاری ده‌ر باره‌ی بابه‌ته‌کانی گشتی، حقوقی، سیاسی، فه‌رهه‌نگی، فێرکردن و بارهێنان و بهداشتی و ته‌ندروستی به‌ زمانی دایک نه‌ ته‌نیا هۆیه‌ک بۆ فێرنه‌بوونی زمانی ئاڵمانی نییه‌، به‌ڵکوو ئاشنا بوون له‌ گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ و رووداوکانی رۆژانه‌ له‌ کۆڵن و ژیان له‌و شاره،‌ ده‌توانێ رێخۆشکه‌ر بێت بۆ فێربوونی هه‌رچی زۆرتری زمانی ئاڵمانی و تێکه‌ڵاوبوون له‌ گه‌ڵ کۆمه‌ڵگا به‌ له ‌به‌رچاوگرتنی پاراستنی که‌سایه‌تی‌. هه‌روه‌ها ئاشنا بوونی ئاڵمانییه‌کان له‌ گه‌ڵ فه‌رهه‌نگ و مه‌سه‌له‌کانی کورد له‌ رێگای کۆڵن لایفه‌وه‌، تێگه‌یشتنی ئاڵمانیه‌کان له‌ کورد زۆرتر ده‌کات. بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌تی نه‌ورۆز به‌ زمانی ئاڵمانی سه‌لماندنی ئه‌و بۆچوونه‌ بوو‌.

ئێمه‌ له‌ کۆڵن لایف شاره‌زای گرفت و سه‌ختی کاره‌که‌مان هه‌ین. هه‌ر ئه‌وه‌ ئێمه‌ سوورتر ده‌کات بۆ پێشخستنی ئه‌و پرۆژه‌یه‌. ئه‌وه‌ش بۆ ئێمه‌ روونه‌ که‌ له‌ نه‌ورۆزی ئه‌مساڵه‌وه‌ ئیمکانێکی گرنگ که‌وتۆته‌ به‌ر ده‌ست کورده‌کانی شاری کۆڵن بۆ وه‌رگرتنی زانیاری له‌ هه‌موو بوارێکی تیجاری، فه‌رهه‌نگی، کۆمه‌ڵایه‌تی، هونه‌ری و کاریی. کۆڵن لایف به‌شی کوردی، مێدیایه‌کی گشتی کورده‌کانه‌ و‌ پردێکه‌ له‌ نێوان کورد و هه‌موو تاکه‌کانی شاری کۆڵن‌. کۆڵن لایف به‌ ماڵی خۆتان بزانن و تێکه‌ڵ به‌و ماڵه‌ بن.

کۆڵن لایف، کورد لایف
کاتێک که‌سێک به سواری‌ قه‌تار ده‌گاته‌ ئیستگه‌ی سه‌ره‌کی شاری کۆڵن و له‌ ده‌رگای بیناکه‌ دێته‌ ده‌ره‌وه‌،چاوی به‌ بینایه‌کی به‌رز و که‌م هاوتا ده‌که‌وێ، کورد گوته‌نی ئه‌گه‌ر سه‌ری بۆ به‌رزکاته‌وه‌‌ کڵاو له‌ سه‌ری به‌ر ده‌بێته‌وه‌. ئه‌م بینایه‌ کلیسای دۆمه‌ که‌ مێژووییه‌کی که‌م وێنه‌شی هه‌یه‌.بیناکه‌ له‌ سه‌ده‌ی 13ی زایینی ده‌ست به‌ دروستکردنی کراوه‌ و 600 ساڵ دواتر کۆتایی پێهاتووه‌. له‌ شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی، دوچاری خه‌ساره‌ت هاتووه‌ و هه‌تا ئێستا ساڵی 2009 کاری نوێکردنه‌وه‌ی درێژه‌ی هه‌یه‌‌. کلیسای دۆم ته‌نیا شوێنێکی ئایینی نییه‌ به‌ڵکۆ بینایه‌کی هونه‌ری و پڕ له‌ هونه‌ره‌ که‌ نه ‌ته‌نیا له‌ سیمای کلیساکه‌دا ده‌بێندرێ به‌ڵکو له‌ په‌نجه‌ره‌ و شووشه‌ و ره‌نگ و نه‌قش و نیگار و په‌یکه‌ره‌کانیدا ده‌رده‌که‌وێ. هه‌ر بۆیه‌ ساڵانه‌ زیاتر له‌ 3 ملیۆن که‌س ته‌نیا و ته‌نیا بۆ دیتنی کلیسای دۆم ده‌بن به‌ میوانی شاری کۆڵن‌. ‌بینای کۆڵن وه‌ک سامانێکی کولتوری و ئینسانی له‌ لایه‌ن یۆنسکۆوه‌ به‌ ره‌سمی ناسراوه‌. به‌ پێی قانونی شاره‌که‌ هیچ بینایه‌ک نابێ به‌رزتر له‌ کلیسای دۆم ساز بکرێ. مێژوو و به‌سه‌رهاتی کلیسای دۆم و ورده‌کارییه‌کانی هونه‌ریی ئه‌و بینایه‌ ره‌نگه‌ بۆ بینه‌ر و خوێنه‌ری کوریش سرنج راکێش بێت.

به‌ڵام کۆڵن ته‌نیا به‌ کلیسای دۆم و قه‌سر و ده‌روازه‌کانی و بینا مێژووییه‌کانی و 102 شوێنی دیتن و زیاره‌تکردن به‌ ناوبانگ نییه‌، کۆڵن به‌ خه‌ڵکه‌که‌شی به‌ناوبانگه‌ و به‌ شاری مێدیا و فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر و تیجاره‌ت و سه‌نعه‌ت و به‌ شارێکی کراوه‌ به‌ناوبانگه‌، هه‌روه‌ها سروشتی شاره‌که‌ و چۆمی‌ راین کۆڵن له‌ زووربه‌ی شاره‌کانی دیکه‌ی ئاڵمان جیا ده‌کاته‌وه‌.

کۆڵن ته‌نیا شاری مۆترۆپۆلی‌ ئه‌یاله‌تی نۆردراین ویستڤالنه‌ که‌ کاتی خۆی واته‌ رێک 2000 ساڵ به‌ر له‌ ئێستا پێته‌ختی رۆمیه‌کان بووه‌. ته‌نانه‌ت ماوه‌یه‌ک قه‌یسه‌ری رۆم له‌و شاره‌وه‌ به‌ سه‌ر ئیمپراتورییه‌که‌یدا حوکمرانی کردووه‌‌. شاری کۆڵن به‌ پێچه‌وانه‌ی زۆربه‌ی شاره‌کانی ئاڵمان به‌ ده‌ستی رۆمییه‌کان ساز کراوه‌ و له‌ سه‌ده‌کانی ناوه‌راست دا، گه‌وره‌ترین ناوه‌ندی بازرگانی و ماڵی ئوروپا بووه‌. بازاری سه‌رده‌می سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاستی کۆڵن که‌ له‌ ناوه‌ندی شار و نزیک کلیسای دۆم و چۆمی راین به‌رپا کراوه‌، پڕ جه‌م وجۆڵترین بازاری سه‌رده‌می خۆی بووه‌.

کۆڵن خه‌ڵکێکی کارکه‌ر، کراوه‌ و بافه‌رهه‌نگی هه‌یه‌، زۆربه‌ی هه‌ر زۆری هونه‌رمه‌ندان و نووسه‌رانی به‌ ناوبانگی ئه‌و شاره‌ بنه‌چه‌کیان بۆ ئاڵمانیه‌کان ناگه‌ڕێته‌وه‌، هه‌ر بۆیه‌ ده‌گوترێ ره‌سه‌نترین کۆلنییه‌کان بیانییه‌کانن.

کۆڵن به‌ ناوه‌ندی خرابکاری و خه‌لافکاری به‌ناوبانگه‌‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ ئیشاره‌ به‌ ده‌وری شاری کۆڵنه‌ له‌ بواری فیلم و سینه‌ما و به‌رنامه‌کانی ته‌له‌وزیۆن. یه‌ک له‌ سێی به‌رهه‌مه‌کانی ته‌له‌وزیۆنی وه‌ک سه‌ریاڵ و سێری و فیلمه‌کانی پۆلیسی و به‌رنامه‌کانی هونه‌ری و زانستی و کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی له‌ شاری کۆڵن به‌رهه‌م ده‌هێندرێن. کۆڵن پایته‌ختی مێدیا و ناوه‌ندی ته‌له‌وزیۆنه‌کانی RTL، WDR، vox، Sat1، TV Zentrum و ناوه‌ندی زۆر کاناڵی رادیو و ته‌له‌وزیۆنی دیکه‌یه‌. به‌ گوێره‌ی ئامار زیاتر له‌ 60000 که‌س له‌ بواری رادیۆ و ته‌له‌وزیۆن و فیلم و سینه‌ما له‌و شاره‌ کار ده‌که‌ن.

کۆڵن له‌ بواری فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر سفره‌ی بۆ هه‌موو که‌س و هه‌موو کۆمه‌ڵه‌ که‌سێک پان کردۆته‌وه‌، زیاتر له‌ 60 شانۆی ده‌وڵه‌تی و شه‌خسی، ده‌یان سینه‌ما، موزه‌ ، سیرک و ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی و زیاتر له‌ 600 ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی و کولتوری سه‌ر به‌ 130 نه‌ته‌وه‌ی جیا جیا، کۆڵنی کردۆته‌ شارێکی جیهانی. یه‌کێک له‌و نه‌ته‌وانه‌ میلله‌تی کورده‌ که‌ ده‌یان ساڵه‌ بۆته‌ به‌شێک له‌ کۆڵن و خه‌ڵکه‌که‌ی‌. به‌ پێی ئامار نزیکه‌ی 40000 کورد له‌ شاری کۆڵن ده‌ژین.

شاری کۆڵن 20 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر 1170000یه‌ک ملیۆن و سه‌دوحه‌فتا هه‌زار که‌س بوو، ئه‌مرۆ نزیکه‌ی یه‌ک ملیۆن که‌س نفوسی هه‌یه‌ و چوارهه‌مین شاری گه‌وره‌ی ئاڵمانه‌. به‌ پێی ئامار 20% (بیست له‌ سه‌دی) ئه‌و خه‌ڵک بیانین.

هه‌ر وه‌ک باس کرا کۆڵن شارێکی کراوه‌یه‌ و له‌ ساڵدا ده‌یان فستیواڵ و کارنه‌واڵ و به‌رنامه‌ی هونه‌ری جیهانی له‌و شاره‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێ، له‌وانه‌ فستیواڵی جیهانی کورته‌ فیلم، فستیواڵی شانۆ، کارنه‌واڵی ساڵانه‌ی زستانی و ده‌یان کارنه‌واڵی به‌هاری و هاوینی، کارنه‌واڵی همۆسێکسواله‌کان، گه‌ه‌ره‌ترین ئاوربازی ئوروپا له‌ مانگی هاوین و سه‌دان به‌رنامه‌ی دیکه‌. خه‌ڵکی کۆڵن دیاله‌کتی تایبه‌ت به‌ خۆیان هه‌یه‌ که‌ جیاوازی له‌ گه‌ڵ زمانی ستانداردی ئاڵمانی هه‌یه‌. به‌ناوبانگترین فستیواڵه‌کانی کورد که‌ له‌ 25 ساڵی رابوردوو له‌ شاری کۆڵن به‌ڕێوه‌ چوون بریتن له‌ فستیواڵی جیهانی دووی رێبه‌ندان ساڵی 1988، یه‌که‌مین فستیواڵی جیهانی هه‌ڵه‌بجه‌ نه‌ورۆزی ساڵی 1988، سمفۆنیای هه‌ڵه‌بجه‌ ساڵی 1988، فستیواڵی حه‌سه‌ن زیره‌ک ساڵی 1996، فستیواڵی فیلمی کوردی 1994 کۆڵن/بۆن، فستیواڵی فیلمی کوردی که‌ ساڵانه‌ به‌رده‌وامه‌، فستیواڵی فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری و وه‌رزشی که‌ به‌رده‌وامه‌.

کۆڵن لایف به‌ گو ێره‌ی نیاز زانیاری زۆرتر له‌ سه‌ر کۆڵن به‌ گشتی و کورد و ژیانی ئه‌وان بڵاو ده‌کاته‌وه‌. کۆڵن لایف ماڵی هه‌ر که‌س و هه‌ر کوردێکه‌، بۆ ئه‌وه‌ی نیاز و چاوه‌ڕوانییه‌کانتان بێته‌ دی داواکارییه‌کانتان به‌ کۆڵن لایف رابگه‌یێنن.

کۆڵن لایف په‌نجه‌ره‌یه‌کی کراوه‌ به‌ره‌و رووی کورده‌کان
Colognelife(کۆڵن لایف) ماڵپه‌ڕێکی نوێی شاری کۆڵنه‌ به‌ زمانی کوردی. کورده‌کانی نیشته‌جێ له‌ کۆڵن له‌م رۆ به‌دواوه‌ زانیاری گرنگ و پێویست بۆ ژیان و کار و رابواردن به‌ زمانی دایکی خۆیان وه‌رده‌گرن. کۆلۆن لایف نه‌ ته‌نیا ده‌بێته‌ زمانحاڵی هه‌ر کوردێک، به‌ڵکو ده‌بێته‌ ماڵێک بۆ نزیکبوونه‌وه‌ی کورده‌کان له‌ یه‌کتر و له‌ کۆمه‌ڵگای شاری کۆڵن. کوردی باکور و باشور و رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا به‌ زمانی دایکی و به‌ زاراوه‌ سه‌ره‌کییه‌کانی خۆیان به‌ هه‌ردوو ئه‌لف و بێی کوردی ده‌توانن زانیاری وه‌رگرن و بڵاوبکه‌نه‌وه‌. هه‌ر که‌س و هه‌ر شه‌ریکه‌ و ده‌زگا و ناوه‌ندێکی کولتوری، هونه‌ری، زانستی و کۆمه‌ڵایه‌تی و بازرگانی و گشتی ده‌توانێ رێکلامی خۆی له‌و رێگایه‌وه‌ به‌ سێ زمانی کوردی، فارسی و ئالمانی له‌ سایتی کۆڵن لایف دا بڵاو بکاته‌‌وه‌. کۆڵن لایف پشتگیری ته‌واوی هونه‌رمه‌ندان، نووسه‌ران و فه‌رهه‌نگسازانی کورد ده‌کات بۆ کاری راگه‌یاندن و رێکخستن. کۆلن لایف زانیاری پێویستی ئیداری و ده‌وڵه‌تی به‌ زمانێکی ساکار ده‌گه‌ێنێته‌ هاووڵاتیانی کوردی دانیشتووی شاری کۆڵن و وڵاتی ئاڵمان. ئێوه‌ش ده‌توانن ویست و داخوازی خۆتان بنووسن و بۆ ماڵپه‌ڕه‌که‌ی بنێرن. گرفته‌کانی خۆتان له‌ پێوه‌ندی له‌ گه‌ڵ کار و ژیان و خوێندنگه‌ و زانستگا و هه‌ر شوینێکی دیکه‌ بۆ کۆڵن لایف باس بکه‌ن هه‌تا یارمه‌تی و رێنومایی پێویست وه‌ربگرن، هه‌ر وه‌ها کۆڵن لایف ژیانێکی پر له‌ له‌ش ساخی هاوولاتیانی خۆی مه‌به‌سته،‌ له‌و پێوه‌ندیشه‌دا کۆڵن لایف زانیاری پیویست به‌ هاووڵاتیان ده‌به‌خشی، سه‌ره‌ئه‌نجام ژیانی پڕ له‌ ئاسایش و هێمنی مه‌به‌ستی هه‌ر تاکێکه‌، کۆڵن لایف به‌ ناساندنی که‌سانی شاره‌زا بۆ له‌ ناوبردنی گرفت و کێشه‌ی قانونی یارمه‌تی هاووڵاتیان ده‌دا. کۆڵن لایف پاڵپشتی ژیانێکی پڕ له‌ ساخی و خۆشی و ئازادی ئێوه‌یه‌ له‌ شاری کۆڵن له‌ قه‌راخ چۆمی دڵرفێنی راین. له‌ گه‌ل کۆڵن لایف  یه‌که‌م مالپه‌ڕی کوردی فرمی له‌ کۆڵن و ئاڵمان، ژیانی خۆتان پر له‌ زانیاری و ئاسایش بکه‌ن. به‌خێر بین بۆ ژیان له‌ کۆڵن.