Colognelife | Kurdisch » مرۆڤ و کۆمه‌ڵگا

خۆپیشاندانی کورد و ئێرانیه‌کان له‌ کۆڵن
کۆڵن لایف: ئه‌مڕۆ رۆژی شه‌ممه‌ 25ی گوڵان(15 مانگی مای 2010) شاری کۆڵن شاهدی خۆپیشاندانی کورد و ئێرانییه‌کان بوو، به‌ بۆنه‌ی له‌ سێداره‌دانی شیرین عه‌له‌م هولی، فه‌رهاد وه‌کیلی، فه‌رزاد که‌مانگه‌ر، عه‌لی حه‌یده‌ری و مه‌هدی ئیسلامیان.

خۆپیشاندان که‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌کانی کورد و ئێرانییه‌وه‌ بانگه‌وازی بۆ کرابوو. سه‌عات 4ی پاش نیوه‌ڕۆ له‌ مه‌یدانی ئێبرت، ئێبرت پلاتس ده‌ستی پێکرد و پاش رێپێوان به‌ ناو شه‌قامه‌کانی شاردا، گه‌یشته‌ مه‌یدانی کلیسای دۆم. له‌وێ کۆمه‌ڵێک له‌ نوێنه‌رانی هێزه‌کانی کورد و ئێرانی و هه‌روه‌ها ئاڵمان سه‌باره‌ت به‌ له‌ سێداره‌دانی زیندانیانی سیاسی کورد وتاریان داو هه‌مه‌ لایه‌ن ئیدانه‌ی رژێمی ئیسلامی ئیرانیان کرد. له‌ درێژه‌ی رێپێوانه‌کدا به‌ زمانی فارسی و ئاڵمانی له‌ دژی حکومه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران دروشم درا. ئه‌وه‌ یه‌که‌م جار بوو کورده‌کان و باقی خه‌لکه‌کانی ئێران به‌ یه‌که‌وه‌ به‌شداری رێپێوانێکی وایان ده‌کرد. وێنه‌ و پلاکارت و ئاڵای هه‌موو لایه‌ک له‌ کورد و فارس و ئه‌وانی دی ده‌بیندرا، هه‌روه‌ها له‌ میتنگی به‌ر ده‌م کلیسای دۆم، به‌ زمانه‌کانی کوردی و فارسی و ترکی و ئاڵمانی ئاخافتن به‌ڕێوه‌ چوو. له‌ خۆپیشاندانه‌که‌دا کۆمه‌ڵێک له‌ کورده‌کانی باشوور و باکوریش به‌شدار بوون. نوێنه‌ری پارله‌مانی ئه‌یاله‌تی نۆردراین وێستفالن حه‌میده‌ ئیقبال یه‌کێک له‌ وتارده‌ران بوو که‌ له‌ لایه‌ن حزبی چه‌په‌کانی ئاڵمانه‌وه‌ ده‌دوا. خۆپیشاندان و کۆبوونه‌وه‌که‌ که‌ نزیک چوارسه‌عاتی خایاند، کاتژمێر 19 و 30 به‌ کاتی کۆڵن دووای پێهات. شایانی گووتنه‌ هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌ شاری دۆسلدۆرف کورده‌کانی باکوور، رێپێوانێکی هاوچه‌شنیان به‌رپا کرد که‌ زیاتر له‌ 500 که‌س تێیدا به‌شدار بوون. به‌شدارانی رێپێوانه‌که‌ی کۆڵن به‌ 2000 که‌س مه‌زنده‌ ده‌کرا.

آیا کلیسا له‌ کۆڵن ده‌وری له‌ ژیانی خه‌ڵکدا نه‌ماوه‌؟
به‌ پێی ئامار ساڵانی ده‌یه‌ی بیستی سه‌ده‌ی بیست 98%  له‌ خه‌ڵکی شاری کۆڵن مه‌سیحی بوون. به‌ پێی ئامار ئه‌و ڕێژه‌یه ئه‌مڕۆ‌ گه‌یشتۆته‌ 44%. به‌ پێی ئاماری دادگای ئیداری شاری کۆڵن رۆژ به‌ رۆژ و مانگ به‌ مانگ له‌ ژماره‌ی ئه‌ندامانی دوو کلیسای کاتۆلیک و ئێوانگلیش‌ که‌م ده‌بێته‌وه‌. به‌ پێی تازه‌ترین ئامار که‌ رۆژی 5 شه‌ممه‌ 12ی خاکه‌لێوه‌(یه‌کی ئاوریڵ2010) له‌ لایه‌ن به‌شی ئاماری دادگای ئیداری شاری کۆڵنه‌وه‌ بڵاو کراوه‌ته‌وه،‌ له‌ مانگی مارس دا 601 که‌س کۆتاییان به‌ ئه‌ندامه‌تی خۆیان له‌ دوو کلیسایه‌ هیناوه‌.

به‌ تایبه‌ته‌ کلیسای کاتۆلیک  له‌ کۆڵن دوچاری که‌سادی هاتووه‌ . له‌و مانگه‌ دا 459 که‌س ئه‌ندامه‌تی خۆیان وه‌رگرتۆته‌وه‌، ئه‌م رێژه‌ی دووجار له‌ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ له‌ مانگی  ژانویه‌ و فوریه‌ کلیسایان جێ هێشتووه‌، زۆرتره‌!   کلیسای ئیوانگلیش هه‌ر له‌و مانگه‌دا 140 ئه‌ندامی خۆی له‌ ده‌ست داوه‌، ئه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ش ده‌بێ بگوترێ که‌ ژماره‌ی باوه‌ڕمه‌ندان به‌ کلیسای ئیوانگلیش له‌ ئاڵمان زۆر که‌متره‌ له‌ کاتۆلیک.

یه‌کێک له‌و هۆیانه‌ی که‌ بۆ دوورکه‌تنه‌وه‌ له‌ کلیسا ده‌گوترێ بێ باوه‌ڕی خه‌ڵکه‌ به‌ کلیسا و باوه‌ڕی ئایینی، به‌ڵام  گه‌نده‌ڵکارییه‌کانی ناو کلیسا، به‌ تایبه‌ت ئاشکرابوونی فه‌سادی ئه‌خلاقی و به‌ کار هێنانی منداڵان بۆ مه‌به‌ستی سێکس له‌ مه‌ده‌رسه‌کان، هۆیه‌کی دیکه‌ی دوورکه‌وتنه‌وه‌ی خه‌ڵک له‌ کلیسایه‌، ڕه‌نگه‌ له‌ لای هێندێک له‌ بنه‌ماڵه‌کان نه‌دانی باج(ماڵیاتی کلیسا) هۆیه‌کی دیکه‌ بێت.

ئه‌وه‌ی شایانی باسه‌ ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ کۆتاییان به‌ ئه‌ندامه‌تی خۆیان له‌ کلیسا هێناوه‌ هیچ هۆ و ده‌لیلێک بۆ ده‌رچوونی خۆیان ناهێنه‌وه‌، ئه‌وه‌ش تێگه‌یشتن له‌ هۆی ده‌رچوونی خه‌ڵک بۆ کلیسا دژوار ده‌کات. چه‌ند ساڵ به‌ر له‌ ئێستا کلیسا توانی یه‌ک ملیون کیژ و کوڕی لاو له‌ هه‌موو جیهانه‌وه‌ بکێشێته‌ شاری کۆڵن بۆ به‌رپا کردنی کۆنگره‌ی جیهانی لاوانی مه‌سیحی Weltjugendtreffen 2005، ته‌نانه‌ت پاپ خۆی له‌ کۆڵن ئاماده‌ بوو و ده‌یان به‌رنامه‌ی هونه‌ری ئه‌مڕۆیی پێشکه‌ش به‌ لاوان کراو و زۆر به‌رنامه‌ی رابواردن له‌ پرۆگرامی چه‌ند رۆژه‌ی فستیواله‌که‌دا بوو. کلیسا بۆ راکێشانی لاوان تا ئه‌و راده‌یه‌ چووه‌ پێش، که‌ مه‌سیح وه‌ک لاوێکی ئه‌وڕۆیی نیشان بدات و ته‌نانه‌ت هێندێک له‌ کلیساکان رواڵه‌تی دیسکۆیان په‌یدا کرد و لاوان له‌ کلیساکان که‌وتنه‌ سه‌ماکردن. هه‌مووی ئه‌و به‌رنامانه‌ و هه‌موو ئه‌و حه‌ول و ته‌قه‌لایه‌ و به‌ ملیۆن خه‌رج له‌وه‌ ده‌چێ کارساز نه‌بێ. ئه‌گه‌ر به‌و پێیه‌ هه‌ر مانگێک 600 که‌س له‌ کلیسا ده‌ربازبن و ئاماده‌ نه‌بن باجی کلیسا(مالیات) بده‌ن، کلیسا هه‌رچه‌ند له‌ ده‌وڵه‌تی ئاڵمان سامانی زۆرتره،‌ به‌و حاڵه‌ داهاتووی نادیار ده‌مێنێته‌وه‌.

ساڵی 2009 مانگانه‌ له‌ نێوان 266 (سپتامبر)هه‌تا 485 (دیسامبر)که‌س له‌ کلیسا ده‌رچوون، له‌وه‌ ده‌چی ساڵی 2010 ئه‌م رێژه‌یه‌ به‌رزترو به‌رزتر بێته‌وه‌. ئایا ده‌کرێ بگوترێ سه‌رده‌می ئایین ته‌واو بووه‌؟

جه‌ژنی ئۆستێرن و سێزده‌به‌ده‌ر له‌ کۆڵن
ئێوه‌  کۆڵنی گه‌ل، ڕه‌نگه‌ له‌ فکری دروستکردنی یاپراخ، دڵمه‌ و چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی شاردابن بۆ ڕابواردنی سێزده‌به‌در و به‌ڕێکردنی نه‌ورۆز، ڕه‌نگه‌ هه‌ر له‌و کاته‌دا هاوسای ده‌سته‌ راست و ده‌سته‌ چه‌پ خه‌ریکی خۆ ئاماده‌کردن بن بۆ جه‌ژنی ئۆستێرن، ئه‌و رۆژه‌ی که‌ عیسا مه‌سیح به‌ چوارمێخ کێشرا و دگوترێ هه‌ر له‌و رۆژه‌شدا دوباره‌ زیندوو بووه‌. مه‌ سیحیه‌کان به‌ تایبه‌ت کاتۆلیکگه‌ل ئه‌م جه‌ژنه‌ به‌ بێ ده‌نگی و به‌ دوور له‌ موسیقا و هه‌راوهوریا به‌ڕیوه‌ ده‌بن. ئه‌مسال رۆژی سێزده‌ به‌در و رۆژی (Der Karfreitag ) رۆژی به‌ خاچ کێشرانی مه‌سیح که‌وتووته‌ یه‌ک رۆژه‌وه‌. رۆژێکی هه‌ینی که‌ ده‌بێته‌ دووی ئاوریل و 13ی خاکه‌ لێوه‌.

ئایا هاوسای ئاڵمانی و نه‌ئاڵمانی ئێوه‌ ئه‌زانێ سیانزه‌به‌ده‌ر چه‌س و فه‌لسه‌فه‌که‌ی چه‌س؟ ئایا خۆتان ئه‌زانن جه‌ژن ئوسترن (پاک) چه‌س و داستانگه‌لی چۆن بووگه‌؟ کۆڵن لایف نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ به‌ زمان ئاڵمانی و فارسی و کوردی باسی له‌ نه‌ورۆز و چوارشه‌ممه‌ قوڵه‌ و سێانزه‌به‌ده‌ر کرد و ئێستاش گه‌ره‌کمانه‌ باس له‌ جه‌ژنی ئۆستێرن بکه‌ین.

به‌ پێی ئه‌و ڕیوایتگه‌له‌ که‌ هه‌س، جه‌ژنی پاک، جه‌ژنی ئازادی و دووباره‌ بوونه‌وه‌ی ژیانی جوله‌که‌کانه،‌ که‌ له‌ به‌ندیی و ئه‌سیریی رزگارییان دێ:” قه‌ومی یه‌هوود، له‌ به‌ر وشکساڵی و قات وقڕی په‌نا بۆ وڵاتی میسری پڕبه‌ره‌که‌ت ده‌بن، به‌ڵام میسرییه‌کان به‌ رووخۆشییه‌وه‌ وه‌ریان ناگرن و له‌ گه‌ڵیان وه‌ک به‌رده‌ ره‌فتار ده‌که‌ن و قورستریان کاریان له‌ ژێر قامچی و خه‌ره‌زه‌ندا لێ ده‌کێشن، تا ئه‌و جێگایه‌ی عیماره‌ته‌ قورس و گرانه‌کانی وه‌ک “ئه‌هرامی سه‌لاسه‌” له‌ سه‌ر ده‌ست و به‌ شانی ئه‌وان دروست کراون.”

‌هه‌روه‌ها ده‌گێڕدرێته‌وه‌ که‌:” «موسا»، په‌یامبه‌ر و رابه‌ری جوله‌که‌کان، ده‌چێته‌ لای «فیرعه‌ون»ی میسر و داوای لێ ده‌کات که‌ قه‌ومی یه‌هوود ئازاد بکات. به‌ڵام ئه‌و به‌مه‌ رازی نابێ و هه‌ربۆیه‌ ده‌که‌وێته‌ به‌ر رق و قینی خوا و به‌ڵا به‌ سه‌ریاندا نازڵ ده‌بێت تا ئه‌و جێگایه‌ی که‌ سه‌رئه‌نجام فیرعه‌ون رازی ده‌بێ به‌ ئازادکردنی جوله‌که‌کان. له‌و کاته‌ به‌ دواوه‌ ئه‌و شه‌وه‌ وه‌ک«شه‌وی ئازادی» ناودێر کراوه‌ و ده‌کرێ به‌ جه‌ژن.”

یه‌هوودییه‌کان له‌و گێڕانه‌وانه‌ ده‌گه‌نه‌ ئه‌م رێ وره‌سمانه‌:” له‌ شه‌وی ئازادیدا، یه‌هوودییه‌کان بۆ هه‌ڵاتن له‌ ناوچوون و مه‌رگ، وا پێک هاتن که‌ هه‌ر بنه‌ماڵه‌یه‌ک مه‌ڕێک یا کاریله‌یه‌ک له‌ تاریک و روونی ئێواره‌دا، بکه‌نه‌ قوربانی. له‌ گه‌ڵ قوربانی کردنی حه‌یوانه‌که‌ هه‌ر ماڵێک دیواری به‌ر ماڵه‌که‌ی خۆی به‌ خوێنی ئه‌و حه‌یوانه‌ ڕه‌نگ ده‌کات، بۆ ئه‌وه‌ی کاتێک «عیزرائیل» له‌ به‌ر ماڵه‌کانه‌وه‌ ڕه‌د ده‌بێ ئه‌و خوێنه‌ ببینێ و کاری پێیان نه‌دابێ و ده‌ربازیان ببێ له‌ مه‌رگ. دگوترێ که‌ جوله‌که‌کان هه‌ر له‌ شه‌وی جه‌ژنی پاک دا وڵاتی میسر له‌ رێگای ده‌ریای سووره‌وه‌ به‌ره‌و سه‌حرای «سینا»  و پاشان ولاتی «غه‌نا» به‌ جێ ده‌هێڵن.”

ئه‌م ریوایه‌تانه‌ هیچی پێوه‌ندی به‌ ئایینی مه‌ سیحییه‌وه‌ نییه‌، به‌ڵام هه‌ر وه‌ک له‌ هه‌موو مه‌زهه‌به‌کاندا بیندراوه‌، رووداوه‌کان و رێ وره‌سمه‌کان و بۆچوونی که‌سه‌کان تێکه‌ڵ کراون، دوای به‌ چوارمێخ کێشرانی مه‌سیح و چیرۆکی زیندووبوونه‌وه‌ی، ئه‌م دوو رووداوه‌ تێکه‌ڵ به‌ یه‌ک کران و کاتێک ئه‌و ئایینه‌ گه‌یشته‌ ئوروپا تێکه‌ڵ به‌ رێوره‌سمه‌کانی کۆنی ئه‌و وڵاتانه‌ کرا که‌ ریشه‌یان بۆ بیری ئایینی چه‌ند خوودایی له‌ ئوروپا ده‌گه‌رێته‌وه‌. له‌ ساڵی 325 ی زایینی به‌دواوه‌ رێ و ره‌سمی جه‌ژنی ئۆستێرن له‌ رێ و ره‌سمی جه‌ژنی یه‌هوودییه‌کان جیا کراوه‌ و هه‌ر کام له‌ کاتی جیاوازدا به‌رپا ده‌کرێن.

جه‌ژنی ئۆستێرن وه‌ک دووباره‌ زیندووبوونه‌وه‌ی مه‌سیح و وه‌ک راپه‌ڕینی مه‌سیح له‌ ناو مردووان سه‌یر ده‌کرێ و هه‌موو ساڵێک له‌ کۆتایی مانگی مارس یان سه‌ره‌تای مانگی ئاوریل به‌رپا ده‌کرێ.

مه‌سیحییه‌کان دووباره‌ زیندووبوونه‌وی مه‌سیح به‌ سه‌ره‌تای ژیان و خوڵقاندنی دووباره‌ له‌ لایه‌ن خوداوه‌ ده‌زانن و پێیان وایه‌ خودا له‌و رۆژه‌وه‌ هه‌موو خوڵقاندنی خۆی له‌ نوێوه‌ ده‌ست پێده‌کاته‌وه‌ و له‌ هه‌موو باوه‌ڕمه‌ندان به‌ خۆشی ده‌خوازێ ئه‌م پرۆژه‌ی نوێ بوونه‌وه‌یه،‌ به‌ گرنگ بزانن و هاوکاری له‌ گه‌ڵدا بکه‌ن.

مه‌سیحییه‌کان هه‌ر له‌ رۆژی چوارشه‌مه‌ جه‌ژنی ئۆستێرنه‌وه‌ هه‌تا به‌ چوارمێخ کێشانی مه‌سیح ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ له‌ به‌رچاو ده‌گرن: له‌ هه‌موو شوێنێک بێ ده‌نگی ڕادگرن و ته‌نانه‌ت ده‌نگی ناقوسی که‌لیسه‌ به‌رز نابێته‌وه‌. هه‌موو ئه‌و که‌ره‌سانه‌ی که‌ وه‌ک ته‌گه‌ر ده‌چن و یان خڕن به‌کار ناهێنرێن، وه‌کوو چه‌رخی به‌ن رستن، ئاشی ده‌ست(ده‌ستار)، لێخورینی که‌ڵ و عه‌رابه‌ و هه‌ر که‌ره‌سه‌یه‌کی که‌ ته‌گه‌ری هه‌بێ. ئاسنگه‌ره‌کان و دارشکێن و کاری له‌و چه‌شنه‌ راده‌گیرێ.

هه‌مووی ئه‌وانه‌ له‌ بیر وباوه‌ڕی خه‌یاڵپه‌روه‌رانه‌ی ئینسانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ و ژیانی ئه‌وان‌ له‌و رۆژگارانه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێ، ده‌نا ئه‌مڕۆ له‌ هیچ وڵاتێکی جیهان کارخانه‌ گه‌وره‌کانی پڕ له‌ چه‌رخ و ده‌زگا و هه‌موو ئه‌و ده‌زگایانه‌ی که‌ مێگا ده‌نگ پێک ده‌هێنن و له‌ هه‌ر ماڵێکیشدا ده‌یان که‌ره‌سه‌ی ده‌نگدار هه‌یه‌، راناوستێندرێن. به‌ڵام ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان وایه‌، له‌ ماڵی خۆیاندا ئه‌و بێده‌نگییه‌ راده‌گرن.

ئه‌گه‌ر له‌ جه‌ژنی کرسیمه‌سدا ڕه‌نگی سوور به‌کار ده‌هێندرێ، له‌ ئۆستێرندا ڕه‌نگی زه‌رد به‌کار ده‌هێندرێ و ئه‌وه‌ش پێیان وایه‌ که‌ ره‌نگی رۆژ و خۆره‌تاو و ره‌نگی ژیانی دووباره‌بوونه‌وه‌ی سروشته‌. هه‌روه‌ها جوجه‌ڵه‌ی زه‌رد و به‌کار هێنانی هێلکه‌ که‌ ئه‌ویش هێمایه‌که‌ بۆ ژیان له‌ ئوستێرندا به‌کار ده‌هێندرێ، هه‌رچه‌ند مه‌سیحییه‌کان پێیان وایه‌ هێلکه‌ له‌ که‌روێشکه‌وه‌ هاتووه‌ و ئه‌وه‌ که‌ دوای زستان پاش ئه‌وه‌ی له‌ سه‌وزایی دا خۆیان نیشان ده‌دا ئه‌و تووی ژیانی دووباره‌ی ده‌رخستووه‌‌، به‌ڵام هه‌مووی ئه‌وانه‌، ریشه‌ی له‌ فه‌رهه‌نگ و بیری کۆنی هه‌رکام له‌و خه‌ڵکانه‌دا هه‌یه‌. هێندێک له‌و رێ وره‌سمانه‌ نزیکن له‌ رێ وره‌سمی کورده‌واری له‌ چوارشه‌ممه‌ قوڵه‌ و نه‌ورۆز. ئه‌وه‌ش روونه‌ که‌ زۆربه‌ی هه‌ر زۆری مرۆڤی سه‌ر زه‌وی هاتنی به‌هار و دووباره‌بوونه‌وه‌ی سروشت جه‌ژن ده‌گرن، ئایین و ئایینزاکانیش تیکه‌ڵ به‌ ئه‌و جه‌ژنی سروشت و ته‌بیعه‌ته‌ کراون.

هه‌رچۆنێک بێ و جه‌ژنی پاک(ئۆستێرن) له‌ کوێوه‌ هاتبێت و به‌ چ مه‌به‌ستێک هاتبێت، ئه‌و رۆژانه‌ بۆ کورده‌کان و هه‌مووی خه‌ڵکی کۆڵن رۆژانێکی خۆشه‌، یه‌که‌م له‌ به‌ر هاتنی به‌هار و جه‌ژنه‌کانی میلله‌تان و دووهه‌م له‌ به‌ر پشووی مه‌دره‌سه‌ و زۆر له‌ شوینه‌کانی ئیداری. جا له‌و رۆژانه‌دا خه‌لک له‌ فکری جه‌ژنی ئوستێرن دابن یان سێزده‌به‌ده‌ر یان هه‌ر جه‌ژنێکی ئایینی و نائیینی، ئه‌وه‌ ده‌رفه‌تێکه‌ بۆ سه‌یر و سه‌یاحه‌ت و حه‌سانه‌وه‌ و سه‌فه‌ر کردن.

ئاو و ئاور و نه‌ورۆز
له‌ پێوه‌ندی له‌ گه‌ڵ نه‌ورۆزدا گه‌لێک داب و نه‌ریتی جوان هه‌یه‌ که‌ یا زاده‌ی بیر وهزر، ویاخۆ زاده‌ی خه‌یاڵ و زیهنی مرۆڤ بووه‌، مرۆفێک که‌ نه‌ورۆز به‌ جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی خۆی ده‌زانێ. له‌ پاش ته‌واوبوونی چله‌ی‌ گه‌وره‌ که‌ 40 رۆژ ده‌خاێنێ، چله‌ چکۆله ده‌ست پێده‌کا،‌ که‌ ئه‌ویش ته‌مه‌نی 20 رۆژه‌ ،دوایه‌  هێدی هێدی سه‌رما ده‌شکێ و‌ مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ ده‌ست پێده‌کا.چله‌ی گه‌وره‌ و چکۆله به‌یه‌که‌وه‌ ماوه‌یان‌ 60 رۆژه‌ و مانگی ڕێبه‌ندان و به‌فرانبار له‌خۆ ده‌گرن.  چله‌ی گه‌وره‌ له‌ کورده‌واریدا به‌ برای گه‌وره‌ ناسراوه‌ و چله‌ی چکۆله‌ به‌ برا چکۆله‌، ده‌بێ چله‌ی گه‌وره‌ ده‌ڵڕه‌حمتر بێ هه‌ر بۆیه‌ له‌ 40 رۆژی یه‌که‌می زستاندا، سه‌رما تووند نییه‌، به‌ڵام چله‌ی چکۆله‌ به‌ هه‌ر هۆیه‌ک که‌ بۆی داندراوه‌، سه‌رما و سۆڵی زۆرتره‌ و له‌ بیست رۆژی ژیانیدا، به‌ وته‌ی خۆی ده‌یه‌وێت زه‌بر وزه‌نگی خۆی نیشان بدا، هه‌ر بۆیه‌ ناوه‌ڕاست مانگی زستان سه‌رما سه‌خت تر و دژوارتره‌. پاش ئه‌و دوو برایه‌، پیرێژن دێ که‌ ده‌گوترێ هه‌ر 5 رۆژ ماوه‌ی ژیانیه‌تی، ئه‌و ده‌یه‌وێ تۆڵه‌ له‌ هه‌ر دوو برا بکاته‌وه‌ و سه‌رمایه‌کی سه‌خت و دژوار به‌ سه‌ر جیهاندا فه‌ڕز بکات، به‌ڵام ماوه‌ی ژیانی کورته‌ و به‌ تێپه‌ڕبوونی ته‌مه‌نی پیرێژن، ئیتر ترس و خۆف له‌ زستان نامه‌ێنێ و له‌ هه‌ر لایه‌که‌وه‌ هه‌واڵ و خه‌به‌ری به‌هار و نه‌ورۆز له‌ گوند و له‌ شار ده‌بیسترێ، یه‌کێک له‌و که‌سانه‌ی که‌ هه‌واڵی نه‌ورۆز و به‌هار ده‌هێنێ و بڵاوی ده‌کاته‌وه‌، کۆسه‌یه‌ که‌ له‌ شوێنه‌کانی کوردستان و ئێران و ئازه‌ربایجان نێوی هێندێک جیاوازی هه‌یه‌، کۆسه‌ گه‌ردی، کۆسه‌ی هه‌جیج، کۆسه‌ به‌به‌، کۆسه‌ گه‌لین هێندێک له‌و ناوانه‌ن. کۆسه‌ و ئه‌و تاقمه‌ی که‌ له‌ گه‌ڵ کۆسه‌ به‌به‌ ده‌گه‌ڕێن دیسان به‌ شێوه‌ی نواندنی جیاواز ده‌بیندرێن، له‌ هێندێک شوێن کۆسه‌ جل و به‌رگی به‌رئاوه‌ژوو له‌ به‌ر ده‌کات و دوو لینگ کلاش له‌ جیاتی گوێچکه‌ له‌ دوو لای سه‌ری قایم ده‌کا و به‌ ئارد ده‌م و چاوی سپی ده‌کا و ئه‌وجا پاشه‌وپاش سواری که‌ر ده‌کرێ و به‌ ده‌نگ و گۆرانی و ئاواز ده‌گه‌ڕێ و خه‌به‌ری هاتنی نه‌ورۆز ده‌دات.

له‌ ناو فارسه‌کان و له‌ شاره‌کان ئه‌و کاره‌ حاجی فیروز ده‌یکا، که‌سێک که‌ جل و به‌رگی سوور ده‌پۆشێ و سه‌روچاوی ڕه‌ش ده‌کا و به‌ دایره‌(ده‌فه‌یه‌کی بچکۆڵانه‌) له‌ کۆچه‌ و کۆڵان و شه‌قامه‌کان ده‌گه‌ڕێ و شیعر و گۆرانی گۆڵمه‌زی و به‌هاری ده‌چڕێ. یه‌که‌مین جه‌ژنی به‌ر له‌ نه‌ورۆز جه‌ژنی چوارشه‌ممه‌ قوله‌یه‌ له‌ کوردستان و له‌ شوێنه‌کانی فارس نشین به‌ چوارشه‌ممه‌ سوری ناو ده‌برێ. له‌ چوارشه‌ممه‌ قوڵه‌دا له‌ سه‌ر بانی ماڵه‌کان یان له‌ کۆڵان ئاور ده‌کرێته‌وه‌ و هه‌ر که‌س به‌ سه‌ر ئاوردا باز ده‌دات. له‌ لای فارسه‌کان له‌ کاتی بازدان دا ده‌گوترێ، زه‌ردی من لۆ تۆ و سووری تۆ بۆ من، ئه‌وه‌ش مه‌به‌ست ئاگره‌که‌یه‌ که‌ زه‌ردی به‌رێت بۆ خۆی و رووسووری و گه‌شی خۆی بدا به‌و که‌سه‌ که‌ به‌ سه‌ریدا باز ده‌دا.

له‌ به‌ره‌به‌ری نه‌ورۆزدا کیژان و کوڕان به‌ تایبه‌ت له‌ گونده‌کان ده‌چنه‌ سه‌ر سه‌ربانی ماڵه‌کان پشتێنی گرێدراو له‌ زه‌رفیك به‌ به‌ر په‌نجه‌ره‌ یان له‌ کولاوکه‌ی ماڵه‌کانه‌وه‌ شۆڕی ده‌که‌نه‌وه‌ و ده‌ڵێن هه‌لاوه‌ مه‌لاوه‌ شتێکمان بۆ بخنه‌ بن تاوه‌ کوڕه‌که‌تان ببێت به‌ زاوا‌، ئه‌و که‌سه‌ی که‌ ئه‌و قسانه‌ ده‌کات ره‌نگه‌ دڵداری کچی ماڵه‌که‌ش بێت.

نه‌ورۆز دوو لایه‌نی ئوستووره‌یی و مێژوویی- نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه‌ که‌ له‌ ناو نه‌ته‌وه‌کانی جیاوازدا ده‌وری جیای گێڕاوه‌. ره‌نگه‌ له‌ ناو هیچکام له‌ نه‌ته‌وه‌کاندا وه‌ک کورد له‌ سه‌رده‌مه‌کانی جیاوازدا ده‌وری نه‌گێڕابێت، که‌ ئه‌وه‌ هۆی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌. نه‌ورۆز بۆ کورد جگه‌ له‌ لایه‌نی ئوستووره‌یی و میللی و فه‌رهه‌نگی له‌ سه‌ره‌تاوه‌ هه‌تا ئه‌ورۆ، گرێدراوی ویست و خواستی ئازادی و رزگاربوون بووه‌. ره‌هابوون له‌ ژێرده‌ستی و سته‌م‌.

ئاور جیا له‌ لایه‌نی ئایینی و مه‌زهه‌بی، نیشانه‌ بووه‌ بۆ خه‌به‌ردان بۆ ئاگادارکردنه‌وه‌، وه‌ک ده‌هۆڵ یان نه‌قاره‌ که‌ هه‌رکیان له‌ کوردستان بۆ ئاگادارکردنه‌وه‌ و خه‌به‌ردان به‌کارهێنراون. له‌ سه‌رده‌مانی کۆندا که‌ره‌سه‌ بۆ خه‌به‌ردان که‌م بووه‌، هه‌ر بۆیه‌ به‌ هۆی بارودۆخی شاخاوی کوردستانیش، ئاور باشترین نیشانه‌ بووه‌ بۆ خه‌به‌ردان،خه‌به‌ردانی رزگاریی و سه‌ربه‌ستی. ئاوری هه‌ر شاخێک خه‌به‌ر بووه‌ به‌ شاخێکی دیکه‌، به‌وجۆره‌ هه‌موو سه‌رزه‌مینی ئێمه‌ و میلله‌تانی دیکه‌ ئاگاداری ئه‌و ڕه‌مز و رازه‌ کراون، به‌ تایبه‌ت ئه‌و ره‌مزه‌ له‌ چیرۆکی کاوه‌ی ئاسنگه‌ردا ده‌وری سه‌ره‌کی هه‌بووه‌.

ئاور جگه‌ له‌ ئایینی زه‌رده‌شتی و میترایی، له‌ ئه‌فسانه‌ و میتۆلۆژیای مێزۆپۆتامیا، مانای دوورتر له‌ ئایینی هه‌بووه‌ ، به‌ تایبه‌ت له‌ لای کورد و فارسه‌کان و نه‌ته‌وه‌کانی ‘ئاریایی” ئاگر جگه‌ له‌ رووناکی، پاککه‌ره‌وه‌‌ له‌ پیسی و چه‌په‌ڵی بووه‌. بۆ وێنه‌ سیاوه‌ش له‌ ئه‌فسانه‌ی خوێنی سیاوه‌شدا بۆ ئه‌وه‌ی ئیسپاتی پاکی خۆی بکات، ده‌بوو له‌ ناو ئاور ده‌رباز بێ، “ئه‌گه‌ر پاک بێت ئاور زه‌فه‌ری پێ نابات و ئه‌گه‌ریش ناپاک بێت ئاور ده‌یسوتێنێ”. ئه‌وه‌ش ده‌زانین ئاگر  له‌ مێۆدۆلۆژیای یۆنانییه‌کاندا که‌ زۆر له‌ ئێمه‌ نزیکن ده‌وری هاوچه‌شنی گێڕاوه‌ ‌.

ئاو شێما و سه‌نبولێکی دیکه‌ی نه‌ورۆزه،‌ که‌ دیسان له‌ ناو کورده‌واریدا ده‌وری هه‌ر ماوه‌. کورده‌کان له‌ به‌ره‌به‌یانی نه‌ورۆزدا که‌ هێشتا بوومه‌ڵێلی به‌یانییه،‌ ده‌چنه‌ سه‌ر چۆم و کانی و جه‌ره‌ی تازه‌ پڕ له‌ ئاو ده‌که‌ن و دیهنه‌وه‌ ماڵ و جه‌ڕه‌ی کۆن له‌ سه‌ربانی ماڵه‌وه‌ فڕێ ده‌ده‌‌ن و دیشکێنن. دیسان ئاو جگه‌ له‌وه‌ی یه‌کێک له‌ عونسوره‌کانی ژیانه‌، یه‌کێک له‌ هێماکانی ئایینی میتراییه‌ و ڕێزی زۆر له‌ ئاو ده‌گیرا.

سه‌وزایی و ره‌نگی سه‌وز، هه‌ر له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌ورۆز به‌ پێی رۆژژمێری کۆن و نوێ سه‌ره‌تای ساڵ و دوباره‌ ژیانه‌وه‌ی سروشت‌ و هاتنی به‌هاره‌، هێمایه‌ بۆ ژیان، سه‌وزه‌ و ره‌نگی سه‌وز جگه‌ له‌وه‌ی پێوه‌ندی به‌ ئایینی کۆنی زه‌رده‌شتی و بنه‌مای فکری زه‌رده‌شته‌وه‌ هه‌یه‌، پێوه‌ندی به‌ سروشت و هه‌روه‌ها خاکه‌وه‌ هه‌یه‌، لێره‌وه‌ سێهه‌مین عونسوری ژیان واته‌ خاک له‌ نه‌ورۆزدا ره‌نگ ده‌داته‌وه‌. [ره‌نگی سه‌وزی ئه‌م جوڵانه‌وه‌یه‌ی ئێستا له‌ ئێران دوور له‌ مێژوو و میتۆدۆلۆژیای میلله‌تانی سه‌رزه‌مینی ئێرانی ئێستا‌ نییه‌، هه‌رچه‌ند وه‌ک زۆر شتی دیکه‌ موسڵمانه‌کان ره‌نگی سه‌وزیشیان دزیوه‌ و تێکه‌ڵ به‌ توندوتیژی و تیرۆریسمیان کردووه‌، به‌ڵام ئێمه‌ی کورد ده‌بێ که‌سایه‌تی ڕه‌نگی سه‌وز بگه‌ڕێنینه‌وه‌ بۆ خۆی]

به‌ کورتی  ئاگر، ئاو، خاک(سه‌وزه‌) وه‌ک سێ هێما و شێمای نه‌ورۆز به‌ حیساب دێن که‌ هه‌موویان له‌ ئازادی مرۆڤ و سروشتدا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه‌.ئازادییه‌یک که‌ هێشتا هه‌ر ئاواته‌.

باسکردن له‌ سه‌ر عونسوره‌کانی دیکه‌ که‌ لکێندراون به‌ نه‌ورۆزه‌وه‌ جێگای باس و خواستن و ره‌نگه‌ لێره‌دا پێویست نه‌بێ. ئه‌م شتانه‌ی که‌ لێره‌دا باس کران هه‌م له‌ سه‌رچاوه‌کانی رۆژئاوایی کۆن و نوێدا ده‌بیندرێن هه‌م له‌ هێندێک له‌ سه‌رچاوه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی. ئه‌وه‌ش بزانین له‌ 30 ساڵی رابووردودا قسه‌ و باسی زۆر بێ مانا له‌ سه‌ر نه‌ورۆز کراوه‌، که‌ پێوه‌ندی به‌ سیاسه‌ته‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ نابێ نرخیان بۆ دابندرێ.

یه‌کێکی دیکه‌ له‌ ڕێ وڕه‌سمه‌ هه‌ره‌ جوانه‌کانی نه‌ورۆز میر میرێن یان میری نه‌ورۆزیه‌. میری نه‌ورۆزی له‌ گه‌ڵ هاتنی به‌هار و یه‌که‌مین رۆژی نه‌ورۆز له‌ لایه‌ن خه‌ڵکی هه‌ر شار و گوند و ناوچه‌یه‌که‌وه‌ هه‌ڵده‌بژێردرا، ئه‌و که‌سه‌ که‌ له‌ نیو هه‌موو نوکته‌ زان و قسه‌ خۆشه‌کانی ناوچه‌دا باڵا ده‌ست بووایه‌ و به‌ هیچ شتێک پێکه‌نینی نه‌هاتبا، له‌ کێ به‌رکێیه‌کدا ده‌بوو به‌ میر. میری نه‌ورۆزی له‌و کاته‌وه‌ که‌ هه‌ڵبژێردرا ده‌بوو به‌ میری ناوچه‌که‌ و میر ده‌بوو جێگای بۆ چۆڵ بکات، ده‌سته‌ڵاتی میری نه‌ورۆزی که‌ ده‌سته‌ڵاتی خه‌ڵکه‌، ئه‌ندامه‌کانی له‌ لایه‌ن میری نه‌ورۆزییه‌وه‌ دیاری ده‌کرا، ئه‌و ده‌سته‌ڵاته‌ هه‌تا رۆژی سێزده‌به‌ده‌ر درێژه‌ی‌ په‌یدا ده‌کرد. له‌و ماوه‌دا هه‌ر بڕیارێک که‌ له‌ لایه‌ن میری نه‌ورۆزییه‌وه‌ ده‌رکرابا، ده‌بوو جێ به‌جێ بکرێ. خه‌ڵک ئه‌و ده‌رفه‌ته‌یان ده‌قوازته‌وه‌ و سکاڵای خۆیان ده‌برده‌‌ لای میری نه‌ورۆزی، که‌سانی ده‌زگای حکومه‌تی و میر خۆی، گوێان له‌ سکاڵای خه‌ڵک ڕاده‌گرت و عادڵانه‌ بڕیاریان ده‌دا. میری نه‌ورۆزی و ده‌سته‌ڵاتی میری نه‌ورۆزی ڕێ و ره‌سمێکی گه‌لێک گونجاو بوو بۆ ده‌سته‌ڵاتی خه‌ڵک له‌ کۆمه‌ڵگادا.

سێزده‌به‌ده‌ر دواهه‌مین رۆژی نه‌ورۆزه‌ و له‌و رۆژه‌دا نه‌ورۆز به‌دره‌قه‌ ده‌کرێ، هه‌تا هاتنه‌وی له‌ ساڵی داهاتوو‌. له‌و رۆژه‌دا خه‌ڵک به‌ خڕێ ماڵ به‌ جێ ده‌هێڵن و به‌ره‌و ده‌شت و سه‌حرا وسه‌ر شاخه‌کان ده‌چن و ته‌واوی رۆژ له‌ ناو سروشت و ته‌بیعه‌تدا ده‌مێنه‌وه‌ و به‌ خۆشی رایده‌بوێرن. له‌ کۆتایی رۆژدا هه‌ر که‌س 13 کوچک، به‌رد هه‌ڵده‌گرێ و دانه‌ به‌ دانه‌ به‌ لای شانی ده‌ست چه‌پ و ده‌سته‌ ڕاست بۆ پشت سه‌ری خۆی فڕێیان ده‌دا، هه‌ر کام له‌و به‌ردانه‌ یه‌کێک له‌ ده‌رد و به‌ڵاکانی ئه‌و که‌سه‌ له‌ گه‌ڵ خۆی ده‌بات، به‌ واتایه‌که‌ی دیکه‌ له‌ ڕێگای فڕێدانی ئه‌و سێزه‌ده‌ به‌رده‌وه‌ هه‌موو نه‌هامه‌تییه‌کان له‌ خۆ دوور ده‌کرێته‌وه‌. له‌ لای‌ فارسه‌کان و له‌ هێندێک له‌ ده‌وری کوردستان کچان سه‌وزه‌ له‌ یه‌ک گرێ ده‌ده‌ن و هێندێک که‌س له‌ چاڵی ده‌نێن به‌و هیوایه‌ له‌ ساڵی تازه‌دا شوو بکه‌ن و بچنه‌ ماڵی هاوسه‌ر. فارس ده‌ڵێین:” سال دگر بچه‌ بغل”. ئێوه‌ش له‌و ساڵدا ئاره‌زووی واتان هه‌یه‌؟

نه‌ورۆزتان پیرۆز

نه‌ورۆز رۆژێک بۆ جیهان!
رۆژی نه‌ورۆز که‌ به‌رانبه‌ره‌ له‌ گه‌ڵ رۆژی 21ی مانگی مارس،  بۆ یه‌که‌مجار ساڵی 1966 له‌ لایه‌ن کۆبوونه‌وه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانه‌وه  وه‌ک رۆژێکی ناونه‌ته‌وه‌ی دژی ره‌گه‌زپه‌ره‌ستی په‌سه‌ند کرا.

هه‌روه‌ها رۆژی نه‌ورۆز له‌ 23ی مانگی فوریه‌ی ئه‌مساڵ 2010 ، له‌ لایه‌ن کۆبوونه‌وه‌ی گشتی رێکخراوه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانه‌وه‌، وه‌ک جێژنی سه‌ره‌تای ساڵی 300 ملیۆن که‌س به‌ ره‌سمی ناسراو و له‌وه‌ به‌دوا ده‌بێت له‌ رۆژژمێری ساڵانه‌ی هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌دا بێت، که‌ ئه‌ندامی رێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانن.

له‌ پاییزی ساڵی 2009 ی زایینیشدا یۆنسکۆ رێکخراوی فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان، رۆژی نه‌ورۆزی وه‌ک سامانی کولتوری جیهانی به‌ ره‌سمی ناسی و له‌وه‌ به‌ دوا ئه‌رکی هه‌موو ئه‌ندامانی رێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانه‌ که‌ ئه‌م سامانه‌ ئینسانی جیهانییه‌ بپارێزن.

سه‌رئه‌نجام رۆژی دووشه‌ممه‌ 24ی ڕه‌شه‌ممه‌(15ی مارس)ی ساڵی 2010 مه‌جلسی نوێنه‌رانی کۆنگره‌ی ئامریکا به‌ په‌سه‌ندکردنی بڕیارنامه‌یه‌ک، نه‌ورۆزی وه‌ک جێژنێکی فه‌رهه‌نگی و مێژوویی له‌ سه‌رده‌می کۆنه‌وه‌ به‌ ره‌سمیه‌ت ناسی.

ئێستا ده‌بێ سه‌یر بکه‌ین نزانین نه‌ورۆز له‌ ناو کورده‌کان و باقی نه‌ته‌وه‌کان که‌ جه‌ژنی نه‌ته‌وایه‌تی و سه‌ره‌تای ساڵی تازه‌یانه‌، له‌مه‌ به‌دواوه‌ چۆن سه‌یری ده‌کرێ!

نه‌ورۆز وه‌ک رۆژی دژی ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی، نه‌ورۆز وه‌ک سامانی فه‌رهه‌نگی و جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌ره‌تای ساڵی تازه‌ و وه‌ک په‌یام هێنه‌ری دۆستی و ئاشتی و تێگه‌یشتنی یه‌کتر، له‌ هه‌مووان مه‌بارک بێ. به‌وهیوایه‌ که‌  نه‌ورۆز ته‌نیا یه‌ک رۆژ له‌ ساڵدا نه‌بێ و هه‌ر رۆژ رۆژی دۆستی و ئاشتی و خۆشه‌ویستی بێت. ئێمه‌ ده‌ست به‌کاربوونی کۆڵن لایف له‌ رۆژی نه‌ورۆزدا به‌ شانسێکی گه‌وره‌ ده‌زانێن، ئێوه‌ چۆنی ده‌بینن؟

ژیان له‌ کۆڵن
هه‌ر کام له‌ ئێمه‌ ره‌نگه‌ پێمان وانه‌بووبێت که‌ درێژخایه‌ن له‌و وڵاته‌ ده‌مێنینه‌وه‌! ئه‌مرۆ بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ 10 ساڵ، 20 ساڵ و زیاتر له‌ ئاڵمان ده‌ژین، بۆته‌ ئه‌مری واقع که‌ ئاڵمان و له‌وانه‌ شاری کۆڵن بۆته‌ وڵاتی دووهه‌م و ره‌نگه‌ بۆ زۆر منداڵی کورد که‌ له‌و وڵاته‌ و له‌و شاره‌ هاتوونه‌ته‌ دونیا وڵاتی یه‌که‌م بێت.

کورد ئه‌مرۆ به‌شێک له‌ کۆمه‌ڵگا و ژیان و مێژووی شاری کۆڵنه‌‌. ئه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ به‌و مانایه‌ نییه‌ که‌ مرۆڤی کورد زێد و نیشتمان و فه‌رهه‌نگ و زمانی خۆی له‌ بیر بکات، به‌ پێچه‌وانه‌ لاکردنه‌وه‌ له‌ زێد و نیشتمانی باو باپیران و زمان و فه‌رهه‌نگ، ده‌بێته‌ هۆی فراوانکردنه‌وه‌ی مه‌یدانی ژیانی مرۆڤ.

کۆلۆن لایف پێشتر ماڵپه‌رێکی یه‌ک زمانه‌ بوو، له مانگی ئوتی‌ ساڵی 2009 بڕیار درا ده‌رگای ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌ به‌ره‌و رووی زمانه‌کانی دیکه‌ له‌وانه‌ زمانی کوردی بکرێته‌وه‌. کۆلۆن لایف هه‌موو ئه‌و زانیارییانه‌ که‌ مرۆڤ بۆ ژیان له‌ کۆڵن و ئاڵمان پێویستی پێی هه‌یه‌ به‌ زمانی کوردی ده‌گه‌ێنێته‌ هاووڵاتیان، له‌و رێگایه‌وه‌ هاوولاتی کورد ده‌توانێ به‌ هاسانی زانیاریی پێویست له‌ هه‌موو باره‌یه‌که‌وه‌ به‌ زمانه‌که‌ی خۆی بخوێنێته‌وه‌، زانیاری له‌ سه‌ر ژیان، کار، مال، ده‌رس و مه‌دره‌سه‌ و دانشگا، زانیاری له‌ سه‌ر مێژوو، فه‌رهه‌نگ، هونه‌ر، قانوون و مافی تاکه‌ که‌س. زانیاری له‌ سه‌ر هه‌موو ئیداره‌ و دایره‌کانی شاری کۆڵن، زانیاری له‌ سه‌ر هه‌موو ئه‌و ئیمکاناتانه‌ی که‌ پیویستن بۆ ژیان، بۆ منداڵ، بۆ لاوان و ژنان و به‌ساڵاچووان و هه‌ر مرۆڤێک. کۆلۆن لایف ته‌نیا یه‌ک مه‌به‌ست و ئامانج ده‌پێکێ “به‌خشینی زانیاری، بۆ باشترکردنی ژیان”‌، ئه‌وه‌ش کاتێک مێسه‌ر ده‌بێ که‌ مرۆڤ له‌ جیهانی پڕ له‌ جه‌نجاڵی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا زانیاری دروست و پێویستی به‌ ده‌ست بگات.

له‌ شاری کۆڵن سه‌دان و هه‌زاران ئینسانی کورد هه‌ن که‌ ده‌توانن خزمه‌تی هاووڵاتیانی کورد بکه‌ن، به‌ڵام زۆربه‌ی دانیشتوانی شار نایانناسن. هه‌ر له‌و شاره‌ ده‌یان و سه‌دان دوکان و شیرکه‌ت و رستواران و شوێنی کار هه‌یه،‌ که‌ خاوه‌نه‌کانی کوردن و ده‌توانن خزمه‌تی مشته‌ریانی خۆیان بکه‌ن.له‌ بواری ساخی و سڵامه‌تی، کار، قانوون، فێرکردن و بارهێنان مرۆڤی شاره‌زا هه‌ن که‌ ده‌توانن خزمه‌ته‌کانی خۆیان راسته‌وخۆ ئاراسته‌ی هاوولاتیانی کورد بکه‌ن. سه‌دان و هه‌زاران کورد له‌ شاری کۆڵن هه‌ن که‌ پێویستیان به‌ رێنمونی له‌ هه‌موو بواراکاندا هه‌یه‌، به‌ڵام ده‌ستیان به‌ شوێنی پێویست راناگات. کۆلۆن لایف هاسانکاری ده‌کات بۆ هه‌ر که‌س و هه‌موو که‌سێک. کۆلۆن لایف ئیمکان ده‌خاته‌‌ خزمه‌ت هاووڵاتیانه‌وه‌ که‌ به‌ ته‌نیا و تاک تاک نه‌مێنه‌وه‌. کۆلۆن لایف له‌ ئێستا به‌دواوه‌ به‌ سێ زمانی کوردی و فارسی و ئاڵمانی درێژه‌ به‌کاره‌کانی ده‌دا، ئه‌وه‌ش ئه‌و ئیمکانه‌ بۆ هه‌رهاوولاتییه‌ک پێک ده‌هێنێ که‌ به‌رهه‌مه‌کانی به‌ سێ زمان بگه‌یێنێته‌ خه‌ڵکی شاری کۆڵن و هه‌موو ئاڵمان و هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی که‌ خه‌ڵک به‌و سێ زمانه‌ قسه‌ ده‌که‌ن. به‌ پێی به‌راوه‌رد ئه‌و ئێمکانه‌ بۆ 200 ملیۆن کورد و فارس و ئالمانی زمان ده‌ره‌خسێ که‌ له‌ بابه‌ته‌کانی ماڵپه‌ری کۆلۆن لایف که‌لک وه‌رگرن. ئه‌و ئیمکانه‌ به‌ تایبه‌ت بۆ شیرکه‌ت و کارخانه‌ و کارگاکانی کوردستان و کوردی ده‌ره‌وه‌ ده‌ره‌خسێندرێ که‌ له‌و رێگایه‌وه‌ کالا و به‌رهه‌مه‌کانیان بگه‌یینه‌ ده‌ست مشته‌رییه‌کانیان و پێوندی کاریی خۆیان به‌رینتر بکه‌ن، به‌ هه‌مان شێوه‌ هونه‌رمه‌ندان، گۆرانی بێژ و نه‌ققاش و فیلم ساز و شانۆکار و نووسه‌ر و شاعیر و په‌یکه‌رساز و هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ له‌ بواری فه‌رهه‌نگ و هونه‌ردا کار ده‌که‌ن، ده‌بنه‌ خاوه‌نی ئیمکانێک بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌رهه‌مه‌کانیان به‌ سێ زمان بگه‌یێنه‌ 200 ملیۆن ئینسان.

کۆلۆن لایف هه‌رچه‌ند تایبه‌ت به‌ شاری کۆڵنه‌ به‌ڵام له‌ هه‌مان کاتدا گرێدراوی هه‌موو جیهانه‌. هه‌موو زانیارییه‌کی تازه‌ له‌ کۆلۆن لایف وه‌رگرن. کۆلۆن لایف له‌ داهاتوودا هاوکار و کارمه‌ندی زیاتر داده‌مه‌زرێنێ. ده‌رگای پێشنیار و ره‌خنه‌ و هاوکاری به‌ره‌و رووی ئێوه‌دا کراوه‌یه‌.